مەکتەبی سیاسی یەکێتی: دۆستایەتییەکی پتەوی لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا ھەبوو
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ئان کلۆید پەرلەمانتاری پێشوتری بەریتانیا و دۆستێکی گەورەی دۆزی رەوای کورد و گەلی عیراقمان بیست.
خاتوو ئان کلۆید لەسەردەمی رژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە شیلگیرانە پێداگری لە پشتیوانیکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان کردوە و دۆستایەتیەکی پتەوی لەگەڵ سەرۆک مامجەلالدا ھەبوو ، بۆیە ھەمیشە جێگەی ڕێزو ستایش بوە .
ئەمڕۆ بەکۆچی دوایی ئەم کەسایەتیە، گەلی کورد و دیموکراسی لە عیراقدا ، دۆستێکی گەورەیان لەدەستدا.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان