پەیمانگایەکی جیھانی: دۆخی ئاو لە عێراق زۆر خراپە
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەو پەیمانگایە کە بارەگاکەی لە ژنێڤە رایگەیاندووە، خراپی دۆخی ئاو لە عێراق رەنگدانەوەی دۆخی سیاسییە و کێشەکەش بەرەو خراپبوونی زیاتر دەچێت، چونکە ھیچ بەرەوپێشچوونێک لە دانوزستانەکاندا سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق بەدینەھاتووە.
ئەو پەیمانگایە راشیگەیاندووە، قەیرانی ئاو لە عێراق کاریگەری گەورەی لەسەر کەرتی ئابوری بە گشتی و کەرتی کشتوکاڵ بە تایبەتی دروستکردووە، ئەوەش بووەتە ھۆی کۆچکردنی جووتیاران.
داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، پرسی ئاو لە پێشینەی ئەجێنداکانی بێت و لیژنەی کارا بۆ ئەو مەبەستە پێکبھێنێت، تاوەکو دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بکات و بگاتە چارەسەر.