وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و کادرانی پێشکەوتووی وەزارەتەکەی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بە گیانی یەک تیمی و تەواوکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی لە سیاسەتی دارایی و دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی گەشەپێدانی گشتگیری ئابوری نیشتمانی بەتایبەت لەم دۆخەی ئێستای ئابوریدا.

رونیشیکردەوە، گرنگترین کاری لە پێشینەی حکومەتی نوێ و وەزارەتەکەی پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ و پەسەندکردنییەتی.

وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند، وەزارەتەکەی بە پێی سیستم و یاساکان کاردەکات کە نەخشەی ئەرکەکانی بە پێی پێوەرەکانی دەستپاکی و مەرجەکانی بەدیھێنانی دادپەروەری دیاری دەکات.