ھەزاران کورد لەبەردەم ئەو ھۆڵەی پەیماننامەی لۆزانی تێدا ئیمزا کرا کۆدەبنەوە
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣
سالار مەحمود سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان رایگەیاند، بۆ رەتکردنەوەی ستەمی سەد ساڵەی سەر کورد و کوردستان بەگشتی و رەتکردنەوەی پەیمانی لۆزان چاوەڕوان دەکرێت ١٠٠ ھەزار کورد و دۆستەکانی رۆژی ٢٤ی مانگ لەبەردەم ئەو ھۆڵەی پەیماننامەکەی تێدا ئیمزاکرا ئامادە ببن.
ئاماژەی بەوەکردوە، ئاستەنگ لەبەردەم ئەو پرسە نیشتمانیەدا ھەیە و ھەبووە، بەڵام کوردستانیان و دۆستە بیانییەکان و نوێنەرانی ھەرە زۆرینەی پارت و ئۆرگانە سیاسی و مەدەنییە کوردییەکان لە ھەموو شوێنێکی جیھانەوە بەڕێکەوتوون بۆ ئەو وەرچەرخانە گرنگەو بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەد ساڵەی لۆزان، کە سبەینێ دەستپێدەکات و رۆژانی دواتر بەردەوامی دەبێت.