شکار مەردان پارێزەری کەیسی زەویوزاری داقوق بەکوردسات نیوزی راگەیاند، لەڕێی دامەزراوە یاسایی و دادەوریەکانەوە لە عێراق و بەسێ بڕیار لەسنوری قەزای داقوق بەشێکی زەویوزار بۆ کورد گەڕێنراوەتەوە.

وتیشی، پێشتر بە دوو بڕیاری دادگای داقوق ھەزار و ٢٠٠ دۆنم و لەڕێی دادگای ڕەسافەشەوە لە بەغداد بە بڕیارێک ٣ ھەزار و ٣٨٩ دۆنم زەوی تریان بۆ دانیشتووانی کوردی سنوورەکە گەڕاندوەتەوە.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانە لەلایەن دادگای تێھەڵچوونەوەی عێراقیشەوە پەسەندکراون و ھیچ کەسێک ناتوانێت ھەڵیانبوەشێنێتەوە.