لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی ھەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک لە بوارە جیاوازەکاندا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ھەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ کاری پێکەوەیی و ھەنگاوی کردەیی لەپێناو بەرەوپێشچوونی وڵات و رایگەیاند، سیاسەتی ئێمە روونە و ئامانجمان خزمەتکردنە، بۆ ئەمەش لە سەرەتاوە ھەوڵمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان داوە و ویستوومانە دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.

وتیشی، ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی فاکتەری سەقامگیری و بونیادنانی داھاتوویەکە کە شایستەی خەڵکە خۆڕاگرەکەمان بێت.