سەرۆک بافڵ: کۆچیدوایی خاتوو ئان کلوید لە دڵەوە نیگەرانیکردم
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
کۆچی دوایی خاتوو ئان کلۆید، پەرلەمانتاری پێشووتری بەریتانیا، دۆستی دێرینی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال لەدڵەوە نیگەرانیکردم.
پشتگیرییەکانی خاتوو کلۆید لە قۆناغی سەختی خەباتی کوردایەتی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لەبیرناکەین و بە ئەوپەڕی رێز و وەفادارییەوە یادی دەکەینەوە.
پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەین و ھاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان