عیراقعیراق

ڕوانگەی عێراق بڵاویکردەوە، لێپرسراوانی وڵاتەکە گۆڕانکاری کەش و ھەوا پشتگوێ دەخەن و ھیچ پلانێکیان نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، ھۆشداریشیدا لەوەی بەھۆی وشکەساڵی و زیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارینەوە، عێراق و دانیشتووانەکەی لە بەردەم کارەساتدان و پێدەچێت شەپۆلی نوێی ئاوارەبوون ڕووبدات بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە، داواشی لە حکومەت کرد ڕێکاری بەپەلە بگرنە بەر بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە ئاوارەبوونیان.

ڕوانگەی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی مەدەنی سەربەخۆیە ڕاشیگەیاند، بە پێی توێژینەوەیەکی وەزارەتی ژینگە کە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ٩٢٪ی ڕووبەری عێراق لە بەردەم مەترسی بە بیابانبووندایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد عەنوز" ئەندامی لیژنەی یاسایی ڕایگەیاند، ١٢٠ پڕۆژە یاسا کە لە خولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەکراون پشتگوێ خراون، ئێستاش ھەوڵدەدەن جێبەجێ کردن و پێشکەش کردنی ئەو یاسایانە خێرا بکەن، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە، ڕێککەوتنیش کراوە لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی بۆ دەنگدان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکەیان کار دەکات بۆ دوانەخستنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی مەرجە یاساییەکانیان تێدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و ئابوری کۆبوەتەوە و گفتوگۆی لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کردوە کە دەبێتە جێگرەوەی ئەو پڕۆژەیاسایەی حکومەتی کاربەڕێکەر بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێشکەشی پەرلەمانی کردبوو.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی دارایی و ئابوری بڕیاریداوە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و بۆچوونی حکومەت لەسەر پرۆژە یاساکە بخاتە ڕوو.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵای "باسم خەشان" پەرلەمانتاری عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران  کرابوو.

دوای دوو رۆژ، بە واژۆی ٥٠ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان لە پەرلەمانی عێراق، رەشنوسێکی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک ئاراستەی پەرلەمانی کرا.

پێشتریش "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، مەبەست لەو پڕۆژە یاسایە تەرخانکردنی بڕە پارەیەکە بۆ پێداویستی رۆژانەی ھاووڵاتیان، حکومەتی ئێستاش ئەو پڕۆژە یاسایەی بە بڕی ٣٥ ترلیۆن دینار پێشکەشی پەرلەمان کردبوو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین، حکومەتی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار دۆنم لە ڕوبەری سەوزایی لە ھەر سێ پارێزگای موسەننا و زیقار و دیوانیە تەرخان دەکات.

لە سەرەتای وەرزی بەھاری ئەمساڵەوە، خۆڵبارین لە عێراقدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ھۆشداریشدراوە لە کەبوونەوەی پشتێنەی سەوزایی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتوان.

لە عێراق ناوبەناو شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو ئێستا دەیان کەس بەھۆی تەنگەنەفەسی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە ناوچەکانی عێراق دەکات، جار جارە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و ژینگە پارێزان دەڵێن وشکەساڵی ھۆکاری دروستبوونی خۆڵبارینە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سائیر موخیف پەرلەمانتار لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکرانی کوردستان کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ھێزە سیاسییەکانی دیکە، بە تایبەتی ھێزە شیعییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر، گەیشتووونەتە ئەو ڕاستییەی کە ھیچ یەکێکیان بە تەنھا ناتوانێت حکومەتی نوێ پێکبھێنێت.

جەختیشیکردەوە، لێکنزیکبوونەوەی ھەردوو حزبە کوردییە سەرەکییەکەی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوی یەکەمە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئەو چەقبەستنە سیاسییەی ئێستا کۆتایی بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکەیان میوانداری لێپرسراوانی دەزگای ھەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری وەزارەتی بەرگری و ھەندێک لە سەرکردە ئەمنییەکان و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، لەسەر پرۆژەیاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی ڕێوشوێنە یاساییەکانی پرۆژەیاساکە تەواو بووە و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندکردنی.

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاند، پەسەندکردن و دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە بۆ ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامەکانی، دەبێتە مێژوو و تۆمار دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خۆڵبارین بۆتە دیاردەیەکی ھەرێمی و پێویستە بە ھەوڵی نێودەوڵەتی ھەیە.

لە سەرەتای وەرزی بەھاری ئەمساڵەوە، خۆڵبارین لە عێراقدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ھۆشداریشدراوە لە کەبونەوەی پشتێنەی سەوزایی و بڵاوبونەوەی نەخۆشی و کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتوان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سائیر موخیف پەرلەمانتار لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکرانی کوردستان کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ھێزە سیاسییەکانی دیکە، بە تایبەتی ھێزە شیعییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر، گەیشتووونەتە ئەو ڕاستییەی کە ھیچ یەکێکیان بە تەنھا ناتوانێت حکومەتی نوێ پێکبھێنێت.

جەختیشیکردەوە، لێکنزیکبوونەوەی ھەردوو حزبە کوردییە سەرەکییەکەی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوی یەکەمە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئەو چەقبەستنە سیاسییەی ئێستا کۆتایی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی بەغداد دەڵێت، "بەھۆی ئەوە شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە گەشتەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی و تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت." 

لە عێراق ناوبەناو شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو ئێستا دەیان کەس بەھۆی تەنگەنەفەسی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە ناوچەکانی عێراق دەکات، جار جارە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و ژینگە پارێزان دەڵێن وشکەساڵی ھۆکاری دروستبوونی خۆڵبارینە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، گەشبینە بەرامبەر بەوەی رێککەوتنێک بکرێت بۆ چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسی و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە زووترین کاتدا.

ھێزە سیاسییەکانی عێراق جگە لە سێ ھێزەکەی نێو رێککەوتنی سێقۆڵی، لە ھەوڵ و دانووستانی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و پێکھێنانی حکومەتی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کە ھەموو ھێزە سیاسییەکان بەشداریی تێدا بکەن، کە ئەوەش لە دەرەوەی خواستی موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدرە کە دەیەوێت حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبھێنرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لانی کەم ٩٦ حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، نیوەی حاڵەتەکانیش چاکبوونەتەوە و تەنھا ١٨یان گیانیان لەدەستداوە. 

"سەیف بەدر" راشیگەیاند، ئەگەرچی ھێشتا رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام رێکارەکانی تایبەت بە پشکنینی ئاژەڵ لە کوشتارگەکان و روبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ئاستی پێویستدا نییە، تەواوی کەرتی تەندروستیش ئامادەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی توشبووان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ١٠ی مانگی ڕابردۆوە دەست بە وەرگرتنی دانەوێڵە کراوە، لە پارێزگاکانی (کەرکوک و نەینەواش)  لە سایلۆکان دەستکراوە بە ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی دانەوێڵە.

بە گوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراقیش، ئەگەر بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ بگاتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار تۆن،  پێویستیان بە ٣ ملیۆن تۆنی ھاوردەکراو دەبێت.

پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای بودجەی پێویستی کرد بۆ ھاوردەکردنی گەنم، چونکە ماوەی سێ مانگ  پێویستە بۆ ئەوەی گەنم بگاتە سایلۆکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکردوە، لەم وەرزەدا پارێزگاکە زۆر بە سەختی دووچاری کەمبوونەوەی ئاو دەبێت، داواشی لە ھێزە ئەمنییەکان کردوە رێگریی بکەن لەو زیادەڕەوییانەی کە دەکرێتە سەر بەشە ئاوی پارێزگاکە بەتایبەتی لە روبارەکاندا.

بە پێی زانیارییەکان، قەزاکانی سەید دەخیل و فەھود و دەواییە و سەڵاحەدین بەدەست گرفتی زیادەڕەوییەوە دەناڵێنن، کە سەرچاوەی ئاو لەو قەزایانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی سوپای عێراق وەڵامی پەلامارێکی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و ھێرشەکەیان تێکشکاندووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی بە پی زانیارییەکان چەکدارێکی سوپای عیراق بریندارە.

فەرماندەکانی سوپای عێراق دەڵێن، داعش خۆڵبارینی قۆستووەتەوە و بەھۆی کەمی مەودای بینین جموجوڵەکانیان لە دەوروبەری قەزای خورماتوو زیاد کردووە و چەندین کەسیش بەھۆی پەلامارەکانیان بوون بە قوربانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

براندن پارکەر، سەرۆک ئەرکانی ھێزە ھاوبەشەکان لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، رایگەیاند، داعش بەردەوامە لە پیلانەکانی بۆ ئەنجامدانی پەلاماری نوێ بۆ سەر گرتووخانەکان، بەڵام ژمارەی تیرۆریستەکانی ئەو گرووپە کەمیکردووە و زیاتریش کەم دەکات و پێویستە فشارەکانی سەر گرووپەکە زیاتر بکرێن . 

وتیشی، متمانەیان بە توانای حکوومەتی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی ھەڕەشەی گرووپە توندڕەوەکان ھەیە، بەڵام ئەو گرووپانە لە عێراق و ھەموو شوێنێکی تر، ژیانی زۆرێک لە خەڵک دەخەنە مەترسییەوە، کە بەھۆی ئەو مەترسییانەوە پێویستە ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام بێت.


راشیگەیاند، شکستھێنان بە داعش و پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتیانی عێراق بۆ ماوەیەکی درێژ بە ئەولەوییەتی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە و شکستەکانی ئەم دواییەی داعشیش بە واتای ئەوە نییە، کە ئەو گرووپە ھەوڵ بۆ گەڕانەوە نادات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی  لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد، وەفدی ڕەوتی سەدر داوای ٤٠ پەرلەمانتاریان لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کرد بۆ ئەوەی حکومەت پێکھێنن تەنانەت ئەگەر ئەو پەرلەمانتارانە  نوێنەرایەتیی نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش بکەن گرفتیان نییە.

قەیس خەزعەلی باسی لەوەشکردووە، چێوەی ھەماھەنگی لە ڕابردوودا زۆر سازشی کردووە، بەڵام لەسەر پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی سازش ناکات.

وتیشی، ڕەوتی سەدر داوای سەرۆک وەزیران و نۆ وەزارەت لە کابینەی نوێی حکومەتدا دەکات لەکاتێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئێستادا خاوەنی ٨٣ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...334335336337338...446