نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەموو ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ناوچەی حەنانە دوورە لە راستییەوە. 
راشیگەیاند، تائێستا ھیچ کەس و لایەنێک مافی خۆپیشاندانی نییە لە نزیک حەنانە، تەنھا بە فەرمانی راستەوخۆی "موقتەدا سەدر" نەبێت. داواشدەکەن پشت بە سەرچاوە رەسمییەکان ببەستن و باوەڕ بە ھەموو ھەواڵێک نەکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە. 

روونکردنەوەکەی نوسینگەی سەدر دوای ئەوە ھات کە لە لاپەڕەکانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە خۆپیشاندان لە نزیک حەنانە دەکرێت کە بارەگای مانەوەی موقتەدا سەدرە.