پەخشی ڕاستەوخۆ

نوێترین بابەت

لەپێناو پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکاران، بڕیاری راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و تایبەت درا.

وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند: لە 8ی مانگ تا 23ی مانگ لە گشت ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا پشوو دەبێت...

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەم بڕیارە هەموو ناوەندە حکومی و ناحکومی و نێودەوڵەتی وتایبەتەکان دەگرێتەوە.

 وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، جەختیان کردەوە، ماوەی نێوان 11 تا 23ی 3ـی2026 وەک پشووی رەسمی بەهارە هەژمار دەکرێت و ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی رەوش و سەلامەتی گشتییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەک پێشەنگی بەخشین و دڵسۆزیی و خەمخۆری، بۆ هەتایە ناوی مامۆستا شێخ حسێن لەدڵ و ویژدانی خوێندکارەکانی و کەرتی پەروەردە و فێرکردن، بەگەشاوەیی دەمێنێتەوە.

خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا بڵاوکردەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی:

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی مامۆستا (شێخ حسێن شێخ مستەفا)، زۆر غەمباربووم.

مامۆستا شێخ حسێن جێ پەنجەیەکی جوانی بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە جێهێشت وەک پێشەنگی بەخشین و دڵسۆزیی و خەمخۆری، بۆ هەتایە ناوی لەدڵ و ویژدانی خوێندکارەکانی و کەرتی پەروەردە و فێرکردن، بەگەشاوەیی دەمێنێتەوە.

پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی زیادبوونی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی بەحرەین، رەوشی ناوچەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە و سێنتکۆمیش هۆشداری دەدات.

سێنتکۆم رایدەگەیەنێت: ئێران 12 وڵاتی جیاوازی بۆردومان کردووە و بەردەوامیشە لە بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزەکانی ئێران بە حەوت درۆن ناوچە مەدەنییەکانی بەحرەینیان بە ئامانج گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانەی ئێران قبوڵکراو نییە و بەبێ وەڵام نامێننەوە و لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا لە کارکردنی بەردەوامداین بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییە لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی تەواوی ناوچەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە