لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی چارەسەرکردنی قەیرانی گۆڕانی کەشوھەوا وەک ئەرکێکی نیشتمانی، چونکە ھەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئایندەی وڵاتەکەمان، ھەروەک دووپاتیکردەوە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوھەوای لەسەرە، بۆیە پێویستی بە چارەسەری خێرایە، ھەروەھا ئاماژەی بە پێویستی بووژاندنەوەی خاکی میزۆپۆتامیا کرد لە رێگەی پلانی ستراتیژی نیشتمانی کە بۆ ئەو مەبەستە دارێژراوە، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پێویستی ھاوبەشیکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گەنجان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوھەوا.
دکتۆر بەرھەم ئەوەشی خستەروو کە دانیشتوانی عێراق ئەمڕۆ زیاترە لە ٤١ ملیۆن ھاووڵاتی و دوای ١٠ ساڵی دیکە دەبێتە ٥٢ ملیۆن و لە ساڵی ٢٠٥٠ دا دەبێتە ٨٠ ملیۆن ھاووڵاتی، بۆیە خواست لەسەر ئاو زیاد دەکات و لە ھەمان کاتدا وشکەساڵی کاریگەری لەسەر %٣٩ خاک و کەمی ئاو دەبێت و بەشێوەیەکی نەرێنی کار دەکاتە سەر ھەموو وڵات و دەبێتە ھۆی لەدەستدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی دەکرێت کەمبوونەوەی ئاو تا ساڵی ٢٠٣٥ بگاتە ١٠.٨ ملیار مەتر سێجا بەپێی ئەو توێژینەوانەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کردوویەتی، بەھۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دیجلە و فورات و بەھەڵمبوونی ئاوی بەنداو و نوێنەکردنەوەی رێگاکانی ئاودێری.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە پرۆژەی بووژاندنەوەی خاکی میزۆپۆتامیا کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە ئاڕاستە کراوە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا، پڕۆژەی ھەموو عێراق و ناوچەکەیە و پشت بە بەرنامە ستراتیژییەکان دەبەستێت کە بریتین لە چاندنی دار و نوێکردنەوەی بەڕێوەبردنی ئاوی دیجلە و فورات، بەرھەمھێنانی وزەی پاک و یەکخستنی پلانە ژینگەییەکانی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ یەکتر لە رێگەی ھاوئاھەنگی ھاوبەشەوە، چونکە گۆڕانی کەشوھەوا و وشکەساڵی ھەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ھەمووان.
ھاوکات سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لەگەڵ ھەڵکەوتە جوگرافییەکەی لە دڵی ناوچەکەدا و ھەمەڕەنگی ژینگەیەکەی لە خورما و زۆنگاو و چیا سەرکەشەکانی کوردستان دەتوانێت ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە رووی ژینگەییەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە پێویستە پشتیوانییەکی زۆر لەگەنجان بکرێت، تاوەکو کار بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا، ھەروەک ئاماژەی بەوەدا کە گەنجانی عێراق ھاوکارێکی سەرەکین لە بابەتی پاراستنی ژینگە و دەستپێشخەریی نایابیان ھەیە لەم بوارەدا، ھاوکات رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەو رووەوە بەرزنرخاند.
لە کۆتاییدا دکتۆر بەرھەم ئەوەشی خستەروو، کە گۆڕانی کەشوھەوا قەیرانێکی جیھانییە و زۆربەی وڵاتانی گرتووەتەوە، بۆیە گرنگە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە و کاریگەرییەکانی کەم بکەینەوە، ھەروەھا رایگەیاند، ھیچ وڵاتێک سەرکەوتوو نابێت کە پێی وابێت دەتوانێت بە تەنھا رووبەڕووی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا ببێتەوە، ھەروەک ئاماژە بەوەدا کە خۆڵبارین و کەمی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بەبیابانبوون مەترسییەکی گەورەیە و سنوورەکانی تێپەراندووە، بۆیە تەنھا بە ھەماھەنگی و پلاندانانی ھاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی باڵا چارەسەر دەکرێن.
دوای ئاشکرابونی پرسیاری تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری پۆلی سێی ناوەندی عێراق و راگرتنی تاقیکردنەوەکان بۆ کاتێکی نادیار، بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەدەی عێراق بڕیارە یەک شەممەی داھاتوو ١٢ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی سێی ناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ دەستپێبکاتەوە.
رۆژی چوارشەممەش ٢٢ی حوزەیران دوا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە، تاقیکردنەوەکان لە سەعات ٧ی بەیانی بە کاتی بەغداد دەستپێدەکەن.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی عێراق لە سنوری کەرکوک و نەینەوا و دیالە، ١٣ تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیای قەرەچووغ کوژراون و چەند حەشارگەیەکیش لە ناوبراون.
وتیشی، لە ئۆپەراسیۆنێکی تردا لە چیای حەمرین لە دیالە چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش کراوەتە ئامانج.
لە وتارێکدا لەژێر ناوی داھاتووی عێراق لە نێوان ئیدارەی دەوڵەت و پرۆژەی بنیاتنانی، جەعفەر سەدر کە کاندیدی موقتەدا سەدرە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە دوای ھەموو ھەڵبژاردنێک ڕووبەڕوی دوو ئەرک دەبنەوە، ئەرکی تەواوکردنی پرۆژەی دەوڵەت کە تائێستا تەواو نەکراوە، لەگەڵ ئەرکی دانانی پرۆگرامی حکومەت بۆ ئیدارەدانی دەوڵەت.
وتیشی، ھەموو ھێزە سیاسییەکان مافیان ھەیە بەشداری کارا بکەن لە داڕشتنی سیاسەتە چارەنووسسازەکانی دەوڵەت، بۆئەوەی ھەموو لایەک ھەست بە ڕۆڵ و کاریگەریی خۆی بکات لە بنیاتنانی داھاتووی وڵاتەکەی.
جەختیشیکردەووەتەوە، بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی پێویستی بە ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان ھێزە سیاسییەکان ھەیە، چونکە تەنھا لەو ڕێگەیەوە دەزانرێت عێراقییەکان چیان دەوێت.
"ئەحمەد موسەوی" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان دەستیکردووە بەخوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای "خزمەتی ئاڵا" کە بە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ ناسراوە و ڕۆڵی دەبێت لەخزمەتکردن و ڕاھێنان و کۆنتڕۆڵکردنی گەنجان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی پڕۆژەیاساکە، ماوەی خزمەتی سەربازیی ساڵ و نیوێک دەبێت و لەو ماوەیەدا سەرباز مانگانە مووچەیەکی ٧٠٠ ھەزار دیناری وەردەگرێت و ھەموو جۆرە ناونانێکی تائیفیش لادەبات، چونکە ھەموولایەک لەژێر چەتری سوپای عێراقدا کۆدەکاتەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیانراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەسەر ڕاسپاردەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران و بە ھەماھەنگی وەزارەتی پەروەدە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان کرد، دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوە و پشکنینی جێپەنجە لە شوێنی دانانی پرسیارەکان، دەرکەوت سێ فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە بەرپرسیاری سەرەکی دزەپێکردنی پرسیارەکانن، لە ئێستاشدا ئەو سێ فەرمانبەرە بە تۆمەتی دزەپێکردنی پرسیارەکانی پۆلی سێی ناوەندی دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو گومانلێکراویش بە تۆمەتی دزەپێکردنی پرسیارەکان دەستگیرکراون، کە تا ئێستاش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
ئەو راپۆرتە نێودەوڵەتییە راشیگەیاندووە، سەرباری ئەو حاڵەتانە، بەڵام پێشکەوتنێکی کەم و سنوردار لە پاراستنی مافی مرۆڤی عێراقییەکان بەدیھاتووە، بەشێوەیەک زۆرینەی کەسوکاری ئەو خۆپیشەندەرانەی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ کوژران، قەرەبوو کراونەتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد، بەھۆی دزەپێکردنی پرسیارەکانی بیرکاریی، تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی لە عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، پرسیارەکانی بیرکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بەھۆیەوە تاقیکردنەوەکان دواخراوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە پێکھێندراوە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ھەینییەوە پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق بەرزدەبنەوە و لە ھەندێک ناوچەی باشوری عێراق پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ و سەرەتای ھەفتە پلەکانی گەرما جارێکی دیکە نزم دەبنەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەری خۆڵبارین ھەیە لە ھەندێک ناوچەی عێراق بەڵام بەھۆی لاوازییەکەیەوە ھیچ کاریگەرییەکی نابێت.
بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمیش پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێم بەرزدەبنەوە بە تایبەت لە پارێزگای ھەولێر.
حسێن عامری ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕایگەیاندووە، لیژنەکەیان بە وردی تاوتوێی بۆردوومان و ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ ئەوەی بەمنزیکانە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن و ڕاپۆرت لە بارەی زیان و کاریگەرییەکانی بۆردوومان و ھێرشەکانی تورکیا ئامادە بکەن. دوای ئامادەکردنیشی، ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەڕوو.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد، بەھۆی دزەپێکردنی پرسیارەکانی بیرکاریی، تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی لە عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، پرسیارەکانی بیرکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بەھۆیەوە تاقیکردنەوەکان دواخراوە.
لای خۆیەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی دزەپێکردنی پرسیارەکان پێکھێناوە و ھەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەو کارەوە بێت بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.
حاکم زاملی جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر دزە پێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان وەزیری پەروەردە بانگھێشتی پەرلەمان دەکەین.
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکای لە عێراق وەرگرت و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەجێبەجێکردنی کارەکانیدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھەماھەنگی زیاتری نێوان بەغدا و واشنتن.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کارکردن لە عێراقدا، ھەروەھا پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە پشتیوانکردن لە ئاسایشی عێراق و ئارامی و خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیانی عێراق دووپاتکردەوە، ھاوکات جەختیکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا لە بوارە جیاوازەکاندا.
د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرتاسەری عێراق ١٢٠ حاڵەتی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکردووە، کە ٢٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.
دوای تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون، وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، ژمارەیەک ڕێکاریان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری گرتووەتەبەر، لە ھەرێمی کوردستانیش چەند ڕێکارێک بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە گرتووەتەبەر، کە تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان دوو حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە.
لیژنەی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی کەمی ئاو و پاشەکشەی کەرتی کشتوکاڵ و، کەمتەرخەمی دەوڵەت، کۆچێکی ئاشکرا ھەیە لە ناوچە کشتوکاڵییەکانەوە بۆ ناوشارەکان.
بە وتەی لیژنەکە حکومەت ھیچ بایەخێکی ئەوتۆ نادات بە زیندووکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵ، کە لە دوای سامانی نەوت بە گرنگترین سامانی نیشتمانی دادەنرێت و، زیاتر لە ٦٥%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کەمبوونەوەی ئاوی ڕوبارە سەرەکییەکانی عێراق، جۆرێک لە دیاردەی ھەرەسھێنان ڕوویکردووەتە سامانی ئاژەڵی و ماسی.
لیژنەی کشتوکاڵ جەختدەکاتەوە، ئەگەر ڕێگە نەدرێت بە تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراک، بێ دوو دڵی شۆڕشی برسییەکان لە عێراق ڕوودەدات، چونکە ھیچ بودجەیەکی پێوست نییە بۆ کەرتی کشتوکاڵ.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزیری نەوت لەم دواییانەدا لە لەندەن و پاریس لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باڵای وەزارەتی وزە و ئابووری فەرەنسا لە لەندەن و پاریس کۆبووەوە و پلانی نوێی خستۆتە ڕوو بۆ وەبەرھێنان لە کەرتەکانی نەوت و گاز و وزە.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە پاریس، کاترین کۆڵۆنای وەزیری نوێی دەرەوەی فەرەنسا و ئیحسان ئیسماعیل وەزیری نەوتی عێراق جەختیان لە گرنگی بەھێزکردنی ھاوکارییەکانی نێوان فەرەنسا و عێراق لە بوارە جیاجیاکانی وزە کردەوە.
لە سەردانەکەیدا بۆ پاریس، وەزیری نەوتی عێراق باسی لە ناکۆکی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد کرد لەسەر ھەناردەی نەوت و غاز، و وتی دەیانەوێت چاو بەو گرێبەستانەدا بخشێننەوە کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم واژۆیان کردووە.
وەزیری نەوتی عێراق لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باڵای کۆمپانیای "بی پی" رایگەیاند، "پڕۆژەی گەورەمان ھەیە، پلانەکانمان لە بواری وزەی پاک بەردەوامە، ھەروەھا بی پی یەکێکە لە گرنگترین ھاوبەشەکانی عێراق، ئەوانیش ئامادەن بۆ بەرھەمھێنانی زیاتری نەوت و وەبەرھێنان لە بواری وزەی پاکدا، و وڵاتەکەمان بەم ئاراستەیەدا کراوەیە و پلانی گەورەمان ھەیە کە خراوەتە سەر کاغەز".
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق گرێبەستی لەگەڵ "سکاتێک"ی نەرویجی و "پاوەر چین"ی چینی و مەسداری ئیماراتی و "ئەکوا پاوەر"ی سعودی ئەنجامداوە، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، بەو پێیەی عێراق بەنیازە بگاتە ئاستی ٢٠%ی بەرھەمھێنانی وزە لە وڵاتدا.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پاریس لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "تۆتال"، "پاتریک پویان"، گفتوگۆیان کردووە، سەبارەت بە پلانەکان، ھەلی کار و ھاوکاری ھاوبەش لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە کەرتی نەوت و وزە، ھەروەھا رێککەوتن لەسەر کاتی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ھاوبەش، کە بریتین لە پڕۆژەی وەبەرھێنانی غاز لە ژمارەیەک کێڵگەدا. ”کێڵگەی نەوت لە باشووری عێراق، پڕۆژەی وزەی خۆر، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی ئارتاوی (باشوور) و زیادکردنی بەرھەمھێنان".
وەزیری نەوتی عێراق رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە سەردانێکی ٤ رۆژە گەیشتە پاریس و لەو ماوەیەدا بەدوای وەبەرھێنانی نوێدا دەگەڕێت لە چالاکییەکانی وزەی وڵاتەکەیدا.
وەفدێکی ئێران، بە سەرۆکایەتیی عەلی سەلاجوقە جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، گەیشتنە بەغداد و لەبارەی پرسی خۆڵبارین و ھەماھەنگییە ژینگەییەکانی نێوان تاران و بەغداد گفتوگۆ دەکەن.
عەلی سەلاجوقە سەرۆکی وەفدەکە رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی خۆڵبارین، کە کاریگەرییان لەسەر ئێران ھەیە، وتیشی، ھەرچەندە خۆڵبارین ئەنجامی پڕۆسەیەکی درێژخایانە، بەڵام ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەدەن لە ماوەیەکی گونجاودا.
لەبارەی سەردانەکەوە وەزارەتی ژینگەی عێراقیش رایگەیاند، ئامانجی سەردانی وەفدی ئێران بۆ بەغداد، زیادکردنی ھەماھەنگییەکانیانە لە بواری ژینگەیی و ئامادەکاریش دەکەن بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێک لە بواری ھاوکاریی ژینگەیی لەگەڵ ئێران.