لە ماوەی چوار رۆژدا ١٩٧ کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکراون
ئاکار
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی ٢٧ تا ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سنووری شارەکانی مۆغەڵا و ئەزمیر و ئایدن لە تورکیا، ١٩٧ کۆچبەر دەستگیرکراون. روونیشیکردووەتەوە، ١١٥ کۆچبەریان لەچەند کاروانێکی جیادا لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری ئاوی تورکیا کرابوونەوە و لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەستگیرکران.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کۆی ١٩٧ کۆچبەر ٤٦یان بەھۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری یەختەکەیان ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن ببوونەوە و لەلایەن تورکیاوە رزگارکران و دواتر دەستگیرکران.