بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی کەڵەک بۆ بەردەڕەش، بەهۆی پێکدادانی دوو بارهەڵگرەوە ئاگر کەوتەوە و شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، کاتژمێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر لە جۆرەکانی تانکەر و ترێلە، کە دەستبەجێ ئاگر لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەربووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، دەستبەجێ دوو تیمی بنکەی بەرگریی شارستانیی کەڵەک گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئەوەشی ئاشکراکرد، شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان کە هاووڵاتییەکی خەڵکی تورکیایە، بەهۆی سەختیی روداوەکەوە بەتەواویی سوتاوە و گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە داشکاندن بە رێژەی ٪75 لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و بەسەرچوونی نشینگەی هاووڵاتییانی بیانی لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەو بڕیارەی دەرچووە ، ئەو بیانییانەی کە بە شێوازی رەسمی و لە رێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە یان نەیانکردووەتە نشینگە، یاخود نشینگەکەیان بەسەرچووە؛ تا 31ـی کانوونی یەکەمی 2026 لە کاتی سەردانکردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە، تەنها ٪25ـی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتنیان لێ وەردەگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کارئاسانییە ئەو سزایانە دەگرێتەوە کە لە رێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتدا هاتبوون.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، نەخۆشخانەی ددانی فایەق حاجی عەلی کرایەوە کە تەواوی خزمەتگوزارییەکانی بەبێ بەرانبەرە بۆ خزمەتی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئۆتیزم لەسەر ئەرکی خێرخواز سامان فایەق بنیاتنراوە.
ئەمڕۆ بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی، نەخۆشخانەی فایەق حاجی عەلی کرایەوە.
سەبارەت بە هەنگاوە خێرخوازییەکانی سامان فایەق بۆ خزمەتی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، یادگار فایەق لە وتەیەکدا رایگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە جگە لە خزمەتکردنی منداڵانی توشبوی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستیی تایبەت بەبێ بەرانبەر، نەخۆشخانەکە ناوەندێکی توێژینەوە و فێرکاری و هۆڵی سەردەمییانە لەخۆ دەگرێت بۆ خزمەتی خوێندکارانی بواری پزیشکیی ددان.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ خزمەتی کەرتی پەروەردە و خوێندن لە کوردستان، سامان فایەق بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەستیکردوە بۆ دروستکردنی 18 خوێندنگەی مۆدێرن لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
بۆ خزمەتی بواری ئایینی و کۆمەڵایەتیش، خێرخواز و سەرمایەداری کوردستان سامان فایەق لە شاری سلێمانی یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی ناوچەکە بۆ خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکان بنیات دەنێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت لە بەردەوامیی هەڵمەتە مەیدانییە چاودێرییەکان دەکاتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ سەلامەتیی ئەو گۆشتەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، ودڵنیابوونەوە لەوەی لە کوشتارگەکاندا سەربڕدراون و پشکنینی پزیشکیی ڤێتێرنەرییان بۆ کراوە.
قوسەی حەتاب، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕرۆژنامەی رەسمی رایگەیاند: تیمە چاودێرییە ڤێتێرنەرییەکانی سەر بە وەزارەت لە بەغداد و پارێزگاکان، گەشتی مەیدانیی نزیکەی رۆژانە ئەنجام دەدەن بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی گۆشتی نمایشکراو لە بازاڕەکاندا، لە چوارچێوەی پلانێکی چاودێریدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان دایڕشتووە.
روونیشی کردەوە: تیمە ڤێتێرنەرییەکان بە شێوازێکی فراوان چاودێریی پرۆسەکانی سەربڕین و مامەڵەکردن بە گۆشتەوە دەکەن، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاستی پابەندبوونیان بە مەرجە تەندروستی، و ئاماژەی بەوەش دا: وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کار دەکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرانبەر سەرپێچیکاران و سنووردانان بۆ پرۆسەکانی سەربڕینی هەڕەمەکی و خستنەبازاڕی ئەو گۆشتانەی پشکنینیان بۆ نەکراوە.
حەتاب داوای لە هاووڵاتییان کرد کە ئەو گۆشتانە نەکڕن کە لە شوێنەکانی دەرەوەی چاودێریی ڤێتێرنەری نمایش دەکرێن، و بچن بۆ کڕینی ئەو گۆشتانەی مۆری رەسمیی ڤێتێرنەرییان لەسەرە لە بنکە بازرگانییە متمانەپێکراوەکاندا، چونکە ئەوە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە خستراونەتە ژێر پشکنینی رێکارە یاساییەکان و دڵنیابوون لە شیاوبوونیان بۆ بەکارهێنانی مرۆیی بە شێوازێکی سەلامەت.
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، داوا دەکات لە سەرانسەری خوێندنگەکان و زانکۆکانی عیراقدا ناڕەزایەتیی یەکگرتوو دژی بڕیاری قەدەغەکردنی حیجاب لە هەندێک لە وڵاتانی جیهاندا رێکبخرێت.
موقتەدا سەدر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە بەرژەوەندیی ئاینیی، بیروباوەڕ و مرۆییدایە، ناڕەزایەتیی یەکگرتوو لە کاتێکی دیاریکراودا لە خوێندنگەکان و زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی عیراقدا ئەنجامبدرێت، دژی بڕیارەکانی قەدەغەکردنی حیجاب و بۆ پشتگیریکردنی لە ئازادیی جلوبەرگ.
جەختیشیکردووتەوە، پێویستە خۆپیشاندانەکە رێکخراو و ئارام بێت و چەند خولەکێک بخایەنێت تا پرۆسەی خوێندن تێک نەدات، باشترین کاتیش بەیانیی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووە ئەو خۆپیشاندانە بەڕێوەبچێت.
موقتەدا سەدر لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئەم وتەیەی نووسیوە، خودا رەوشی هیچ گەلێک ناگۆڕێت تا ئەوان خۆیان رەوشی خۆیان نەگۆڕن، ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت هیچ وێنە یان ئاڵایەک بەرز بکرێتەوە جگە لە ئاڵای عیراق.

بانکی ناوەندیی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی سەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی لە عیراق هەڵگرتووە، دوای ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە هەموو پێوەرەکانی پێڕەوکردن و پابەندبوونیان جێبەجێ کردووە، بەمەش دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران.
بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە: ئەم بڕیارە دوای دڵنیابوونەوە بووە لە جێبەجێکردنی پێوەرە پەسەندکراوەکانی پابەندبوون لەلایەن کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پابەندبوون بە رێنماییە چاودێرییەکان و رێکخستنی پرۆسەکانی فرۆشتنی دراوی بیانییە بەپێی چوارچێوە پەسەندکراوەکان.
جارێکی دیکە دەریای ئیجە دەبێتە گۆڕستانی کۆچبەران و لە دوو کارەساتی جیاوازدا، 12 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستدا.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، لە نزیک دوورگەی 'لێسبۆس' بەلەمێکی کۆچبەران و بەلەمێکی پۆلیس بەیەکیانداداوە، بەو هۆیەوە شەش کۆچبەر خنکاون کە لە چوار ژن، پیاوێک و کۆرپەیەک پێکهاتوون.
هاوکات، لە نزیک دوورگەی 'سامۆس'ـی هەمان وڵات، بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران ژێرئاو کەوتووە و لەو روداوەشدا شەش کۆچبەری دیکە گیانیان لەدەستداوە، کە تا ئێستا ناسنامەی هیچ کام لە قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رێگاکانی کۆچ بەرەو ئەوروپا بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانی پەنابەران دروست دەکەن، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ(IOM)، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 200 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون یاخود بێسەروشوێن بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ راكردن لە زیندان ئەمریكا رادەكێشێتە ناو جەنگێكی دیكەوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە وەڵامی قسەكانی بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵ دەدات ئەمریكا راپێچی جەنگێكی دیكە بكات، تەنها بۆ ئەوەی خۆی لە زیندانیكردن بپارێزێت، بێ گوێدانە ئەنجامەكانی بۆ ئیسرائیل و سەرۆكی ئەمریكا.
هەروەها هۆشداریدا لە هەر هێرشێكی نوێ بۆ سەر وڵاتەكەی و وتی: ئاگادار بن، ئەوانیش هێشتا هەندێك ئەرك و كاریان هەیە كە ئەنجامیاننەداوە.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هات، دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ناتانیاهوو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی ئیسرائیلدا دەربڕی و بە هاوبەشێكی كاریگەر ناوی برد، لە بەرانبەردا ناتانیاهوو سوپاسی تڕەمپی كرد و رایگەیاند كە پێكەوە كارەكە تەواو دەكەن.
باڵیۆزخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوایان لە هاووڵاتییە ئەمەریکییەکان کرد کە خۆیان بەدوور بگرن و زۆرترین هۆشیاری بنوێنن، ئەمەش لە رێگەی ئاگادارییەکی ئەمنییەوە کە ئاماژەی بە هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر سعودیە کردبوو.
ئاگادارییەکە هۆشداری ئەوەی دا کە کارە دوژمنکارییەکان رەنگە بە خێرایی پەرە بسێنن و سنووری پێکدادانەکانی ئێستا تێپەڕێنن، کە رەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخستنی ئاسمانی ناوچەکە و تێکچوونی جموجوڵی گەشتیاری.
هۆشدارییە ئەمنییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم وڵاتانەی خوارەوەی گرتەوە: سعودیە، کوەیت، ئوردن، بەحرەین، عومان، قەتەر، عیراق، لوبنان، یەمەن، ئێران، ئیسرائیل و قودس.
ئاگادارییەکە بۆ هاووڵاتییە ئەمەریکییانە بوو کە گەشت بۆ ناوچەکە یان لە ناوچەکەوە دەکەن، تاوەکو چاودێریی نوێترین پێشھاتەکانی کارکردنی فڕۆکەخانەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بکەن، هەروەها پلانی جێگرەوە پێشوەختە ئامادە بکەن وەک خۆئامادەکارییەک بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
هەروەها باڵیۆزخانەکان هۆشدارییان دا لە ئەگەری ئەوەی ئێران و ئەو گرووپە لایەنگرانەی پاڵپشتی لێ دەکەن، بەرژەوەندییەکان یان شوێنە پەیوەندیدارەکانی ئەمەریکا و هاووڵاتییەکەی لە سەرتاسەری جیهاندا بکەنە ئامانج، کە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و دامەزراوەکانی تریش دەگرێتەوە.

چەند وێنەیەکی ناوازەی رۆژهەڵاتی کوردستان
دیمەنەکان رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەفرێکی زۆر باریوە و هێندەی تر سروشتەکەی جوان و دڵگیرکردوە
گەورەترین کۆنسێرتی خێزانی لە هاوینەهەواری سەرچنار

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام

دروێنەکردنی گەنم لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە؛ کەمی بارانبارین کاریگەری لەسەر بەرهەمی جوتیاران دروستکردووە. فۆتۆ- هۆگر ئەحمەد

لە کاتی کۆچی ماسییەکان بەرەو ئاوە شیرینەکان، نەورەسەکانی باکووری کوردستان لە ئاوی رووبارەکاندا ماسی دەگرن و دەیبەنەوە بۆ بەچکەکانیان

کۆشکی مێژوویی حەمبرە، یەکێکە لە دیارترین شوێنەوارە کەلەپوورییەکانی وڵاتی ئیسپانیا و پاشماوەی تەلارسازیی و هونەری ئیسلامییە

داری ساكورا (گێلاس) لە ژاپۆن

37 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕی

لە رۆژی جلیی نەتەوەییدا خوێندکارانی خوێندنگەی چوارقوڕنەی بنەڕەتی جلی کوردییان پۆشیوە

کارمەندانی بەشی وەرشەی محاویلەی کارەبای سلێمانی لەکاتی کارکردندا

مزگەوتی بێ منارە و حەوشە؛ مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا

بەفربارین لە چیای ماکۆک

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی ئەشرەفئۆغلۆ لە پارێزگای کۆنیای تورکیا

دوای هەشت مانگ لە داخستنی؛ دەروازەی رەفەح کرایەوە

نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری نەمروود؛ کە لە کاتی هێرشی داعــ.ــشدا وێرانکرابوو

فێستیڤاڵی ماهاکومباهـ'ی هیندۆسەکان

دیمەنی خۆرئاوابوون لە دەریاچەی وان

پاشماوەی شوێنە وێرانبووەکانی سوریا

ئەمریکا لەناو بڵێسەی ئاگردایە

بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە وێنە/ رێزان محەمەد

هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە؛ بەڵگە دۆزراوەکان

بەفر یاریگای وەرزشی چۆمانی لە سنووری باڵەکایەتی سپیپۆش کردووە