سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراق رایگەیاند، بە پێی فەرمانێکی دادگا، ھێزە ئەمنییەکان بەڕێوەبەرێکی گشتیی دەزگای ھەواڵگرییان دەستگیرکردووە کە پلەکەی لیوا بووە و بەڕێوەبەری کاروباری پرۆسە سەربازییەکان بووە.

ئەوەش لەکاتێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی رۆژی سێشەممەدا بە زۆرینەی دەنگ (رائید جوحی) سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری عێراقی لە پۆستەکەی دورخستەوە.