لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی کارەبا لە سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە
هادی
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.
دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە ھاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو ژمێرکارانەی پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ ھاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.