سودانی: ھیچ ھێڵێکی سورمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نیە
ڕێبوار
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دەستەی نەزاھەی کردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک و کادرانی پێشکەوتووی دەستەکە جەختی کردەوە، ھیچ ھێڵی سوریان نیە لەبەردەم ھەر دۆسییەیەکی گەندەڵی پەیوەست بە ھەر کەس و لایەنێکی سیاسی، حکومەت ھەموو پشتیوانییەکی دەستەی دەستپاکی دەکات، چ لە ئاستی رێوشوێنەکانی جێبەجێکردن بێت یاخود لایەنی یاسادانان، لە رێگەی پێشکەشکردنی پرۆژە یاسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە ببێتە مایەی داخستنی دەروازەکانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت سورە لەسەر دروستکردنی تیمێکی پاڵپشتی بۆ دەستەی دەستپاکی، بەئامانجی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ سنوردارکردنی گەندەڵی .
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیشیکردەوە، یەکەم پێوەریان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی وڵاتان بریتییە لە رادەی ھەماھەنگیکردن لەگەڵ عێراق بۆ رادەستکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارە براوەکان.