عیراقعیراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بە فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦، دوو بۆردوومان ئاڕاستەی تیرۆریستانی داعش کراوە لە ناوچەی "زرلوک" لە چیای حەمرین و بەھۆیەوە سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و تیرۆریستێکی تر برینداربووە.

راشیگەیاند ، بۆردوومانەکە بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و بە کۆکردنەوەی زانیارییە ھەواڵگیرییەکان لە دەزگای ھەواڵگیری عێراق ئەنجامدراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد زیادی" ئاشکرای کرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ھەوڵدەدات بۆ یەکخستن و نزیککردنەوەی لایەنەکانی عێراق لە پێناو پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە زووترین کات، وتیشی، تا ئێستا چەقبەستوویی سیاسی بەردەوامە و لایەنەکان ھیچ رێککەوتنێکیان نەکردووە، بەتایبەتی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار کە یەکێکە لە بەربەستەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەت. 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کەسانە لە داواکەیاندا، کە لەڕێگەی پارێزەرەوە تۆماریان کردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان وەک داوا لەسەر کراو تۆمار کردووە، بە مەبەستی پابەندکردنیان وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردن لەمساڵدا.

داواکە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی دەستوری عێراق دەبێت لە ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە ھەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی نوێی عێراق پێکنەھێندراوە.

بە گوێرەی مادەی ٦٤ی دەستور، دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆک کۆمار لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا داوای ھەڵبژاردنی گشتی دەکات، لەو کاتەشدا ئەنجومەنی وەزیران بە ھەڵوەشاوە دادەندرێت، بەڵام کاری ڕۆژانەی دەوڵەت بەڕێوە دەبات، نابێت ئەو ماوەیەش لە ٣٠ ڕۆژ تێپەڕ بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی باڵای سەرایا سەلام دەڵێن ئامانج لەو ھەنگاوە بەرگریکردنە لە پەیامی سەدر و دەرگای ناونیشینیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بتوانن پەیوەندی بکەن.

چاودێرانی ئەمنی پێیان وایە ئەو ھەنگاوەی موقتەدا سەدر، ڕەھەندی سیاسی و ئەمنی ھەیە و، سەدر ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، ئەگەر پەراوێز بخرێت لە کاتی پێکھێنانی حکومەتدا.

سێ ڕەوتی چەکدار لە ژێر دەسەڵاتی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کار دەکەن، کە بریتین لە سەرایا سەلام و لیوای یەومول مەوعود و سوپای مەھدی، ئەو ھێزانەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەند و قورسن و لە سەرجەم شارەکانی ناوەڕاست و باشور بڵاوەیان پێکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس زاملی سەرۆکی کوتلەی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕەسمی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی نوێ، لە پێناو نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان، دەستپێشخەریەکەشیان جیاواز دەبێت لەوانەی پێشتر کە ڕایگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێشخەرییە نوێیەکەیان تواندنەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدرە لە یەک بۆتەدا و پشکی شێریش بەر کوتلەی سەدر دەکەوێت، بەو پێیەی گەورەترین کوتلەی سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکانە.

ڕوونیشکردەوە، لە دوای ھەڵبژاردنەکانەوە سەرجەم کوتلە سیاسییەکان کاتی پێویستیان وەرگرت بۆ ئەوەی تاوتوێ و ڕاگۆڕینەوە ھەبێت، بۆیە ئێستا کاتی پەلەکردنە لە جێبەجێکردنی ھاوپەیمانییەکان و پێکھێنانی حکومەت، چونکە دواکەوتنی لە بەرژەوەندیی عێراق و پڕۆسەی سیاسیش نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، دوای پەسەندکردنی یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران، بێ ھیچ موزایەدەیەکی حزبی و تایەفی نەتەوەیی، یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەند بکات و دووری بخاتەوە لە سێبەری گەندەڵکاران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرباری ڕێگرییەکان، ھیوای بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، کە توانای خۆی نیشان بدات بۆ پەسەندکردنی یاساکە.

موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ھاشتاگی لە بەردەم دەستەواژەی، ئەنجومەنی نوێنەران داناوە و وتوویەتی سەرباری ھەوڵەکان بۆ ڕێگری و بەرتەسککردنەوە، بەڵام ھەوڵەکانی ئەنجومەنەکە بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ڕایگەیاند، نوێترین ئاماری ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون، لە نێوان ١٠٠ تووشبوو یان کەمێک زیاتردایە.

وتیشی، ڕەوشەکە جێگەی نیگەرانییە بۆ ئەو کەسانەی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ دەکەن یان گۆشتفرۆشن و پێویستە ئەو کەسانە و ھەموو ھاووڵاتیان پابەندی ڕێکارە خۆپارێزییەکان بن.

ھەفتەی ڕابردوو د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ٩٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی تای خوێنبەربوون بوون، کە ١٨ تووشبوویان گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاندوە، لەسەرەتا ھەفتەی داھاتووش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە عێراقیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پیشبینییەکان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە، چونکە چڕی و ناوچەکانی بارانبارین ناتوانرێت بە ماوەیەکی زۆر پێش شەپۆلەکە پێشبینی بکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ماجد عەدنان"بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق راگەیاند، لە ھەوڵدان بۆئەوەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە ستانداردی جیھانی دەربکەن، بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ رێکارەکان بگیرێتەبەر، ئەوەش یەکەم ھەنگاوە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھاووڵاتیان ناچارناکرێن پاسپۆرتەکانیان بگۆڕن، بەڵکو ھەردوو پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و کاغەزی بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاردەھێنرێن و ھیچ کێشەیەک دروست ناکات، تادەستەی فڕۆکەوانی جیھانی داوانەکات کارکردن بە پاسپۆرتی کاغەزی رابگیرێت، ھاووڵاتی دەتوانێت بەردەوام بێت لەبەکارھێنانی پاسپۆرتی کاغەزی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم جبوری ڕاوێژکاری ھونەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەر کاتێک ئەنجومەنی نوێنەران داوای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢  بکات حکومەت ئامادەیە ڕەوانەی بکات.

جبوری وتیشی، ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢  لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ماوەی دوو ھەفتەی پێویستە.

بە وتەی ئەو ڕاوژێژکارەی کازمی، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ڕوونە لە بارەی بودجە کە حکومەتی ئێستا ناتوانێت ڕەوانەی بکات، بەڵام دەکرێت بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران بودجە ڕەوانە بکرێت بە جۆرێک پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی نەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل تەواو بووە و لیژنەی یاسایی بە کۆی دەنگ  پەسەندی کردووە، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی.


پێشتر فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردەوە، کە دەنگدان دەکرێت لەسەر  پرۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و چەند گفتوگۆیەکی گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ و سبەی ھیچ شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ھەرێم ناکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی یاساکە دروستکردنی پەیوەندیی دیبلۆماسی و سیاسی یان ئابووری و سەربازیی یان ئەندامبوون لە رێکخراوێکی ئیسرائیلی و کارکردن بۆ ئامانجەکانی ئەو وڵاتە، بە تاوانناسێندراوە و ، سزای لەسەرە، تەنانەت بەپێی جۆری پەیوەندییەکە، سزاکە تا لەسێداردان یان زیندانیکردنی ھەتاھەتایی دەڕوات..

پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، یاساکە گرنگ و پێویستە بۆ ئەم قۆناغە و رێگری لە ھەر ھەوڵێک دەکات بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی.

پەرلەمانتار ئەحمەد موسەوی رایگەیاند، "یاساکە گرنگ و پێویستە بۆ ئەم قۆناغە بۆ رێگریکردن لەوەی کە ھەوڵ دەدات پەیوەندیی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیی دروست بکات، ھەڵوێستێکی مێژووییە بۆمان بۆ گەل عێراق لە رێگەی پەرلەمانەوە."

لەدوای پەسەندکردنی یاسای "بە تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل"، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا داوای لە ھاووڵاتیانی عێراق کرد نوێژی سوپاسگوزاری بکەن و بۆ دەڕبرینی خۆشحاڵی خۆشیان بچنە سەر شەقامەکان و ئاھەنگبگێڕن.

ھاوکات حاکم زاملی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، دەنگدان لەسەر یاساکە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراقە و بۆ یەکەمین جاریشە لە جیھاندا پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان بناسێندرێت، داواشی لە پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، یاسای ھاوشێوە دەربکەن.

دەرکردنی ئەو یاسایە لە کاتێکدایە، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٠ وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە و چەند وڵاتێکی تری عەرەبیش لە ھەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکاندان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڵام مێژووی گرتە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩ و لەلایەن کەناڵێکی یوتیوب بەناوی Agroband.Oficial بڵاوکراوەتەوە کە بە زمانی پورتگالی ڤیدیۆکانی بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی وتەکانی یوتیوبەرەکە، ئۆتۆمبێلەکان کاری دروێنەیان پێدەکرێت و لە ڤیۆدیۆکەشدا دروێنە دەکەن، شوێنەکەش وڵاتی بەرازیلە و ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی پارێزگارە نوێیەکەوە کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، خاوەنی ڕابردوویەکی پاکی ھەیە و دۆستایەتی لەگەڵ گەلی کورد ھەیە بۆیە پشتیوانیی دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، دەوروبەری بنکەی سەربازی ڤیکتری کە سەربازگەیەکی ئەمریکییە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و سەربازانی ئەمریکای تێدان، بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان ھێرشی کراوەتە سەر و ھیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، کە ساڵی ٢٠٢٠  لە ھێرشێکدا لە بەغداد کوژرا، سەربازگەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام ڕووبەڕووی ھێرشی موشەکی دەبنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...333334335336337...446