نەوەکانی شاعیر جەمال شارباژێڕی سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
نەوەکانی شاعیر جەمال شارباژێڕی لە نەیاننامەیەکدا دەڵێن، بە تایبەتی سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی و کادرانی نوسینگەکەی دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی ھێنانەوەی تەرمەکەی و بەڕێکردنی بۆ دوا ئارامگەی، ھەروەھا خستنە ئەستۆی تێچووی ھێنانەوەی تەرمەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا سوپاسی خانمی یەکەمی عێڕاق دەکەن کە بە ناردنی پرسەنامە ھاوخەمی خۆیان دەربڕی بۆ بنەماڵەکەیان و سەرجەم شاعیران و ئەدیبان و نوسەرانی کوردستان.
نەوەکانی شاعیر جەمال شارباژێڕی سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەن بەشداربوون لە پرسەکەدا و ھاوخەمیان دەربڕیووە و ھەروەھا سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندن بەتایبەت دەزگای میدیایی کوردسات دەکەن بۆ روماڵکردن بەخاکسپاردنی تەرمی شاعیر جەمال شارباژێڕی.
دەقی بەیاننامەکە...
سوپاسگوزاری نەوەی جمال شارباژێڕی .......
ئازیزان و خۆشەویستان و کەسوکار وھاوڕێیان، زۆر سوپاستان ئەکەین بۆ ئەرک وماندوبونتان لە بەشداری کردنی پرسە وسەرەخۆشی ، بە ئامادەبوونتان، بە نامە وکۆمێنتەکانتان
یا بە پەیوەندی تەلەفۆنیەکانتان.
دەمانەوێت لێرەوە بە تایبەتی سوپاسی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران "قوباد تاڵەبانی" وکادرانی نوسینگەکەی بکەین بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی ھێنانەوەی تەرمەکەی وبەڕێکردنی بۆ دوا ئارامگەی، ھەروەھا خستنە ئەستۆی تێچووی ھێنانەوەی تەرمەکەی بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان،.
زۆر سوپاسی بەڕێزان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وخانمی یەکەمی عێڕاق ئەکەین کە بە ناردنی پرسەنامە ھاوخەم و بەشدار بوون بۆ بنەماڵەکەمان .
وە زۆر سوپاسی بەڕێز بەرپرسی مەڵبەندی یەکی ڕێخستنی سلێمانی کاک (جەزای سەید مەجید)و ھەموو بەڕێزانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کۆمیتەکان و کادران و ئەندامانی یەکێتی ئەکەین
سوپاسی ھەموو برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەکەین بە بەر پرسارو وە ئەندامانیانەووە کە لە فڕۆکەخانەو ڕێوڕەسم و پرسەکەمان ھاوخەم و بەشدار بوون .
ھەروەھا سوپاسی سەرجەم شاعیران و ئەدیبان و نوسەرانی کوردستان ئەکەین.
سوپاسی بەڕێز کاک (عومەری سەید عەلی )ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەکەین
کە ئامادە بوو لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردن و پرسەکەماندا.
سوپاس بۆ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی : دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەکر" و (کاک ئاواتی قایمقام )و ھەموو کارمەندە بەڕێزەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ھەموو ئەو ئەرکو ماندو بوونانەی کە کێشایان لەو ڕێوڕەسمە پڕ شکۆیەدا .
بە گشتی سوپاسی ھەموو ئامادەبوان و ھاوڕێیانی کوردستان و بەڕیتانیا و ئەزیزەکانی باوکمان دەکەین لە ھەموو چینوو توێژەکان ھەر لە سیاسەتمەدارانەووە تا ھونەرمەندان و نوسەران وئەدیبان و گشت ڕۆشنبیران و کاسپکاران و ھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئەکەین کە بەژدار بون لەگەلماندا لە بەڕێکردنی تەرمەکەی بۆ نیشتیمان و رێوڕەسمی بەخاکسپاردن و بەژداری کردنیان لە پرسەی مزگەوتا.
داوای لێبوردن لە ھەموو ئەو بەڕێزانە ئەکەین
کە بە تایبەتمەندێتی ئاماژەمان بە ناوی ھەموویان نەکردووە داواکارین بە دڵی گەورەیان بمان بەخشت.
بە پێویستی دەزانین سوپاسی تایبەتی شاعیری گەورە "قوبادی جەلیزادە" بکەین بۆ تێکستە جوانەکانی، وە بەڕێز کاک "نەوزادی نوری بەگ" بۆ دابینکردنی پارچەیەک زەوی لە گردی سەلیم بەگ بۆ دوا مەنزڵگەی،
سوپاسی دەزگا ڕاگەیەندنەکان دەکەین بەتایبەت ڕاگەیاندنی "کوردسات" کە ڕاستەوخۆ دیمەنەکانی دەگواستەوە، سوپاسی ھەموو ئەو پەیجانە دەکەین کە ھاوکارمان بون ، زۆر سوپاسی ھەموو لایەنە سیاسیەکان دەکەین بۆ دەربڕینی ھاوخەمی وبەشداریکردنیان لە ڕێورەسمی و پرسەکەدا .
زۆر سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێزانەش دەکەین کە ئامادەییان دەربڕی بۆ ھێنانەوەی تەرمەکەی .
سوپاس بۆ خاڵمان “ئارام قزلەری” بۆ ماندوبونیان لە بەدیھاتنی ئەم مەراسیمە، زۆر سوپاس بۆ ھەموو بەڕێزانی دەزگاکانی حکومەت و کارمەندانی پۆلیس وئاسایش وھاتوچۆ کە لەو ڕۆژەیا لەگەڵمانا ماندوبوون و ئەرکیان کێشاووە.
ڕوونکردنەوە...
دوای بیستنی چەند دەنگۆیەک کە گوایە ئێمە یارمەتی مادیمان وەرگرتووە بۆ پرسەکەی باوکمان، لێرەوە دەمانەوێت ئەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە بێجگە لە تێچووی ھێنانەوەی تەرمەکەی کە لە لایەن مەکتەبی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران دابینکرا، ھیچ کەس و لایەنێکی دی بەشدارنەبووە نە لە ھێنانەوەی تەرمەکەی ونە گرتنە ئەستۆی پرسەکەی.