وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئامانجیانە کۆمپانیایەکی نوێی نەوتیی لە ھەرێمی کوردستان دابمەزرێنن، کە بەشداریی بکات لە گرێبەستی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی ئێستا لە ھەرێم کار دەکەن.
وەزارەتی نەوت باسی لەوەشکردووە، داوا لە ھەموو کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گاز دەکەن، کە لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن، لە بری حکوومەتی ھەرێم، گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"، ئیمزا بکەن.
راشیگەیاند، بۆ رێکخستنەوەی پەیکەربەندیی گرێبەستەکان، رێکاریی یاسایی دژی ئەو کۆمپانیاییانەی کە بە گرێبەستە کۆنەکانیان کە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بەردەوام دەبن لە کارکردن، چونکە کارەکانیان نایاسایین.
حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعشە لە خۆرئاوای موسڵ، بە تایبەت لە چیای عەتشانە. لەلایەکی ترەوە،"تەحسین خەفاجی" فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ئاشکرایکردووە، لە بۆردوومانێکی ھێزی ئاسمانی عێراق لە باشوری خۆرئاوای موسڵ، ٩ تیرۆریستی داعش کوژراون.
وتیشی بەردەوام زانیاری ھەواڵگیرییان بەدەست دەگات سەبارەت بە شانە نوستووەکانی داعش، بە پشت بەستن بەو زانیارییانە ئۆپراسیۆنەکانیان دەستپێدەکەن.
لە دانیشتنی رۆژی یەک شەممە دادگا فیدراڵی عێراق، بە ئامادەبونی تیمی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر ئەو سکاڵایە کرد، دواتر دادگا سکاڵاکەی لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری عێراق مافەکانی دیاریکراوە و پەرلەمانی کوردستانیش توانای دەرکردنی یاسای لەچوارچێوەی ھەرێمی کوردستان ھەیە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا مالیکی بڵاویکردەوە، لە پێناو ئەوەی دادگا ناوبژیوانێکی دادپەروەر بێت و قسەی کۆتایی ھەبێت لە سەرجەم ئەو کێشە و سکاڵایانەی دەخرێنە بەردەمی، پێویستە ڕێز لە دەسەڵاتی دادوەریی بگیرێت و دان بنرێت بە بێلایەنی بوونیدا.
سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربەخۆیی بڕیارەکانی دادگا لە بەرژەوەندی ھەر لایەک بێت، یان پێچەوانەی خواستی لایەکی دیکە بێت، پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت و نابێت بەشێوەیەکی بەرژەندخوازانە، مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دەزگای دادوەریی بکرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا مالیکی داوایکردووە، پارێزگاری بکرێت لە سەربەخۆیی دادگا و ڕێزگرتن لە سەروەریی و بێ لایەنی ڕۆڵی دەزگاکەش، چونکە دوا بنەمای جێگیربوونی پرۆسەی سیاسی و بەردەوامی بوونیەتی لەسەر ڕێچکەی دەستور.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، ئەو گەردەلول و بایە بەھێزانەی لەگەڵ خۆڵبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ھەڵیکردووە، چەندین ھێڵ و تۆڕێکی کارەبای نیشتمانی پچڕاندووە و تیمەکانیان بەردەوام خەریکی چاکردنەوەی بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کارەبا، ھەموو تیمە ھونەرییەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە، بە مەبەستی گرێدانەوە و چارەسەرکردنی ئەو پچڕان و کەموکوڕیانەی کە بەسەر ھێڵەکانی کارەبادا ھاتووە.
لە لایەکی دیکەوە لیژنەی کارەبا و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بەشێکی کەمبوونەوەی کارەبا پەیوەندیی ھەیە بەو چاکسازییانەی لایەنی ئێرانی ئەنجامی دەدات لە سیستمی دابینکردنی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا لە عێراق.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕی گەنمی بەبازاڕکراوی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ گەیشتووەتە ٩٢٤ ھەزار و ٦٥٦ تۆن و وەرزی بەبازاڕکردن لەمساڵدا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و چەندین ئاسانکاری بۆ جوتیاران کراوە تا بەرھەمی گەنمەکانیان بەبێ کێشە بەبازاڕ بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی زیادکردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ٨٥٠ ھەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک، کاریگەری لەسەر زیادکردنی ئاستی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران ھەبووە، ئەو ھەوڵەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەرکەوتنی وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ دەبێت.
عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، وێستگەی کارۆئاوی ناوچەی موسەیب بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبایە بە تایبەتی لە وەرزی ھاویندا، وتیشی، ئەو وێستگەیە توانای دابینکردنی ٢٣٠ بۆ ٢٧٠ مێگاوات کارەبای ھەیە.
بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی گەورەی کارەبا، لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوو رەوشی کارەبا لە عێراق باشتر دەبێت و سەعاتەکانی پێدانی کارەبا زۆر لە ئێستا زیاتر دەبێت وتیشی، تا کۆتایی ئەم مانگە عێراق سەرجەم قەرزەکانی کارەبا بە ئێران دەداتەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، دەستوری عێراقی جەخت دەکاتەوە لە سەربەخۆیی دادگا ، ھەربۆیە ئەنجومەنی باڵای دادوەری سورە لەسەر ئەوەی لە یەکلاکردنەوەی سەرجەم دۆسیەکاندا سەربەخۆ و بێ لایەن بێت ، دوپاتیشیکراوەتەوە کە ئەنجومەنی دادوەری لە ناکۆکییە سیاسییەکاندا لایەندار نیە و بریارەکانی دەرەنجامی ئیستیحقاقی ھەر دۆسیەیەکن بە پێی ئەو بەڵگانەی کە تێیدا بەردەستن .
لەو راگەیەندراوەدا ، ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لەلایەنە سیاسییەکان کردووە دەسەڵاتی دادوەری نەخەنە نێو ناکۆکییەکانیان و زیان بەپێگەکەی نەگەیەنن .
باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق لە تویتەر نوسیویەتی ، ئێران ھێما ئاینییەکان بە ھێڵی سور دادەنێت و نابێت ئەو ھێلە تێبپەرێندرێت ، دژی ھەر کەسێکیش دەوەستن کە ھێڵە سورەکان تێبپەرێنێت ، ھەر کەسێکیش ھێرش بکاتە سەر ھێما ئاینیەکان ، نوێنەرایەتی ئێران ناکات .
لە مانگی رابردوودا ئێران باڵیۆزەکەی لە بەغداد گۆڕی و لە شوێنی ئیرەج مەسجدی، محەمەد کازم ئال سادق راوێژکاری پێشووی سوپای پاسداران کە ئێستا سەر بە دەزگای ھەواڵگری ئێرانە، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاریکرا .
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەردوو پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک و بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل.
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی جیھانی و بەرزبوونەوەی کەلوپەلە خۆراکییە بنەڕەتییەکان، پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراکی ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی مادە ١١٢ی پەیڕەوی ناوخۆ پێشنیازە یاساکە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، وەک جێگرەوەیەک بۆ پڕۆژە یاساکەی حکومەت، کە پێشتر لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە ڕەتکرایەوە.
لیژنەی دارایی داوای لە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد، بەشداری گفتوگۆکان بکەن، بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی یاساکە، بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا پەسەند بکرێت.
لە لایەی دیکەوە حاکم زاملی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک جێگرەوەی یاسای بودجە نییە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییھاتنی سەردەمی ناوچەی سەوزی بەغدادی ڕاگەیاند کە ئەمریکییەکان ساڵی ٢٠٠٣ دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق دایانمەزراند.
کازمی لە میانی سەردانێکی بۆ ئەمینداریەتی بەغداد، بەڵێنیدا کە ناوچەی سەوز بگەڕێندرێتەوە دۆخی جارانی ھاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی تری بەغداد و ڕایگەیاند، دەبێت چەمکی ناوچەی سەوز بگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی و بە ناوی گەڕەکە ڕەسەنەکانیەوە ناو ببرێت.
کازمی یەکەم سەرۆک وەزیران نییە کە ھەڵوێستی لەسەر ناوچەی سەوز ھەبێت، بەڵکو پێشتریش عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ھەوڵیدا ئەو دۆسیەیە بجوڵێنێت، بەڵام لەلایەن ئەمریکا و چەند ھێزێکی سیاسی عێراقییەوە دژایەتی کرا.
"محەمەد بەحر ئەلعلوم" نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەسەربوونی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی عێراق، لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵایان لە دژی ئەنقەرە تۆمارکردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەبوونی گەریلاکانی "پەکەکە" لەناو خاکی عێراق پاساو نییە بۆ ئەوەی تورکیا ھێزەکانی لە عێراق نەکێشێتەوە.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، دەبێت خاکی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان ھێزەکان و بەدیھێنانی ئامانجە سیاسییەکان بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەکارنەھێنرێت.
ھەروەھا بڕیارە ئەو وەزارەتانە پێشنیازی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی وشکە ساڵی و کاریگەرییەکانی پڕۆسەی بە بیابان بوون پێشکەش بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی ھەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا، عێراق بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە، دەبێتە جێگەی ململانێی ناوخۆیی و ناسەقامگیری و داڕووخانی ژێرخانی ئابووری و کەرتی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی پەتا.
عەلی تورکی جەمالی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم دۆسیەکانی گەندەڵی حکومەتەکەی کازمی دەکاتەوە.
ئەندامەکەی لیژنەی دەستپاکی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێشێلکاری زۆر و بە ھەدەردانی پارەی گشتی و چەندین گەندەڵی تر ھەن و لە ڕێی چەندین گرێبەستەوە ھەوڵ دراوە سامانی عێراقییەکان بە ھەدەر بدرێت، ھەر بۆیە لیژنەکەیان بە نیازە لە ڕۆژانی داھاتوودا سەرجەم دۆسیەکانی گەندەڵی وەزارەتی بازرگانی بکاتەوە و لە داھاتووشدا لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم دۆسیەکانی گەندەڵی حکومەتەکەی کازمی دەکرێتەوە.
کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دوو شەممەی ھەفتەی داھاتوو، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە رۆژئاواوە ڕوو لە عێراق دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی عێراق، مەودای بینین لە ھەندێک ناوچە بۆ کەمتر لە ٥٠٠ مەتر کەمدەبێتەوە و ئەوەش بەھۆی پاڵەپەستۆی ھەوا لە نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە.
کەشناسی عێراق دەشڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین ڕوو دەکات لە ناوچەکانی (بەغداد، ئەنبار، سەڵاحەدین، موسڵ، ھەولێر، کەرکووک، سلێمانی، دیالە، کەربەلا، نەجەف، ناسریە، سەماوە).
کەشناسی عێراق داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات بەهۆی چڕی خۆڵبارین لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە تەنیا بۆ کاری پێویست نەبێت، داواش دەکات لەکاتی چوونە دەرەوە بۆ کاری پێویست دەمامک بەکار بهێنن.