ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازیی کۆمەڵایەتی ھەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ٢٠٢٢دا حەوت ھەزار و ٨٢١ کەس رەوانەی چاکسازییەکان کراون.
راشیگەیاند، حەوت ھەزار و ٥٧١ کەس و ھەزار و ١٩٢ کەسیش بە مەرج ئازادکراون.
دەقی پرسەنامەکە:
بۆ کۆچی دوایی عەبدولقادر محەمەد ناسراو بە (قادر باجلوری) تێکۆشەری دێرینی یەکێتی ، پرسە و ھاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و ھاوبەشی خەمی بنەماڵە سەربەرزەکەیانین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستاندا.
ھەڤاڵ قادر باجلوری تێکۆشەرێکی بە ھەڵوێست، یەکێتییەکی سەرڕاست و کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری بادینان بوو کە ھەرگیز لە رێگا راستەکەی خەبات لاینەدا و بەردەوام لە پرسە گرنگەکاندا ئامادەییەکی بەرچاوی ھەبوو.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کاک قادر شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی پیشانداوە ژمارەیەک لەو ٢٠ ھەزار یەکە نیشتەجێبوونەی بۆ ھەژاران و کەمدەرامەتان دروستدەکرێن بێبەرامبەر بدرێن بە وەزارەتەکەیان تاکو بدرێن بەو منداڵە بێسەرپەرشتانەی لە دوای تەمەنی ١٨ ساڵ لە خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت نامێنن و کاتێک تەمەنیان بوو بە ٢٤ ساڵ و ژیانیان مسۆگەربوو لێیان وەربگرنەوە.
ھەروەھا ژنانی ناو ماڵەکانی داڵدەدان کە دوای چارەسەربوونی کێشەکەیان کەسوکارییان وەریانناگرنەوە، بەھەمان شێوە سود لەو یەکانە وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی نێوان ٢٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو تاکو ٣ی ئەم مانگە و بەبۆنە پشووەکانی سەری ساڵەوە، ٦٧ ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە ٨٠%یان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاتوون.
بەپێی ئامارەکە ھاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی بەراورد بە سەری ساڵی رابردوو، زیاتر لە دوو ھێندە زیادیکردووە، سەری ساڵی رابردوو نزیکەی ٣٠ ھەزار گەشتیار ھات بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر رایگەیاندبوو، تەنھا لە پشوەکانی سەری ساڵدا ٦١ ھەزار و ٦٥٨ گەشتیار بە مەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ساڵی نوێدا سەردانی پارێزگای ھەولێریان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم سەبارەت بە ئامارەکانی ساڵی رابردوو لە پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان رایگەیاند، ١٨٣ حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست و ٣٢ حاڵەتی کوشتنی بەھەڵە تۆمارکراوە. ھەروەھا ٢٤٠ حاڵەتی خۆکوشتن و ٨٦ حاڵەتی خۆسوتاندن و ٢١٢ رووداوی تەقەکردن و ٥٦٤١ حاڵەتی شەڕکردن ھەبووە.
بەپێی ئامارەکە، دوای بڕیاری دەستبەسەراگرتنی چەکی بێمۆڵەت لە مانگی حەوتەوە تا مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، ٥٢٣ چەکی بێمۆڵەت دەستیان بەسەردا گیراوە.
دەقی پەیامەکەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد:
کەسوکاری ھەڤاڵ قادر باجلوری
ھاوڕێ و ھاوسەنگەران
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی، تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی ناسراوی بادینان، ھەڤاڵ (قادر باجلوری)م پێگەیشت، ھەڤاڵ قادر باجلوری، تێکۆشەرێکی دێرین و سەر ڕاستی سەرە ڕێی خەبات و قارەمانێکی خۆنەویست بوو، ھەروەھا کادرێکی بەتوانا و لێوەشاوەش بووە لەکاری ڕێکخستن و حزبایەتی ، ھەروەھا کەسایەتیەکی خاوەن پێگەو ناسراو بووە لەبادینان.
بۆ ئەم بۆنە خەمناکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەزەکەی و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی دەکەم و لەپەروەردگار داواکارم سەبووری بەئێوە و ئێمە و ھەموان ببەخشێت و کۆچکردووش بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارە گرنگ و مێژوییە، راژەی زیاتر لە ١٢ ھەزار مامۆستا و فەرمانبەر لە کەرکوک و خانەقین و جەلەولا دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە تەنھا لە کەرکوک نزیکەی ھەشت ھەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردی دەگرێتەوە و بەوەش کێشەی موچەی ھەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە چارەسەر دەبێت.
لای خۆیەوە، سەباح حەبیب پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەکاتی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بوو بۆ سەر میلاکی حکومەتی عێراق.
وتیشی، لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کردووە بۆئەوەی لیژنەیەک پێکبھێنێت بۆ سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی رێکارەکانی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ سەر میلاکی حکومەتی عێراق.
"پەروین بوڵدان"ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"لە کۆبونەوەی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی ناوەندی رۆشنبیری ئەحمەد کایا لە پاریس رایگەیاند، دەسەڵاتی تورکیا لە ھەموو شوێنێک دوژمنایەتی کورد دەکات، دەیانەوێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا درێژە بە دوژمنایەتی خۆیان بدەن، بۆ ئەوەی کورد لە ھیچ شوێنێکی جیھان ئیرادەی نەبێت.
وتیشی، لە ھەر جێگەیەکی جیھان بێت کورد ملکەچ نابێت و ناتوانن ئیرادەی کورد لەناوببەن، ئیرادە و یەکگرتوویی کورد لە پاریس و ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و ئامەد و ڕۆژائا وەک یەکە، دەبێت ئەو کۆمەڵکوژییە بە ھەموو لایەنەکانیەوە روون بکرێتەوە و ھەموو پەیوەندییە شاراوەکانی ئاشکرا بکرێن.
سەبارەت بە ساڵی ٢٠٢٣ ش رایگەیاند، ئێستا دەست پێدەکەن و ساڵی ٢٠٢٣ دەکەن بە ساڵی دیموکراسی و ساڵی ئازادی و ئاشتی، ساڵی تێکۆشان، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی گەلان و ژنان و گەنجان، ھەروەھا ئەمساڵ دەبێتە ساڵی کورد و ھەدەپە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی ١٥٪ی داھاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر٤٠ پڕۆژە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە ٣٧ پڕۆژە، ئەو پرۆژانە لە سنووری ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر جێبەجێکراون، لەسەر بودجەی ١٠٠٪ی شارەوانی و تەمویلی دارایی ٣ پڕۆژە و لەسەر پێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەکانیش ١١ پڕۆژە جێبەجێ کراون.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەیان بەوەکرد ، پڕۆژەی ستراتیژیی شەقامی بازنەیی ١٥٠ مەتری ھەولێر بە گوژمەی زیاتر لە ١٣١ ملیۆن دۆلار لە شەقامی ھەولێر - کۆیە بۆ ھەولێر - شەقڵاوە، ھەروەھا شەقامی خێرای ڕێگەی گۆپاڵ بە گوژمەی زیاتر لە ١١٠ ملیۆن دولار جێبەجێ کراون. ھەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ڕێگەی کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێرەوە بڕی زیاتر لە (٧١٣٢) تۆن قیر بۆ چاککردن و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی شاری ھەولێر بەکارھاتووە.
باسیان لەوەشکرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر، لە ڕێگەی تیمەکانی ئەندازەی پارکەکانی سەر بە شارەوانیی زیاتر لە ١٢١ ھەزار دار و١٨٢ھەزار گوڵ چاندراون و ئەمەش کاریگەرییەکی باشی لە زیاترکردنی ڕێژەی سەوزایی شار ھەبووە، ئێستا ڕێژەکەی گەیشتووەتە ١٩٫٥٪ لەگەڵ ڕەخساندنی ژینگەیەکی پاک و بێگەرد.
ھاوکات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە شارەوانیی ھەولێر زیاتر لە (٧٤٠) تۆن زبڵیان کۆکردووەتەوە و ژێر خاک کراون.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی چواری قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پشکنینی ئەو خواردەمەنیانەی لەلایەن چێشتخانە و خواردەمەنییە خێراکانەوە پێشکەش بە ھاوڵاتیان و گەشتیارانی شاری سلێمانی دەکرێت، لە مانگی رابردودا لیژنەکە سەردانی زیاتر لە ٢٠٧ شوێنی کردوە.
لەکۆی ٢٠٧ شوێن، پسوڵەی سەرپێچی بۆ ٣٧ شوێن کراوە و ١٧ شوێنیش ئاگادار کراونەتەوە کە پابەندی مەرجەکانی کارکردن بن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.
وتیشی، "بەھۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لیژنەی چواری قایمقامیەتی سلێمانی سێ شوێنی داخستوە."
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، سەعات ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ھەولێر لە بەردەم ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە شاری پاریس، رێورەسمی یادکردنەوەی (ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل) ئەو سێ کوردەی لەلایەن ھاووڵاتییەکی فەڕەنسی رەگەزپەرستەوە کوژران بەڕێوەدەچێت.
ھەروەھا دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە، ھاوڕێ و کەسوکاریان لە فەڕەنسا بۆ دوایینجار ماڵئاواییان لێ دەکەن و دواتر تەرمەکان بەرەو باکوری کوردستان بەرێدەکرێن و لە زێدی خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەڵمەتی ڕەشبگیری ھاوڵاتییانی خەڵکی جوانڕۆ، ئێوارەی دوێنێ چوار کەسی تر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی ھەنگاو، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تەنھا لە رۆژھەڵاتی کوردستانی ١٢٧ ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٦٥ ھەزار ھاووڵاتیش دەستگیرکراون.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ وەزارەتی تەندروستی وەکو یەکەم وەزارەت موچەی مانگی ١٢ وەردەگرێت و دابەشکردنی موچەش تاوەکو ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ھەربەپێی خشتەکە، دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ٢٢ رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی نرخی گازوایل، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە ھەولێر لەنێوان ١٣ ھەزار دینار بۆ ١٥ ھەزار و ٥٠٠ دینارە و لە سلێمانی ١٣ ھەزار و ٥٠٠ بۆ ١٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار.
ھەروەھا لە ھەڵەبجە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان ١٦ ھەزار دینار بۆ ١٧ ھەزار و ٧٥٠ دینارە، لە دھۆکیش ١٩ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
بەپێی ئەو نرخانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی کارەبای مۆلیدە رایانگەیاندووە، زۆرترین نرخی کارەبای مۆلیدە لە دھۆک بووە.
کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ساڵە نەوتی تێدا دابەشنەکراوە و ھەرچەندە ئەمساڵیش حکومەت نەوتی سپی بە نرخی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە ھاووڵاتیان فرۆشت، بەڵام شکستیھێنا و لەم وەرزی سەرمایەدا ٨٣%ی خەڵک بە ١٠٣ ھەزارەکەش نەوتیان بەدەست نەگەیشتووە.
وتیشی، پێشتر لە دادگا سکاڵای لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردبوو و وەزارەتی تەندروستی کەیسەکەی دۆڕاند و دادگا بڕیاریدا ئەو کارە نایاساییەی رابگرێت، بەڵام وەزارەت ھەر بەردەوامە.
کاروان گەزنەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکاتێکدا کە وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی ھەرێم کاری نایاسایی دەکەن، چۆن دەکرێت داوا لە خەڵک بکەن یاسا جێبەجێ بکەن.