شیروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئێستادا چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی رێنماییەکانی بوجە دەکەن، ئەگەری ئەوەی ھەیە پەسەندکردنی بکەوێتە رۆژی سێشەممە و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت و دواتر بڵاوبکرێتەوە.

سەبارەت بە رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، شیروان دووبردانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر رێنماییەکانی جێبەجێکردنی مووچە پەسەند بکرێت، ئەوا بەپێی یاساکە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت، ئەگەریش پەسەند نەکرێت ئەوا، ئەرکی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکات.

راشیگەیاند، لەئێستادا حکومەتی عێراق ووردبینی ئەو دۆسیانە دەکات کە لەلایەن ھەرێمەوە رادەستی کراوە، ووردبینیکردنەکەش ماوەیەک دەخایەنێت.