د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسایی بودجەی ئامادەکردووە و رەوانەی ئەنجومەی وەزیرانی کردووە بۆ پەسەندکردن، چاوەڕواندەکرێت رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران رێنماییەکان بڵاوبکاتەوە، بەوەش یاسای بودجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێم ئاماژەی بۆئەوەکرد، لەئێستادا ھەرێمی کوردستان ھیچ ناڕەزایەتییەکی بەرامبەر بە یاسایی بودجە نییە و بە پێی رێککەوتنەکان نەوت رادەستی بەغداد دەکات، ھەردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم و بەغدادیش پاکتاوی دارایی شەش مانگی رابردوو دەکەن، دوای ئەوە شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە دەکرێت.