بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا سەرلەبەیانی سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکی ھەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی باشور و ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە، بەتایبەتیش لە بەغداد بارانبارینەکە لە ناوچەکانی تر زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی پێشبینییەکان تەواوی رۆژەکانی ئەم ھەفتەیە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.