د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، نابێت دەسەڵات و دادگاو حکومڕانان؛  بەگیانی کینە و ڕق و تۆڵە و بە مەیلی تایبەتیی بڕیارەکانیان دەربکەن. 

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەوەی دەوڵەت دروستدەکات و دەیپارێزێت و گەشەی پێدەدات ھاووڵاتیانن، بۆیە  ھاووڵاتیی بێئیرادە و تێکشکاو و بێمتمانە؛ نەک دەوڵەت دروستناکات بەڵکو دەسەڵاتێکی بێئیرادەو تێکشکاو دروستدەکات.

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، ئازاو ئازادەکان دەوڵەت، ژیانی نوێ، سەروەریی یاسا، دەوڵەتیی یاسا و دادپەروەریی و ئازادیی دەخوڵقێنن، دەسەڵاتدارانیش بزانن یان نەزانن، ویستتانبێت یان نەبێت، لە کەیسی شێروان شێروانیی و ھاوڕێکانیدا لە ھەڵەدان، بۆیە داوایان لێدەکات ھەڵەکانیان راستبکەنەوە و دەڵێت، چەمینەوە لەبەردەم خەڵکدا سەروەرییە.