کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان بەدواداچوونی وردی بۆ دۆسیەکە کردوە و لەگەڵ پارێزەر و کەسوکاری شێروان شێروانی و گۆھدار زێباری کە بەشێکی دۆسیەکە پەیوەندی بەوەوە ھەیە قسەی کردوە و لە راپۆرتێکدا تەواوی راستییەکانی خستوەتە روو. کۆمیتەکە ئاماژەی کردوە بەوەی دادگای تاوانەکانی ھەولێر بەھیچ شێوەیەک گوێی بۆ قسەکانی گۆھدار زێباری نەگرتووە کە وتوویەتی خۆی مۆڵەتی بە شێروان شێروانی داوە لەجێگەی ئەو ئیمزای داواکارییەکی بۆ بکات.

سی پی جیی پەیامی ئاراستەی وەزارەتی دادی ھەرێم کردوە، بەڵام ھیچ وەڵامێکی لەوبارەیەوە دەست نەکەوتوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، دادگای تاوانەکانی ھەولێر لەسەر سکاڵایەکی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورانی ھەرێم بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە،  سزای چوار ساڵی دیکەی زیندانیکردنی بۆ شێروان شێروانی دەرکرد.