کەسێک دەستگیر کرا کە لە تیکتۆک ھەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی بڵاوکردۆتەوە
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تۆمەتبارەکە لە چەمچەماڵ دەستگیر کراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە چەندین گرتەی ڤیدۆیتر لەناو مۆبایلەکەیدا دەستیبەسەردا گیراوە.
دەشڵێت، " لەبەر ھەستیاری دۆسێکەو ڕەوتی لێکۆڵینەوە گرتە ڤیدۆییەکانی تر بڵاوناکەینەوەو پارێزراون ."
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ھاتووە، "ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامدەبێت بۆ قەڵاچۆکردن و دەستگیرکردن و بنبڕکرندی تێرۆرو تێرۆریستان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان."