بە پێی ڕاگەیەندراوێکی حەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنەکە دژی شانە نووستووەکانی داعش بە ھاوبەشی لە نێوان حەشد و سوپای عێراق بەرێوەدەچێت و ناوچەکانی باشوی پارێزگای نەینەوا دەگرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئۆپراسیۆنەکە لە چەند میحوەرێکەوە بە بەشداری لیوای ٣٣ی حەشدی شەعبی و لیوای ٧٥ و ٧٦ و فیرقەی ١٦ی سوپای عێراقی دەستیپێکردووە.
"باسم خەشان" ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایی یاسایی لە دژی پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک تۆمار دەکات، بە بیانوی ئەوەی ئەو یاسایە چەند کێشەی یاسایی تێدا و پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژەکەش ڕەشنوسێکی تری ھەبووە و ئەندامانی ئەنجومەن گفتوگۆیان لەسەر کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو یاسایە ھەندێک بڕگەی تێدایە، جێبەجێکردنی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەرە، پەسەندکردنەکەشی تەنیا بۆ شکاندنی چەقبەستویی سیاسی نێوان لایەنەکان بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند کرا.
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی ھەینی و شەممەدا، شەپۆلێکی تری خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێم و ناوچەکانی باکوری عێراق شەپۆلی خۆڵبارینەکە کەم دەبێت، خێرایی باش لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا.
موقتەدا سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەسەڵات و سیاسەت بەلای منەوە جێگەی بایەخ نین، تەنھا ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە گەندەڵکاران ئاشکرابکرێن، ھەروەھا دەمانەوێت چاکسازی بکەین کە ئەوەش تەنھا بە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکرێت، بۆیە دوپاتیدەکەینەوە کە ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە، ئامادەی کشانەوەین".
لە بەشێکی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر دەڵێت، عێڕاق حکومەتێکی پێویستە کە بتوانێت شکۆی دەوڵەت بپارێزیت و ئەوان پشتیوانی لە گەندەڵکاران ناکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەقبەستویی سیاسی بەمەبەست دروستکراوە، رەوتەکەشی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان زۆرینەن لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، بۆیە رەوتی سەدر بڕیاریداوە ناچێتەناو حکومەتی سازانەوە کە ھەمو لایەنەکان تیایدا بەشداربن.
راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە، مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی باڵای سەرژمێری عێراق کۆبونەوە و تەواوی راسپاردەکانی ئەنجوومەنی باڵای سەرژمێری پەسند کران. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێک لە راسپاردەکان ئەنجامدانی سەرژمێری بوو لە چارەکی کۆتایی ساڵی داھاتوو، ھەروەھا فۆرمی سەرژمێریش پەسەندکرا کە لە رێگەی کۆمپانیا جیھانییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری ئامادە کرابوو. ھەر لە کۆبونەوەکەدا رەزامەندی لەسەر دابینکردنی بڕی ١٢٠ ملیار دینار درا بۆ خەرجییەکانی سەرژمێری گشتی.
٣٣ ساڵ لەمەوبەر سەرژمێری گشتی و رەسمی لە عێراق ئەنجامدرا و لەو وادەیەوە تا ئێستا نەتوانراوە سەرژمێرییەکی گشتی بۆ دانیشتوان بکرێت و ئامار و داتاکان نوێ بکرێنەوە.
کۆردۆ عومەر ئەندامی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدانە بە پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراک و ھەرچەندە تێبینی لەبارەی پێشنیازە یاساکە ھەیە بەڵام ھەوڵ ھەیە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و تێپەڕێنرێت.
باسی لەوەشکرد، ھەرێمی کوردستان بێبەشکراوە لەو بڕە پارەیەی بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان دیاریکراوە، بۆ ئەوەش ھەوڵی زۆریاندا بەشێک لە پرۆژەکانی سایلۆو بەنداوەکان بێبەش نەکرێن و بڕێکیان بۆ دیاری بکرێت بەلام ئامادەنین پشکی ھەرێمی کوردستان دیاری بکەن، بۆ ئەوەش پەرلەمانتارانی کورد دەنگ لەسەر ئەو بڕگەو ماددانە دەدەن کە لە بەرژوەندی ھاووڵاتیانەو ئەو بڕگەیەش کە بۆ دیاریکردنی بڕی ٨ تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ھەرێمەکان و ھەرێمی کوردستانی لێ بێبەشکراوە دەنگی پێنادەن.
ئەندامەکەی ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، سوربونی ھەندێک لایەن لەسەر تێپەراندنی پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراک ، جێی سەرسوڕمانە ، چونکە ئەو پێشنیازە یاسایە دژی دەستورە و سوربونی ئەو لایەنانە لەسەر تێپەراندنی ، نیشانەی پرسیار و گومان دروست دەکات.
دوپاتیشکردووەتەوە ، کە لە ئەگەری تێپەراندنی پێشنیازە یاساکەشدا ، مەرج نیە جێبەجێبکرێت، چونکە لە دادگای باڵای فیدراڵی تانەی لێدەدرێت و دەبێت دادگای فیدراڵی خاوەن بریار بێت .
"تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان رایگەیاند، ھێزە ئەنییەکانی عێراق رێنمایی و راسپاردەی تەواویان پێیە بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی ماددە ھۆشبەرەکان، لە چەند رۆژی رابردووشدا گروپێکیان لە بەسرە دەستگیرکردووە کە ١٨ کەس بوون و تۆمەتبار بوون بە بازرگانی کردن و بەکارھێنانی ئەو ماددانە.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی رابردوو زیاتر لە ٦ ھەزار کەس بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانی کردن بەو ماددانەوە دەستگیرکراون، راشیگەیاند لە پارێزگاکانی باشور بەکارھێنانی ماددەی کریستاڵ و حەشیش زۆرە و لە پارێزگاکانی خۆرئاواش جۆری تر وەک کبتاگۆن بڵاوە لە نێو بەکارھێنەراندا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەر لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە، لیژنەی دارایی خوێندنەوەی دووەمی کرد بۆ پڕۆژە یاسای کۆمەکی بە پەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان بە مەبەستی پەسەندکردنی.
پێشتریش ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراک، لە کۆبوونەوەکەدا ٢٧٣ پەرلەمانتار ئامادە بوون.
پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک لە ١١ مادە پێکھاتووە و لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئەژمارێکی تایبەتی بۆ دەکرێتەوە، بە مەبەستی کۆمەککردنی دارایی پێویست بۆ کەرتە جیاجیاکانی دەوڵەت.
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە لایەن خالید عوبەیدی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشکەشکراوە، داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی دارایی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان تەرخانبکرێت.
وەک لە داواکەدا ئاماژەی پێکراوە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داوای تەرخانکردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری کردووە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکانی دەزاک ئەمنییەکان.
ھەردوو گەشتیارەکە بە بەرگی تایبەتی زیندانییەوە لەبەردەم دادگای کەرخ ڕاگیران و لەکاتی خوێندنەوەی سزاکەدا، دادوەر بە تاوانبارەکەی ڕاگەیاندووە، بەھۆی تەمەنەوە سزاکەی لەسێدارەدانەوە کراوە بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن.
بەشێکی دیکەی حکومەکەی دادگا، بێتاوانی بۆ ڤۆڵکار وۆڵدمان گەشتیارە ئەڵمانییەکە دەرکردووە، بەو پێی ھیچ بەڵگەیەک نەبووە بۆ تاوانبارکردنی، بەو ھۆیەشەوە دادگا دەستبەجێ بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردووە.
بە گوێرەی مادەی ٤١ی یاسای کەلەپور و شوێنەواری عێراقی، ھەر کەسێک بیەوێت بە ئەنقەست شوێنەوار و کەلوپەلی مێژووی لە عێراق بباتە دەرەوە، سزاکە دەگاتە لەسێدارەدان.
پارێزەری گەشتیارە بەریتانیانییەکە ڕایگەیاند، داوای پێداچوونەوە پێشکەش بە دادگا دەکەن، بۆئەوەی سزاکەی بۆ سوک بکرێت.
لە ڕۆژی ٢٠ مانگی ئازاری ئەمساڵ لە فڕۆکەخانەی بەغداد، ئەو دوو گەشتیارە بە ٢٠ پارچە شوێنەواری مێژووییەوە دەستگیر کرابوون.
دامەزراوەی داھاتوی عێراق بۆ توێژینەوە بڵاویکردەوە، ماوەی چەند ساڵێکە فشاری زۆر و قەرەباڵغی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی بەغداد دروستبووە، ئەوەش وایکردووە ساڵانە بە بەھای ٥٠٠ ملیار دینار سوتەمەنی بەفیڕۆ بچێت.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ساڵانە ھەر ئۆتۆمبێلێک ٥٧٠ لیتر بەنزین لەبەر ھەمان ھۆکار بەفیڕۆ دەدات، ئەوەش دەبێتە زیانێکی گەورە بۆ ئابوری تاک و وڵاتیش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو بودجە بەفیڕۆدراوە، ساڵانە دەتوانرێت ١١ ھەزار کیلۆمەتر لە شەقامەکان قیرتاو بکرێت.
عامری لە میانی بەشداریکردنی لە کۆربەندێکدا رایگەیاند ، گرفتە سیاسییەکان لە عێراق بەھۆی کاریگەری رژێمی دیکتاتۆری پێشوو بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ، بەردەوامن ، چەقبەستویی سیاسییش لە ئێستادا بابەتێکی ئاساییە چونکە ھەموو پێکھاتەکانی عێراق دەیانەوێت گرەنتی داھاتوویان بکەن .
ھەروەھا جەختیکردۆتەوە لەوەی کە لەم قۆناغەدا پێویستە ھەموو لایەنەکان پابەندی دەستور بن چونکە تەنھا دەرچەیە بۆ رزگاربون لە قەیرانەکان ، داواشی لەلایەنەکان کردووە بە زوترین کات حکومەتی نوێ پێکبھێنن .
حەمەدانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، نێردەی تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەردانی بەغداد دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئەو گرفتانەی سەبارەت بە بەشە ئاوی عێراق لە نێوان ئەنقەرە و بەغداد دروست بوە ، بەڵام تا ئێستا وادەی سەردانەکە دیاری نەکراوە ، جگە لەوەش کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان عێراق و تورکیا و ئێران لە بەغداد بۆ ھەمان مەبەست ئەنجام دەدرێت .
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دوپاتیشیکردۆتەوە کە مافی عێراق لە بەدەستھێنانی ئاو ھێڵی سورە و رێگە بە ھیچ لایەنێک نادەن پێشێلی بکات .
د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی فیدڕاڵی، بەپێی ژمارەی دانیشتووان دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەسەر ھەموو پارێزگاکان دابەش دەکات، لە ناویشیدا لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە چەند حاڵەتێکی زۆر کەمدا و بەھۆی بارودۆخێکی لەناکاوی وەک بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، رەنگە بڕە دەرمانی پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر بگوازرێتەوە یان ھاوکاری زیاتری تەندروستی پێشکەش بکرێت.
بەسەرپەرشتی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگاکان و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لیژنە لاوەکییەکانی تاقیکردنەوەکان و لیژنەی پەروەردەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەیەک لەبارەی دزەکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بەڕێوەچوو.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە وەزیری پەروەردە، رایگەیاند، رێوشوێنی دەستبەجێیان گرتووەتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە دزەکردنی پرسیارەکان، جەختیشیکردەوە مامەڵەیەکی توند لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن کە بەشداربوون لە دزەپێکردن پرسیاری تاقیکردنەوەکان و رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان.
بەھۆی دزەپێکردنی پرسیارەکان، تاقیکردنەوەی بیرکاری پۆلی سێی ناوەندی عێراق دواخرا و مستەفا کازمیش رۆژی ٢ی ئەم مانگە رایگەیاند ئەوانەی دەستیان لەو کارەدا ھەبووە سزا دەدرێن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، پرسیارەکانی بیرکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بەھۆیەوە تاقیکردنەوەکان دواخراوە.