لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پلانێکی تایبەت ئامادەکراوە کە دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بە راپۆرتێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت بە مەبەستی گۆڕینی سەرجەم فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکان لە ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش لە کۆبوونەوەی ئاسایی ھەفتانەیدا بە زۆرینەی دەنگ رائید جوحی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری لە پۆستەکەی دورخستەوە.