سودانی داوای پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ی لە وەزارەتی دارایی کردووە
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی لە یەکەم کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیرەکان داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە کە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەبکەن و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن، تا بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەکانیانەوە.
وەزارەتی داراییش رایگەیاندووە، دەستیانکردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژە یاساکە و بەمنزیکانە رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن، بەڵام تائێستا باس لە دەستکاریکردنی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار نەکراوە.
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش جەختیکردووەتەوە لەوەی، پێدەچێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە حکومەت پڕۆژە یاساکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات، پێشبینیدەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت لە نێوان ٧٠ بۆ ٧٥ دۆلار دیاری بکرێت و لە سەرەتای ساڵی داھاتوو پڕۆژە یاساکە پەسەندبکرێت.