قاسم ئەعرەجی: بە داخستنی کەمپی ھۆل سەرچاوەی تیرۆر وشک دەبێت
رێبوار
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ئەعرەجی لە تویتێکدا ستایشی بڕیاری حکومەتی ھۆڵەندای کردووە بۆ وەرگرتنەوەی ٢٨ منداڵ و نۆ ژن لە کەمپی ھۆلی رۆژئاوای کوردستان و ھانی وڵاتانی تریشدا ھاووڵاتیەکانیان وەربگرنەوە.
وتیشی، کۆتاییھێنان بە دۆسیەی کەمپی ھۆل ھەنگاوێکی بنەڕەتییە لە وشککردنی سەرچاوە مرۆییەکانی تیرۆر و بڵاوبوونەوەی ئاشتی لەنێو گەلانی ناوچەکە.
کەمپی ھۆل دەکەوێتە رۆژھەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان و زیاتر لە ٦٥ ھەزار کەسی تێدایە کە زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەسیان کەسوکاری چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعشن.



