شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ مانگی رەمەزان چوار ماددەی بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان زیادیکردووە، کە بریتین لە ١٠ کیلۆگرام ئارد، یەک تەبەق ھێلکە، کیلۆگرامێک شەعریە و نیوکیلۆگرام نیشاستە بۆ ھەر خێزانێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و لە سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین ٥٣٨ ھەزار خێزان سودمەنددەبن، چاوەڕێشدەکرێت لەچەند رۆژی داھاتوودا ئەو ماددانە بگەن و راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنیان.
پۆلیسی بنکەی ڕەحیم ئاوا لە کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوک روداوێکی تەقەکردن لەنێوان دوو ھاوڕێی یەکتر روویدا و بەھۆیەوە یەکێکیان برندار بووە.
بەوتەی پۆلیس، ئەو دوو ھاوڕێیە پێشتر کێشەیان لەگەڵ یەکتر، ھەبووە چەند رۆژێکە ئاشتەوایی نیوانیان کراوە، بەڵام یەکێک لەوانە دەستڕێژی گولـلەی لە گەنجەکەی تر کردووە وبریندار بووە.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەوامی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ھەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە و ھەروەھا مامۆستایان بۆیان ھەیە تەنھا ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن وانەیان ھەیە، ئەوکاتانەی وانەیان نییە بوونیان لە قوتابخانە ناچاری نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خشتەی وانەکانی ھەفتەی خوێندن نابێت ھیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە.
سەچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی پردێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزێکی حەشدی شەعبی لەنێو بازاڕی قەزای پردێ پێنج پێشمەرگە دەستگیر کرد، کە بە جلوبەرگی سەربازییەوە بەنێو ناحیەکەدا سوڕاونەتەوە دوای وەرگرتنی وتە لێیان لە بنکەی پۆلیسی پردێ پێشمەرگەکان ئازادکراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، دواتر ھێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر جارێکی تر دەستگیریان کردووەتەوە، بەبیانوەی ئەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی خۆیانەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواترلەلایەن فەوجێکی سوپای عێراقییەوە دەستبەرکراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق لە پردێ بردراون.
دەقی راگەیەندراوەکەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسلمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین ، ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان.
لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، گەلەكەمان بەدوور بێت لە هەموو كێشە و نەهامەتیەك و بە تەندروستی باش رۆژوو و ئەركە ئاینیەكانیان جێبەجێبكەن.، هەروەك هێز و لایەنە سیاسیەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیان.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەپێی زانیارییەکان منداڵان بۆ زیندانی نەوجەوانانی ئامەد و ھاووڵاتیانیش بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فارقین گواستراونەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدا بووە، دوای ئاھەنگەکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و ھاووڵاتیاندا دروستبووە، ھاوکات لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ گۆڕەپانی نەورۆز و بەشداریکردن لە ئاھەنگەکە رێگە بە ھاووڵاتیان نەدەدرا، بە سەرپۆشی سور و سەوز و زەردەوە بچنە ژوورەوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم نوسراوێکی بە ناوی"پەلەکردن یان دواخستنی پرۆسەی منداڵبوون"ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە، لە نوسراوەکەدا ھاتووە، دوای تێبینیکردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بۆ منداڵبوون تەنیا بۆ تۆمارکردنی ئەو ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایکبوون بۆ منداڵەکانیان بڕیارماندا ھەر نەخۆشخانە و پزیشکێک ئەو کارە بکان و ھەر گرفتێکی لێبکەوێتەوە نەخۆشخانەکە یاخود پزیشکەکە رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو، ئاگاداری ھەموو نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و پزیشکان دەکەینەوە، پێویستە منداڵبوون تەنیا بەبوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی ئەنجام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم.
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی ئاشتبوونەوە و پاککردنەوەی ڕۆح و دڵ و دەروونی مرۆڤەکانە، هیوادارم ئەو گیانی تەبایی و لێبوردەییەی کە لە نێوان گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتیی و ئاوەدانی زیاتر لە پێناو بەرەو پێشچوونی سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکەمان.
لە یەزدان داواکارم نوێژ و ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکمان قبوڵ بکات و ئەم مانگە پیرۆزەمان بۆ بکات بە مایەی خێر و خۆشی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوەکانی ھاتووچۆی لە ماوەی سێ ڕۆژی نەورۆزدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ناو و دەرەوەی شار پێنج رووداوی ھاتووچۆ تۆمار کراوە، ٢٤ ھاووڵاتیش برینداربوون، ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھۆکاری ڕووداوەکان بە پێی کەشف و ھێڵکاری دەگەرێتەو بۆ رەوشی کەش و ھەوای باراناوی خلیسکان و خزینی سەر شەقام، ھەروەھا ھۆکار خێرایی زۆر و پابەند نەبوونی شۆفێران بە یاسا و رێنماییەکانی ھاتوچۆ.
د. عەبدوڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دوێنێ لە پارێزگای دهۆک ١٩ کەس بەهۆی تەقاندنی یارییە ئاگرینەکانەوە بریندار بوون، ١٧ کەسیان برینەکانیان سووک بووە و دوای چارەسەر لە نەخۆشخانە گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك، برینی دوو لە بریندارەکان سەختە و بەوهۆیەوە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
دلشاد شھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو تاوانکارییە دەکەن کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢٠/٣/٢٠٢٣ لە شاری جندرێس لە سوریا لە کاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز دەرھەق بە چەند ھاووڵاتییەکی کورد ئەنجامدرا و تیایدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
دەشڵێت، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان دەکەن و ھاوسۆز و ھاوخەمیانن، داوا لە لایەنە بەرپرسەکانی ناوچەکەش دەکەن تاوانکاران بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەی تاوانکاریی لەو شێوەیە بگیرێت.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند، بەتووندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین لەلایەن چەند کەسێکەوە ھێرش کرایە سەر ژمارەیەک ھاووڵاتیی کورد، کە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاھەنگیان دەگێڕا و بووە ھۆی شەھیدبوونی چوار ھاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و برینداربوونی سێ کەسی دیکە، ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەوان خەریکی پیادەکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بوون لە ئاھەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان.
لە راگەیندراوەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو ناوچەیەش دەکەین ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانبارانەی کە ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە و بە سزای یاسایی خۆیانیان بگەیەنن.
عەمید پشتیوان بەھادین، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییە لە رۆژی ھەینییەوە دیارنەماوە و کەسوکارەکەی ئاسایشیان ئاگادارکردوەتەوە، بۆیە ھێزەکانیان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و ئێوارەی دوێنێ تەرمەکەی لە چاڵێکدا لەناو ماڵێکدا دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھاوڵاتییە پێشەی بەڵێندەربووە و تەمەنی لەنێوان ٤٥ بۆ ٥٠ ساڵە، لەسەر ئەو روداوەش ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ کەسی دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی وتیشی، بەھۆی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەم کاتەدا نایانەوێت زانیاری لەسەر تۆمەتبارەکان و ھۆکاری روداوەکە بخەنەڕو، بەڵام لە رۆژانی داھاتوودا ئاسایش رونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو روداوە بۆ رایگشتی بڵاودەکاتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە پەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ لای کۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی یادەكانی ڕاپەڕین و ١١ی ئازار و نەورۆز بووە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم، لە ٨ی ئادارەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستیپێکردووە و بە خانەنشینی پێشمەرگە لە ٣٠ی ئادار دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی دێت.