کوردستانکوردستان

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم دەیەوێت لە رێگەی پشکنینی خواستەوە ئاستی بەکارھێنانی کارەبای پارێزگاکان دیاری بکات، سەرەتاش لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەوە دەست پێدەکات دواتریش ھەولێرو دھۆک دەگرێتەوە.

وەزارەتەکە لەرێگەی پێدانی ٤٨ کاتژمێر کارەبای بەردەوامەوە پشکنینەکە دەکات، دواتر بڕیار لەسەر بەشی کارەبای پارێزگاکان دەدات.

بەپێی زانیاریەکان، تائێستاش جیاوازییەکی زۆر لەپێدانی کارەبا بە سلێمانی و دەوربەری بەراورد بە ھەولێرو دھۆک کراوەو رێژەیەکی کەمتریان پێدراوە.

بەنمونە، لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا ژمارەی ھاوبەشانی کارەبا لەھەولێر نزیکەی ٦٣٩ ھەزارو، لەدھۆکیش ٣٩٠ ھەزار ھاوبەش بووە، بە ھەردوو پارێزگاکەش ٥٨% ی ھاوبەشیان ھەبووە، بەڵام ٦٦% وزەی کارەبای ھەرێمیان بۆ تەرخانکراوە.

ھاوکات ھاوبەشانی کارەبا لەسلێمانی ٦٩٨ ھەزار و لەھەڵەبجەش ٣٧ ھەزار بووە، بە ھەردوو پارێزگاکەشەوە ٤٢% ھاوبەشی کارەبایان ھەبووە، کەچی تەنھا ٣٤% وزەی کارەبایان بۆ تەرخانکراوە، واتە سەدا ١٦ کەمتریان بۆ دابینکراوە.

لە پرسی داھاتیشدا جیاوازییەکی گەورە بەدی دەکرێت، لەوەشیاندا نادادپەروەری بەرانبەر سلێمانی بەدیدەکرێت، چونکە ھەر لە مانگی ئازاردا داھاتی کارەبا لەھەولێر نزیکەی ٤ ملیار و نیو بووە، لەدھۆکیش تەنھا ٣ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دینار بووە.

لە سلێمانیش لەمانگی ئازاردا، داھاتی کارەبا ١٦ ملیار دینار بووە، لەھەڵەبجەش ١٢٦ ملیۆن دینار بووە.

بەوەش دەردەکەوێت لەسلێمانی و دەوروبەری کە دوو ھێندەی ھەولێرو دھۆک داھاتی ھەبووە، کەچی بڕی پێدانی وزەی کارەبای زۆر کەمتر بووە لەوان.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم لەگەشتی ھەواڵە ئابورییەکانی کوردسات نیوز رایگەیاند، لەپێدانی کارەبادا ھیچکات جیاوازییان لەنێوان شارەکاندا نەکردووەو لەئێستاشدا ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بتوانن دادپەروەری بچەسپێنن.

بەڵام ھەر بەوتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە نایەکسانی لەدابەشکردنی وزەی کارەبا لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێم ھەیە، بەڵام لەوکاتەوە بەبەردەوام دەیانەوێت بگەنە خاڵی یەکسان بۆ دابەشکردنی کارەبا.

بەوتەی ئومێد ئەحمەد، خواست لەسەر کارەبا لەوەرزی ھاوین لە ھەولێر بەرزترینە، بەڵام لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەھۆی کەشو ھەواوە زستان زۆرترین خواستی لەسەر کارەبا ھەیە و ناتوانن لەوەرزی زستان تێست بۆ خواستی کارەبای پارێزگاکانی ھەرێم بکەن و تەنھا لەھاوین و سەرەتای پایز دەتوانن ئەو کارە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەربارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە بەزووترین کات بگەنە رێگەچارەیەک بۆ کۆتایھێنان بە کێشەکانیان، برواشیان وایە چەند لایەنێکی دەرەکی و ناوخۆی دەستیان لەو ناکۆکی دا ھەیە و  لەبەرژەوەندی خۆیان دا بەکاردەھێنن .

لە وەڵامی پرسیاری نێردروای کوردسات نیوزدا دەربارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ئەفغانستان لە ناوچەکە،  تولەر وتی  “راستە لە پێشدا بەرژوەندیەکانی ئەمریکا لەبەرچاو بگیرێت، کە لە ئێستادا ناتوانێ پشت بکاتە عێراق، ستراتیژیەتی کارکردنمان لە عێراق روونە کە لەسەر ستراتیژیەتی کابینەی پێشوو بەردەوام دەبین.”

لەمبارەیەوە تولەر ووتی “بە بڕوای من بە جێھێشتنی عێراق کاردەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە تایبەت کە مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش لە ئارادایە." تولەر  ماتیۆ ووتی  "راستە داعش تێکشکاوە بەڵام لەناونەوچووە، و داعش تەنھا ھەرەشە نییە بۆسەر عێراق و سوریا بەڵکو ھەرەشەیە لەسەر ھەموو جیھان،  ئاگاداری  جموجۆڵەکانی پاشماوەکانی ئەم گرووپە رادیکاڵانەین کە لێرە و لەوێ سەرقاڵی دووبارە رێکخستنەوەی ریزەکانیانن.. من پێم وایە عێراق و ئەمریکا بەھێزترین ھاوپەیمانی نێودەوڵەتین  بۆ رووبەرووبوونەوەی  داعش."

سەربارەت بە دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش، بالیۆز تولەر رایگەیاند کە پەیامی ئێمە بۆ دۆستەکانمان لە ھەردوو پارتی سەرەکی و پارتەکانی تریش  کە بە دانوستان و دیالۆگ ئاشیانە کێشەکان چارەسەر بکەن  لە پێناو پاراستنی سەقامگیری ھەرێمەکەیان، برواشمان وایە سەرکردەی ھەردوو پارتەکان دەگەنە رێکەوتن.

جێی ئاماژەیە ئەرکی دیپلۆماسی ماتیو تۆلەر لە عێراق کۆتای ھات و لەسەرەتای مانگی داھاتوو باڵیۆزی نوێی عێراق دەستبەکاردەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود محەمەد پارێزەری دایکی مامۆستا بەریتانییەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  بە بڕیاری دادوەر سزای ساڵێک زیندانی بەسەر شۆفێری ئەو ڕووداوەدا سەپێنراوە کە ساڵێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێل لە مامۆستایەکی بەریتانی دەدات لە شاری دھۆک.

دایکی مامۆستا بەریتانییەکەش دەڵێت ئەو ماوەیە کەمە و پێویستە یاسا ڕۆڵی خۆی ھەبێت، لە ئێستاشدا دادگا ڕێگەی بە دایکی مامۆستا بەریتانییەکە داوە لە دادگای بەرایی داوای قەرەبوو بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، ئێستا ئامێری (یاگ لەیزەر) بۆ بەشی نەشتەرگەری چاو لە نەخۆشخانەی بەرکەتووانی چەکی کیمیایی بەردەستە و تایبەتە بە ئەوانەی نەشتەرگەری لابردنی ئاوی سپی چاو یان دانانی ھاوێنەی چاو دەکەن.

داواشی لە وەزارەتی تەندروستی و دارایی ھەرێم کرد پارەی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکەن بۆ ئەوەی ھیچ بریندارێک بۆ چارەسەر ڕەوانەی ئێران نەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داوا لە ڕۆژنامەنووسانیش دەکات بە دەسەڵات بڵێن کاری ڕۆژنامەگەری ھێڵی سوورە و نابێت ببەزێنرێت و خەڵک لەسەر بیروڕای ئازاد سزا بدرێت.

"محەمەد مەعروف" پارێزەری ڕاوێژکاریش ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ڕۆژنامەنووسان و پاراستنی سودمەندانە لە پێشێلکارییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو پەرلەمانتارەی ھەدەپەش خەڵاتەکەی گەیاندە دەستی "باشاک دەمیرتاش" ھاوسەری "سەڵاحەدین دەمیرتاش" بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە دەستی دەمیرتاش لە زیندان.

پێشتریش "سەڵاحەدین دەمیرتاش" لە پەیامێکدا بە بۆنەی دیاریکردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە ڕایگەیاند، بە شایستە بینینی بۆ پێدانی خەڵاتی ئیبراھیم ئەحمەد شانازییەکی گەورەیە و بە ڕەحمەت و منەتەوە یادی ئیبراھیم ئەحمەد دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خەڵاتە بەرپرسیارییەتیی و ئەرکی بەرامبەر گەلەکەی زیاترکردووە، ھەوڵیش دەدات شایستەی ئەو خەڵاتە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کاریگەری ئەو خۆڵبارینەکە لەسەر زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراقیش، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ سوریا و ئوردنی گرتووەتەوە و ڕۆژی دووشەممەش ڕوو لە ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکات.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ڕۆژئاوای عێراق کاریگەری خۆڵبارینەکە بەھێز دەبێت و لە ڕۆژھەڵاتی عێراقیش کەمتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر سلێمانی و دھۆک کەم و لە ھەولێر و کەرکوک مامناوەند دەبێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، بە ئیمزای وەزیری ناوخۆی ھەرێم داھاتی ھاتوچۆی سلێمانی و ھەڵەبجە و  ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەخرێتە سەر ژمارە بانکییەک لە ھەولێر، ئەوەش ھەوڵێکە بۆ نەھێشتنی داھات لە بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستێکی ئیمزاکردوە کە دەبێت ٢٠%ی ھەموو داھاتی ساڵانەی تازەکردنەوەی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بخرێتە سەر ژمارە بانکییەکی تایبەت لە ھەولێر.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت، بەپێی گرێبەستەکە تا ١٥ ساڵی تر ھیچ کەس و کۆمپانیایەک ناتوانێت گەراجی پشکنین و توندتۆوڵی لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دابنێت، ئەوەش لەلایەک قۆرغکاریە و لەلایەکیش پیلانێکە بۆ کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا داوا لە ھاووڵاتیان دەکات گۆشتی سەر شەقامەکان نەکڕن، چونکە پشکنینیان بۆ نەکراوە و نازانرێت ئەو گۆشتە شیاوە بۆ خواردن یان نا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چەند ئاژەڵیک بەھۆی بوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکییەوە رەتکراونەتەوە سەر ببڕدرێن، بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەنجە  ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی یەک شەممەش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ وە ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆلێکی سووک ھەیە وە لە ھەندێ ناوچە شاخاویە سنووریەکان ئەگەری تاوە باران ھەیە.


ئاماژەی بەوەشکردووە لە پارێزگای دھۆک ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی ھەندێ پەڵە ھەور لە ناوچە شاخاویەکاندا و سبەی یەک شەممەش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانی دەرەوەی پارێزگا لە ھەندێ کات و ناوچە ھەوری تەواو و نمە باران دەبێت و لە دوایی نیوەرۆ ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆلێکی سووک ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لەڕێگەی باشاک دەمیرتاشی ھاوسەرییەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ڕۆشنبیران و گەلی تورکیا کرد و رایگەیاند، دەبێت گەلی تورکیا لەپێناو دیموکراتییزەکردنی وڵات نەک لەپێناو پارتەکان یان ھاوپەیمانییەکی سیاسیی شانبەشانی یەکتر بوەستنەوە، چونکە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەرفەتێکی مێژووییە بۆ تورکیا.

راشیگەیاندوە، زۆر گرنگە رۆشنبیران و گەلی تورکیا لەھەر جێگەیەک بن دەنگیان بەرزبکەنەوە و داوا بکەن ھەموو لایەنەکان بەشداری لە درووستکردنەوەی کۆماری تورکیا لەسەدەی دووەمیدا بکەن، پێویستییەکی کۆمەڵایەتیی گەورەشە بۆئەوەی بەشداری ئەو پڕۆسەیە بکەن بۆ بەردەوامییان لەسەر داواکارییە دیموکراتییەکان.

سەڵاحەدین دەمیرتاش پێشنیاز دەکات رێککەوتننامەیەکی دیموکراتی دابڕێژرێت ‌و سەرۆکی پارتە سیاسیی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئیمزای لەسەر بکەن ‌و دەستەیەکی ڕۆشنبیران دروستبکرێت ‌و دواتر کۆنگرەیەک لەژێر ناوی "خەونێکمان ھەیە" رێکبخرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاخەوان عەبدوڵا بەڕێوەبەری کاروباری خوێندکاران لە زانکۆی گەرمیان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، پێشتر بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی گەرمیان کەموکوڕییان زۆر بووە، بەڵام ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و زانکۆی گەرمیانی تا ٥ ساڵی داھاتوو چارەسەر کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پێشوازی لە ھەموو کۆمپانیاکان دەکەن بۆئەوەی لە رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا وەبەرھێنان بکەن.

لە لایەکی ترەوە مەولود چاووش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەگرێت و رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە شێوەیەکە لە پشتیوانی و شەرعیەتدانە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە گەورترین پێکھاتەی ھەسەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

١٢ھەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانی کە ١٠٨ سەرکردە و ئەندامی ھەدەپە  تێیدا دادگایی دەکرێن لە دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، گوڵتان کشاناک وتی، ئەو بیانووانەی دادگا لە دژی ئەوان بەکاریان دەھێنێت، سیاسین و یاسایی نین، چونکە ئەوان لە بەرامبەر نادادپەروەری بێدەنگ نەبوون و بۆیە ئێستاش لە زینداندان.

وتیشی، لەبەرئەوەی داوای یەکسانی و ئازادییان کردووە و وتوویانە دەبێت شەڕ کوتایی بێت، دەستگیرکراون، بەڵام ھەر سەردەکەون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن حسێنی داواکاری گشتیی سنە رایگەیاند، ھەڵمەتێکیان بۆ رێگرتن لە گرانفرۆشی و روبەڕوبونەوەی ئەو کەسانە دەستپێکردووە، کە ھەوڵی قۆرغکردنی بازاڕ دەدەن و لە چەند رۆژی رابردوشدا، دەستیان بەسەر٩٤ تۆن رۆن بە بەھای نزیکەی ٢ ملیار تمەندا گرتووە کە لەلایەن چوار کۆمپانیاوە عەمبارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی چاودێری بازاڕی سەر بە وەزارەتی بازرگانی، بە بەردەوامی چاودێری بازاڕ دەکەن و بە توندی روبەڕوی ئەو کەسانە دەبنەوە کە ھەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و شومەک دەدەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕو خاڵێکی تری ھێزی پاسەوانی سنوری عیراق لە گوندی ھرورێ لە بەرواری باڵا دانرا، بۆ کەمکردنەوەی تۆپبارانەکانی سوپاری تورکیا بۆسەر گوندەکە.

وتیشی، ماوەی ساڵێکە بە بەردەوامی ناوچەی بەرواری باڵا لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت بەتایبەت گوندی ھرورێ، کە چەندین زەرەر و زیان بەر ئەو گوندە کەوتوون تائێستا دانیشتووانەکەی ناتوانن بە ئارامی ژیان بەرێ بکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، لەساڵی رابردوو تا ئێستا ئەمە حەوتەمین بنکەی سەربازیی سوپای عیراقە لەوناوچەیە دانراوە، بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...618619620621622...919