ئومێد بەرۆشکی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی دھۆکەوە دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣
ھاوکات ئەیھان سەعید یەکێک لە چالاکوانانی بادینان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، ئومێد بەرۆشکی لەبەرامبەر رەخنەگرتنی لە دەسەڵاتداران، لە بەرامبەر سزادانی شێروان شێروانی و وەسفکردنیان بەوەی کە لەسەرووی دەسەڵاتی یاساوەن، ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک دەستگیریان کردوە.
ئومێد بەرۆشکی یەکێکە لە زیندانیانی بادینان و لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٠ تا ٢٢ی٢ی ٢٠٢٢ بەھۆی کاری رۆژنامەوانییەوە زیندانیی کرا.