کوردستانکوردستان

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاویی و پاڵپشتی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢، ٤١ پۆند لە قۆناغی دروستکردن و تەواوبووندان لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم، بەوەش ژمارەی پۆندەکان دەگاتە ١٥٥ پۆند، بە گشتیش توانای گلدانەوەی ٢٦ ملیۆن و ٩٠٥ ھەزار و ٩٥٨ مەتر سێجا ئاویان ھەیە. 

راشیگەیاند، ھەزاران جووتیار لەو پۆندانە سودمەند دەبن بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، دەیان پۆندی دیکەش دیزاینی بۆ کراوە و لە نەخشەسازیدایە، لەکاتێکدا تێچووی خەرجییەکانی دروستکردنی پۆندەکان ٥٥٪ کەمکراوەتەوە. 

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٩، حکومەتی ھەرێم توانای دروستکردنی ١١٨ پۆندی ھەبووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، دوو رۆژە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بە بەشداری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ھەردوو ناوچەی ھۆل و تەل حمێس لە نۆ میحوەرەوە بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەشدا، ٥٢ تیرۆریست دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا دانیان بە چەندین تاواندا ناوە.

ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەندێک لە تیرۆریستەکان پیلانێکیان ئاشکراکردووە کە بەنیازبوون لە رێوڕەسم و ئاھەنگەکانی تایبەت بە سەری ساڵی نوێ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن. 

ھاوکات ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە راشیگەیاندووە، لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا ھەموو ئەو ناوچانەی ئۆپراسیۆنەکەیان تێدا ئەنجامدراوە، ئارامیان بۆ گەڕاوەتەوە کە پێشتر دانیشتووانەکانیان لەلایەن تیرۆریستانەوە فشاری زۆریان دەکرایە سەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە دانیشتنێکی چەند خولەکیدا، سزای زیندانی چوار ساڵ و نۆ مانگی بەسەر سێ ھاووڵاتی شاری مھاباد سەپاند، بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان. 

ھەروەھا، سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەر ھاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مھاباد سەپاند کە لەئێستادا لە زینداندایە، لەکاتێکدا ئەو چوار ھاووڵاتییە لە سەرەتاییترین مافەکانیان وەک گەیشتن بە پارێزەر بێبەشکراون.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی یەكێتی لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغداد لەگەڵ سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە و ‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكانیان تاوتوێكرد و پرسی بودجەی عێراق و پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. هەردوولاش هاوڕابوون كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێت تاوەكو چیتر ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.

‏‎لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاند، ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەو كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانیان لە بەغداد چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەو كێشەیە بكەن و كۆتایی بەو دۆخە بهێنن، كە ئەوەش بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەن.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پرسە ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و ھەماھەنگی نێوان لایەنەسیاسییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی ھەرێم کرد و رایگەیاند، نیەتێکی نیشتمانی ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور. بۆ ئەمەش دەبێت ھەموو لایەنەکان ھاوکار و پشتیوانبن بۆ کۆتاییھێنان بەم کێشەیە و ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەکانمان تاوەکو ھەموومان پێکەوە کار بۆ بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکان بکەین و داھاتوویەکی پرشنگدارتر بونیاد بنێین.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ەوە خوشک و برا ئێزدییەکان لەو زەوی و موڵک و خانووانەی شەنگال نیشتەجێن و لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاوەوە لێی بێبەش کرابوون.

راشیگەیاند، ئەو ڕێوشوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە رێککەوتنی پێکھێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ھەنگاوە بەشێوەیەکی کارا یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی ماف بۆ ئێزدییەکان و ھەڵگرتنی ئەو زوڵمەی کە چەندین ساڵە لە سەریانە، ھەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم عەبدولمەجید بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، سێ ملیۆن و ٧٧٩ ھەزار و ٦٥٦ گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، کە ٨٥%ی ئەو گەشتیارانە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ھاتوون.

وتیشی، بۆ پشووەکانی سەری ساڵ پێشبینی ھاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار دەکەن، کە رەنگە بگاتە زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار گەشتیار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کەسایەتیانە لە نامەکەیاندا کەلە رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاوکراوەتەوە دەڵێن، بە بێ دەستبەرکردنی دادپەروەری راستەقینەو ئازادی، رەوەندی کوردی لە فەرەنساو ئەوروپا ھەرگیز ھەست بە دڵنیایی ناکات.

دووپاتیشدەکەنەوە، گەلی کورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە لە جیھاندا، گەلی کورد کە ژمارەیان ٤٠ ملیۆن کەسە لەدوای جەنگی یەکەمی جیھانییەوە خاکەکەیان داگیرکراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو کردەوە قێزەونەی رۆژی ھەینی رابردوو لە پاریس روویدا، کردەیەکی زۆر گەورەترە لەوەی بەتەنھا کردەوەیەکی رەگەزپەرستانە بێت لەلایەن رەگەزپەرستێکەوە ئەنجامدرابێت بەڵکو رەھەندی کێشەکە زۆر لەوە گەورەترە.

ئەو کەسایەتیانە لە نامەکەیاندا داوا لە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا و ئەوروپا دەکەن ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ ھەواڵگری تورکیا لە پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی رابگرن و پارێزگاری ئەو ناوچانەی کوردی تێدایە بەھێزتر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


ئاژانسی "ھرانا"ی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاویکردەوە، تائێستا ٥٠٨ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە، کە لەنێویاندا ٦٩ منداڵ ھەیە. 

ھاوکات پێگەی "ئێران ئینتەرناشناڵ" لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، لەچەند رۆژی رابردوودا سوپای پاسداران ھەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک رۆژنامەنووس و  جگەلەوەی ھەڕەشەیان لێکردوون دەستیانگرتووە بەسەر کەلوپەل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانیاندا.

کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی تارانیش لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە پەرلەمانی ئێران پلانێک بەناوی ( پلانی بەدواداچوونی یاسایی و دادوەری بۆ ھەواڵی ناراست لە تۆڕی ئەلکترۆنی) ئامادەکراوەو حکومەتیش  پرۆژەیاسایەکی بەناوی ( یاسای رۆژنامەوانی گشتگیر) ئامادەکردووەو بەنیازن بە نھێنی پلانەکەو پرۆژەکە تێپەڕێنن.

ئاشکراشیکردوە، حکومەت و پەرلەمان دەیانەوێت لەو رێگەیەوە کوت و بەندەکانی  ئاڵوگۆڕی زانیاری لە راگەیاندنە پیشەییەکان و تۆڕەکانی ئینتەرنێت کۆت و بەند بکەن.

بەپێی ئامارێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی ئێران، تائێستا نزیکەی ٧٠ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون و تەنھا نیوەیان بە کەفالەت ئازادکراون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٣ی بەرەبانی ئەمشەو سێ چەکداری نەناسراو ھەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ھاووڵاتییەک لە کۆمەڵگای سمایل بەگ لە ناحیەی شوان و دەست و قاچی خاوەنی ماڵەکەیان بەستووە و لەسەربان جێیان ھێشتووە.

راشیگەیاند، چەکدارەکان دوای بەستنەوەی خاوەن ماڵەکە، ھاوسەری خاوەن ماڵەکەیان داوەتەبەر چەقۆ و کوشتوویانە و دواتر ھەڵاتوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری کوردسات نیوز لە پۆلیسی ناوچەکەوە دەستیکەوتوون، گوماندەکرێت رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویدا بێت، چونکە ھەفتەی رابردووش تەقە لە ئۆتۆمبێلی ھاوسەری ئەو ژنە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ٨٦ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و بەھای دیناریش بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە و لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار لەنێوان ١٥٦ بۆ ١٥٧ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شوان ھادی لە نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی داوادەکات ھاووڵاتیان پەلە نەکەن لە کڕینی دۆلار و ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت دۆلار نەکڕن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرھاد شامی وتەبێژی ھەسەدە رایگەیاند، دۆخی ئامادەباشییان بۆ ھێزەکانیان راگەیاندووە و ھێزە ئەمنییەکانیش ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

وتیشی، زانیارییان ھەیە کە رەنگە داعش لەکاتی پشووەکانی سەری ساڵدا، پەلاماری تیرۆریستی لە شارەکانی رەققە و حەسەکە و قامیشلۆ ئەنجامبدات، چونکە سەرکردەی نوێی داعش دەیەوێت جەخت لە بوونی گروپەکە بکاتەوە.

دوای ئەوەی داعش لە شاری رەققە پەلاماری ناوەندێکی ھێزەکانی ئاسایشیدا لە نزیک گرتووخانەیەکی تایبەت بە تیرۆریستانی گروپەکە، باری نائاسایی لە شارەکە راگەیەندرا، روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستیکردەوە کە ھێزەکانی ئاسایش شکستیان بە ھێرشەکە ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١، بەھۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی رۆبۆسکی سەر بە پارێزگای شرناخ لە نزیک سنوورەکان نێوان باکوری کوردستان و ھەرێمی کوردستان، ٣٤ ھاووڵاتیی دانیشتووی گوندەکە کە سەرقاڵی کاری کۆڵبەری بوون گیانیان لەدەستدا، لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا ١٩ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بوو و زۆرینەشیان کەسوکاری یەکتری بوون.

دوای کۆمەڵکوژییەکە، داواکاری گشتیی ئامەد دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام دوای ساڵ و نیوێک بەسەر رووداوەکەدا دۆسیەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا گوێزرایەوە و دواتر داواکاری گشتی سەربازی ٢٠١٤ دۆسیەکەی داخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی ئێران ٥٠٠ ژن لە پارێزگاکانی ئێران رفێندراون، لەو ژمارەیەش ناسنامەی ٢٠١ ژن لە شارە جیاوازەکانی رۆژھەڵات و ئێران یەکلایی کراوەتەوە کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رفێنراون، ٣٠ کەسیشیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، ئەوەش بەپێی پێوەرە جیھانییەکانی مافی منداڵان، وەک منداڵ ھەژمار دەکرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھەنگاو لەناو ئەو ٢٠١ ژنەی ناسنامەیان ئاشکرابووە، ٢٧ خوێندکار و ٦ مامۆستای خوێندنگە و پارێزەرێکیان تێدایە.

 رێکخراوی ھەنگاو دەڵێت، زۆرترین ژمارەی دەستبەسەرکرانی ژنان لە شاری سنە تۆمارکراوە کە ٧١ حاڵەت بووە، دواتر شارەکانی تاران و کرماشان و قوروە و دێولان دێت، ٧ ژنیش لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

ھەر بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو، "عادل حسێنی"چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێران رفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سۆزان مەنسور" وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە دوای پشوەکانی سەری ساڵ سەرۆکایەتی لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کەموکورتییەکانی لیژنەکان تەواو بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆی بەردوام لە نێوان کوتلەکاندا ھەیە.

وتیشی، دیاریکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان ھەیە، چونکە سەرۆکایەتی لیژنەکان بەپێی ژمارەی کورسی فراکسیۆنەکان دابەشدەکرێت.

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت  تا پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی لیژنەکان تەواو بکرێن، چونکە ئەو بابەتە کاریگەری لەسەر دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانا محەمەد، وتەبێژی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە شەوی رابردووەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەھۆی ناجێگیری کەش و ھەوا و تەم راگیرابوون، لە دوای سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆشەوە گەشتەکان دەستیانپێکردەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و ھەولێر و سلێمانی، بەھۆی ناجێگیری کەش و ھەوا  و تەمومژێکی زۆر، بە شێوەی کاتیی گەشتەکانیان راگرتووە و دوای ئاساییبوونەوەی کەش و ھەوا و نەمانی تەم گەشتەکانیان دەستپێکردوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...483484485486487...923