کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ سەر بە وەزارەتی نەوت رایگەیاندووە، لەمانگی رابردوودا نەوتی عێراق بە ٣٦ کۆمپانیای بیانی فرۆشراون، لە ناویشیاندا شەش کۆمپانیای چین و شەش کۆمپانیای ھندستان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراق بوون، لە دوای ئەوانیش چوار کۆمپانیای ئەمریکی و چوار کۆمپانیای کۆریای باشوور بە پلەی دووەم دێن لە کڕینی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە فرۆشتنی نەوتدا پشت بە پێوەرە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت و لەسەر ئەو بنەمایانەش گڕێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئیمزا دەکات.