لە ھەڵەبجە ژنێک لەسەربانی ماڵەکەیان دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات
کوردسات نیوز
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
موقەدەم بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٣ ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ بەناوی ش غ م، کە پیشەی فەرمانبەرە لە گەڕەکی شارەوانی ھەڵەبجە لەسەربانی ماڵەکەیان کەوتەخوارەوە دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە کرا و دوسیەی لێکۆڵینەوە بۆڕوداوەکە لەبنکەی پولیسی شەھید سەرکار ڕێکخراوە.