نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردوە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی ھەوڵەکانی حکومەتی ئێستا بۆ بەھێزکردنی سەقامگیری و پتەوکردنی رێڕەوی دیموکراسی کراوە و پلانەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاوارەکان و دڵنیایی گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانیان خراونەتەڕوو.

ھەروەھا باس لە ھەوڵەکان و رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی کرا و سەرۆک وەزیران رایگەیاند، حکومەت یاساکانی حوکمڕانی کارادەکات و سود لە ئەزموونی وڵاتە سەرکەوتووەکان لەو بوارەدا وەردەگرێت، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی عێراق بکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و تۆمەتبارانی داواکراو لە دۆسیەکانی گەندەڵی بە تایبەت ئەوانەی تێوەگلاون لە دۆسیەی دزینی پارەکانی دەستەی باجەکان.