رۆژی یەکشەممە ٨ی نیسان، "ئومێد سەباح" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە پەڕەی تایبەتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، دوای سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغداد، وەزارەتی نەوتی عێراق پڕۆپۆزەڵێکی بۆ حکومەتی ھەرێم ناردووە کە لە ئێستادا حکومەت سەرقاڵی دیراسەکردنی ئەو پرۆپۆزەڵەیە و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە حکومەتی ھەرێم بە رەسمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە.
ئێستاش شەش رۆژ بەسەر ئەو لێدوانەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕیووە، بەڵام تائێستا حکومەتی ھەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی نەداوەتەوە.
جوتیار نوری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی رایگەیاند، پلانێکی تۆکمەیان ھەیە بۆئەوەی لەگەڵ ھەموواندا کۆببنەوە تا لەنزیکەوە چارەسەری ئەو کێشانە بکرێت کە بۆتە گرفت لەبەردەم گەشەسەندنی زیاتری یەکێتیدا.
وتیشی، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وەک رێکخراوێکی زیندوو و چالاک کاردەکات و ئەندامانی یەکێتیش لەو رێکخراوە زۆر بە باشی کارەکانیان رادەپڕێنن، بۆیە یەکەم کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەواندا بوو.
عەمید دیار ئیبراھیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھۆکاری تەقینەوەکە پەنگخواردنەوەی غاز و لێچوونەوە بووەو لە ئاکامدا ١٤ کەس برینداربوون ، کە یەکێکیان کارمەندی بەرگری شارستانییە.
وتیشی، لەلایەن تیمەکانەوە ٨٥٪ شوێنەکە پاککراوەتەوە، ھیچ کەسێک لە ژێر داروپەردوەکەدا نەبووە، ئومێدیش دەکات ئەوەی کەماوە ھیچ کەسێکی لە ژێردا نەبێت.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارەی نەوتی مانگی رابردوو لە ٣٢٦ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دیناری داھاتی نەوت، ٢٠٠ ملیار دینار بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین کە ٣٨٪، بڕی ٣٢٦ ملیار بۆ ھەولێر ٦٢٪ دەکات.
وتیشی، ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی لە بەغدادەە رەوانەی ھەرێم دەکرێت، بڕی ٨٥ ملیار دیناری دراوەتە سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕی ١١٥ ملیار دیناریش بۆ ھەولێر و دھۆک.
جەختی لەوەشکردەوە ، ئەگەر دابەشکردنی داھات لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بەمشێوەیە بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت لەچەند مانگی داھاتوودا تەقینەوەیەکی گەورە لەسلێمانی رودەدات، گەورەترین کێشەش کە دروستدەبێت ئاوی خواردنەوەی ماڵانە کە بەشێکی سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەگرێتەوە، کێشەی کارەباش دروستدەبێت.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزە ھاوبەشەکانی لە سوریا.
بۆ تاوتوێکردنی ھەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سوریا، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەغریب کۆبووەو بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەش بریاردرا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام بێت لە ھەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە بەو پێیەی تا ئێستا ھەرەشەکانی بەردەوامن.
دوپاتیشکراوەتەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت لە ھەموو رەوشەکاندا، ھەروەھا بەردەوامیی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە ھاوبەشەکانی لە سوریا دوپاتکراوەتەوە .
ئەوەش نیگەرانیەکی زۆر لای بەقاڵ و دەستگێڕەکان دروست کردووە، داوا دەکەن رێگە چارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە و چیتر بە خۆرایی پارەیان لێ وەرنەگیرێت.
ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی ئیبراھیم ئەحمەدە.
خەڵاتی زیڕینی "بلە" كە نازناوی رۆشنبیر و سیاسەتمەداری كۆچكردوو ئیبراهیم ئەحمەدە، ساڵانە بە كەسایەتییە نمونەییەكانی بوارە جیاوازەكان دەبەخشرێت.
كورتەیەك لە ژیانی ئیبراهیم ئەحمەد 1914-2000:
ئیبراهیم ئەحمەد فەتاحزادە مستەفا، بە چەند ناوێكی تریش (بلە - برایم ئەحمەد) ناسراوە. 6/3/1914 لە سلێمانی لەدایك بووە. باوكی دۆستێكی نزیكی شێخ مەحموود بووە. ڕەمزی مامی، ئەفسەری سوپای عوسمانی بووە و كاتی دامەزراندنی حكوومەتەكەی شێخ مەحموود، گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و وەك ئەفسەرێكی ڕووناكبیر و بەئەزموون بەشداری ئەو خەباتەی كردووە.
ئیبراهیم، خراوەتە حوجرە و پاشان قوتابخانە و تا پۆلی دووەمی ناوەندیی لە سلێمانی و پۆلەكانی سێیەمی ناوەندی و دوو پۆلی لقی ئەدەبیی ئامادەیی و كۆلیجی حقووقی (1937) لە بەغدا تەواو كردووە، مامە ڕەمزیی زۆر كاری تێ كردووە و لە خوێندنیشدا هاوكاری سەرەكیی بووە.
لە زانكۆی بەغدا (هەمزە عەبدوڵڵا)ی ناسیوە و ساڵی 1937 بە هاوكاریی ئەو، نامیلكەی (العرب والاكراد)یان بە عەرەبی بڵاو كردووەتەوە، بە شێوەیەك باسی مافی نەتەوەكانی عێراقی كردووە، شایەنی وەرگرتن و تێگەیشتن بێت، چەند بابەتێكیشی وروژاندووە، كە لە سەردەمەكەیدا سەركێشی بوون و باسی مافی چارەی خۆنووسینی كوردیشی تێدا كراوە، ئەمەش هەرایەكی زۆری ناوەتەوە و قەدەغە كراوە و هەردووكیان دراونەتە دادگا.
لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا، سەرەتای ساڵانی سی، كۆمەڵی (لاوانی كورد)یان لە بەغدا پێك هێناوە و دوو گۆڤاری (یادگاری لاوان) و (دیاریی لاوان)یان دەركردووە. تەمەنی هەژدە ساڵ بووە، كە لە ڕۆژنامەی (ژیان)دا كاری كردووە و هاوڕێی نزیكی فایەق بێكەس و گۆران بووە.
ساڵی 1939 بە پشتیوانیی كوردێكی فەیلی (محەممەد باشقە 1890-1980) مۆڵەتی گۆڤاری (گەلاوێژ)ی وەرگرتووە، سەرەتا زۆربەی كاروباری گۆڤارەكەی بە تەنها ڕاپەڕاندووە. 1942 ناچار كراوە وەك حاكم لە شاری هەولێر دابمەزرێ و ئەوەندەی پێ نەچووە گوازراوەتەوە بۆ هەڵەبجە، پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ ڕووناكبیرانی ئەو دوو شارەدا هەبووە. كاتێك میری تەنگی پێ هەڵچنیوە، ناچار ئابی 1944 وازی لە حاكمی هێناوە و هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و كاری پارێزەری كردووە.
(عەلائەدین سەجادی 1915-1984) هاوكاری سەرەكیی گۆڤارەكە بووە و تا 1949 بەردەوام بووە و 118 ژمارەی بە 105 بەرگ لێ بڵاو بووەتەوە. 1947 وەك سەركردەیەكی دیاری پارتی دەركەوتووە و لە 1949ـەوە، نزیكی دوو ساڵ زیندانی كراوە، بە بیانووی ئەوەی خاوەنی گۆڤارەكە (زیندانی)یە، ئیتر ڕاگیراوە.
لە 1944ـەوە لەگەڵ چەند تێكۆشەرێكی تردا كۆمەڵەی (ژ.ك)یان دامەزراندووە و ئەمیش وەك لێپرسراوی لقەكە هەڵبژێراوە. توانیویانە لە زۆربەی كوردستاندا، لقی بەهێز بۆ (ژ.ك) و پاشان بۆ (حدك) دروست بكەن.
كاتێك بۆ یەكەمین كۆنگرەی پارتی بانگ كراوە، حەزی نەكردووە بچێتە ڕیزەكانی پارتی و لقی (ژ.ك) هەڵبوەشێنێتەوە، كە (حیزبی دیموكراتی كوردستان) لەسەر بنەماكانی (ژ.ك) دامەزراوە، ئەوانیش لقەكەی خۆیان كردووەتە قوربانی ئەو پارتە سیاسییە و دواتر چوونەتەوە ڕیزی (پارتی دیموكراتی كورد- عێراق) و هەندێكیشیان چوونەتە ناو (حشع) و پاشان، كراوەتەوە بە لێپرسراوی لقی سلێمانیی پارتی.
دوای ئازادبوونی و سەرەتای مارتی 1951، بەشداریی دووەم كۆنگرەی پارتی كردووە لە بەغدا، بۆچوونی زۆربەی ئەندامانی كۆنگرەی یەكخستووە، بە كۆی دەنگ وەك سكرتێری گشتیی پارتی هەڵبژێرراوە. بە پێشنیازی ئەویش، كۆنگرە ناوی پارتی گۆڕیوە و بەرنامەی پێشووی بەلاوە ناوە و بڕیاری داوە پڕۆگرامێكی نوێ و پێشكەوتووخوازی چەپتری هەبێت. لەم كاتەدا، بە خەرجی خۆی ڕۆنیۆیەك و تایپێكی بۆ پارتی كڕیوە.
ئەو ڕێبازە نوێیەی پارتی، بووەتە هۆی نزیكبوونەوە لە (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، لە عێراقیشدا لەگەڵ (حزب وحدە الشیوعیین) و (حیزبی نیشتمانیی دیموكراتی) و (حیزبی شیوعیی عێراق)دا، پەیوەندیی هاوخەباتی بەستووە، بە تایبەت دوای ئەوەی (حشع) دان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كورددا ناوە، كە ئامانجێكی سەرەكیی ئەم بووە و پاشان لە پڕۆگرامی پارتیشدا جێی كردووەتەوە.
نێوانی لەگەڵ قازی محەممەددا هەبووە و پێشەوا بە (بیلە- بیلبیلەی چاو) ناوی بردووە، ئەمیش بە (شینی پێشەوا) سۆزی بۆ لەسێدارەدانی دەربڕیوە. خەمخۆری كوردانی پارچەكانی تری كوردستان بووە، ئەو كاتەی سكرتێری گشتیی پارتی بووە، هەندێ ئەندامی پارتی بۆ توركیا ناردووە، لە پێناوی خوێندن و دۆزینەوەی كەسانی كوردپەروەر و چەپڕەودا، لەو سەردەمەشدا پێشوازی لە د.قاسملو كردووە و هاوكاریی نێوانی پارتی و (حدكا)ی خۆشتر كردووە.
لە كۆنگرەی سێیەمدا، كە بە ڕێبەری خۆی لە كەركووك (26-27ی كانوونی دووەمی 1953) بەستراوە، پێڕەو و پڕۆگرامی نوێی بۆ پارتی داڕشتووە و بەرەو خەباتی هەموو چین و توێژەكانی بردووە، هەروەها پێشنیازی دامەزراندنی (یەكێتی)ی قوتابیان و لاوان و ژنانی كوردستانی كردووە و بە ڕێنوێنیی ئەم هەرسێكیان دامەزراون. نووسینگەی داكۆكیكردنیان لە پێناوی خەباتی چیانیەتیدا كردووەتەوە، بە كردەوەش بەرگرییان لە جووتیاران كردووە، لەم خەباتەدا، م.برایم ساڵی 1954 كراوەتە ئامانجی ئاغایەك و بە خەستی بریندار كراوە.
ساڵی 1954 ڕۆڵی سەركەوتووی لە یەكخستنی (حشع)دا هەبووە، هەمان ساڵ و دوای هاتنە سەركاری نووری سەعید، ماوەیەك خۆی شاردووەتەوە و بە نهێنی خەباتی كردووە. ساڵی 1955 بە پێشنیازی ئەم و بۆ یەكەم جار، چەند خوێندكارێكی كورد (كە سەرۆكی وەفدەكە مام جەلال بووە)، نێردراونەتە فێستیڤاڵی لاوان و خوێندكارانی جیهان لە وارشۆ، یەكێك لە ئەركەكانیان پەیوەندیكردن بووە بە (مەلا مستەفای بارزان) لە سۆڤێت و سەركەوتوو بوون.
ساڵی 1956، بە هەوڵی ئەم، باڵەكانی پارتی یەكخراونەتەوە و (پ.د.ی.ك) دروست بووە. ساڵی 1957 ویستوویەتی سەر لە جەمال عەبدولناسر بدات. 16ی تەمووزی 1958 كۆمیتەی ناوەندی (پ.د.ك) كۆبوونەتەوە و لەسەر پێشنیازی ئەم، بڵاوكراوەیەكیان دەركردووە و پشتگیرییان بۆ شۆڕشەكە نواندووە.
لە پێناوی چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد لە دەستووری كاتیدا، 27ی تەمووز بە سەرۆكایەتیی م.برایم و نوێنەری شارەكانی كوردستان، سەریان لە بەغدا داوە. هەوڵی زۆریان داوە ئۆتۆنۆمی بخەنە دەستووری كاتییەوە، سەركەوتوو نەبوون و توانراوە بڕگەی (كورد و عەرەب هاوبەشن لە نیشتماندا...) بخرێتە دەستوورەكەوە. دیداری بارزانی لەگەڵ جەمال عەبدولناسردا ڕێك خستووە، كە سەرئێشەیەكی زۆری بۆ م.برایم دروست كردووە بە تایبەت لای عەبدولكەریم قاسم.
ڕەزامەندیی ڕۆژنامەی (خەبات) وەرگرتووە و یەكەم ژمارەی لە 4/4/1959 دەرچووە، كە بڵاوكراوەیەكی ڕۆژانەی پڕ تیراژی پێشكەوتووخواز بووە. زۆربەی سەروتارەكان خۆی نووسیونی و سەرپەرشتی هەموو بەشەكانی كردووە، پەیداكردنی چاپخانەكەش، هەر بە دەستپێشكەری و كۆششی ئەم بووە. دواتر ئیمتیازی (خەبات)ی داوە بە پارتی و مۆڵەتی ڕۆژنامەی (كوردستان)ی وەرگرتووە و (مام جەلال تاڵەبانی) كردووەتە سەرنووسەری، كە تەنها پێنج ژمارەی لێ دەرچووە.
وەك سەركردەیەكی خەباتی شاخ بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولی 1961دا كردووە، تا 1964 كە بە ناوی (باڵی مەكتەبی سیاسی) لە پارتی جیابوونەتەوە، ناكۆكییەكە تا 1971 بەردەوام بووە و ئەوسا بوونەتەوە بە پشتگیری شۆڕش.
پاش 1975 لە لەندەن نیشتەجێ بووە. چالاكییەكانی دە ساڵی دوایی تەمەنی، لە پێناوی چالاكیی كوردستانی گەورەدا تەرخان كردووە و گۆڤاری (چریكەی كوردستان)یان دەركردووە. ئێوارەی 8/4/2000 لە لەندەن كۆچی دوایی كردووە و لە (گردی سەلیم بەگ) نێژراوە.
ئیبراهیم ئەحمەد بە دیارترین كەسایەتیی سیاسیی قۆناغی دوای شێخ مەحموودی حەفید دادەنرێت، بە تایبەت لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستدا. لە بواری نووسیندا، سەرەتا وەك ڕۆمانتیكێكی شۆڕشگێر دەركەوتووە، دواتر چووەتە سەر ڕێبازی ڕیالیزم، ئەوسا وەك پەخشاننووسێكی كارامە دەركەوتووە. شاعیر و كوردیزانێكی باش بووە و چەندین داهێنانی لە وشەسازیی كوردیدا كردووە.
لە ڕۆمان و چیرۆكنووسیندا پێشەنگی سەردەمەكەی بووە، كوێرەوەری و ژانی گەل و دوا تیری كەوان، بە شاكاری ئەو قۆناغە داەنرێن. تا ساڵی 2010 نزیك بە 26 كتێب و سیپارەی چاپكراوی هەیە (ڕۆمان، كورتە چیرۆك، وەرگێڕان، شیعر و پەخشان، مێژوو، زمانەوانی و ڕۆژنامەگەری... هەندێكیان چەند جارێك چاپ كراونەتەوە)، 17 كتێب لەبارەی ژیان و بەرهەمەكانی و لە 26 كتێبیشدا، بابەتی لەبارەوە نووسراوە.
ساڵی 2001 ڕێكخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، كە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات. ساڵی 2007 (جەمیل ڕۆستەمی) كاری دەرهێنانی بۆ ڕۆمانی (ژانی گەل) كردووە و لە لایەن (كۆمپانیای سولی فیلم)ـەوە بەرهەم هێنراوە.
ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی 8ی نیسانی 2000 لە لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ سلێمانی و ھەر لەو شارەش بهخاك سپێردرا.
لە ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی ئیبراھیم ئەحمەد، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند چاپکردنی بەرھەمە فیکری و نووسینەکانی مامۆستا تەواو بوون.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٧ نووسینێکی لەسەر مافی کورد بڵاو کردەوە، بەڵام دوای زیاتر لە ٨٠ ساڵ لەو نووسینە لە بەغداد شەڕ لەسەر کاری لاوەکی دەکرێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد راشیگەیاند، ئێستاش ھەمان ھاواری بێدادی و بێمافی وەک رابردوو ھەیە، جاران نارەزایی بەرامبەر بە حوکمی مەرکەزی بوو بەڵام ئێستا لە ناوخۆدا ھەیە بەتایبەتی گەمارۆکانی سەر سلێمانی.
حەیف لە جێگەی ئەوەی بە سەرفرازی بڵێین کە کوردم و کوردستانیم بەرژەوەندی تەسک بە وانیتردا ھەڵیواسیون.
وتیشی، مامۆستا خەباتی بۆ ئازادی و خۆشبەختی خەڵک دەکرد، پاراستنی دەستکەوتنەکان لە ئەستۆی ھەمووماندایە.
خەڵاتی زیڕینی "بلە" کە نازناوی رۆشنبیر و سیاسەتمەداری کۆچکردوو ئیبراھیم ئەحمەدە، ساڵانە بە کەسایەتییە نمونەییەکانی بوارە جیاوازەکان دەبەخشرێت.
ڕێوڕەسمەکە لە ھۆڵی تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی ئیبراھیم ئەحمەدە.
لە راگەیەندروێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ھاتووە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش دەستپێکردووە و "ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە، بنبڕکردنی تیرۆرستانی داعشە لە سنورەکە و کۆتایھێنان بە جموجوڵەکانیانە."
دژە تیرۆر دەشڵێت لەماوەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش بەشێوەی مەفرەزە بینراون و ھەوڵیانداوە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.
راشیگەیاند "ئۆپراسیۆنەکان لە دوو میحوەرەوە دەستپێکردوە میحوەری یەکەم لە کفری ، سلێمان بەگ، خورماتوو و میحوەری دووەم ناوچەی داوێ و گوندەکانی بناری غەڕە دەگرێتەوە، ئەوەش بۆ بنبڕکردنی مۆڵگەکانی داعش لە سنورەکەدا."
خەڵاتی زێڕینی بلە پێشکەش کرا بە (بەدیعە دارتاش، سەڵاحەدین دەمیرتاش، د. سەعد بەشیر ئەسکەندەر، مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە، جەمیلە جەلیل، نەسرین محەممەد عەبدوڵا، شەھرامی نازری و سەڵاحی ئاشتی.)
لە ڕاگەیاندراوێکدا سەڵاحەدین دەمیرتاش وتی بە رەحمەت و منتەوە یادی زۆر بەڕێز ئیبراھیم ئەحمەد دەکەمەوە و بە شایستە بینینم بۆ خەڵاتی مامۆستا ئیبراھیم شانازییەکی گەورەیە.
دەمیرتاش وتیشی سوپاسی خۆم پێشکەشی بە کارمەندانی دەزگای ئیبراھیم فاوندەیشن دەکەم و ئەم خەڵاتە بەرپرسیارێتی و ئەرکی منی بەرامبەر گەلەکەم زیاتر کرد و ھەوڵ دەدەم شایستەی ئەمە بم.
خەڵاتی زیڕینی بلە، کە نازناوی رۆشنبیر و سیاسەتمەداری کۆچکردوو ئیبراھیم ئەحمەدە، ساڵانە بە کەسایەتییە نمونەییەکانی بوارە جیاوازەکان دەبەخشرێت.
ڕێوڕەسمەکە لە ھۆڵی تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی ئیبراھیم ئەحمەدە.
كورتەیەك لە ژیانی ئیبراهیم ئەحمەد 1914-2000:
ئیبراهیم ئەحمەد فەتاحزادە مستەفا، بە چەند ناوێكی تریش (بلە - برایم ئەحمەد) ناسراوە. 6/3/1914 لە سلێمانی لەدایك بووە. باوكی دۆستێكی نزیكی شێخ مەحموود بووە. ڕەمزی مامی، ئەفسەری سوپای عوسمانی بووە و كاتی دامەزراندنی حكوومەتەكەی شێخ مەحموود، گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و وەك ئەفسەرێكی ڕووناكبیر و بەئەزموون بەشداری ئەو خەباتەی كردووە.
ئیبراهیم، خراوەتە حوجرە و پاشان قوتابخانە و تا پۆلی دووەمی ناوەندیی لە سلێمانی و پۆلەكانی سێیەمی ناوەندی و دوو پۆلی لقی ئەدەبیی ئامادەیی و كۆلیجی حقووقی (1937) لە بەغدا تەواو كردووە، مامە ڕەمزیی زۆر كاری تێ كردووە و لە خوێندنیشدا هاوكاری سەرەكیی بووە.
لە زانكۆی بەغدا (هەمزە عەبدوڵڵا)ی ناسیوە و ساڵی 1937 بە هاوكاریی ئەو، نامیلكەی (العرب والاكراد)یان بە عەرەبی بڵاو كردووەتەوە، بە شێوەیەك باسی مافی نەتەوەكانی عێراقی كردووە، شایەنی وەرگرتن و تێگەیشتن بێت، چەند بابەتێكیشی وروژاندووە، كە لە سەردەمەكەیدا سەركێشی بوون و باسی مافی چارەی خۆنووسینی كوردیشی تێدا كراوە، ئەمەش هەرایەكی زۆری ناوەتەوە و قەدەغە كراوە و هەردووكیان دراونەتە دادگا.
لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا، سەرەتای ساڵانی سی، كۆمەڵی (لاوانی كورد)یان لە بەغدا پێك هێناوە و دوو گۆڤاری (یادگاری لاوان) و (دیاریی لاوان)یان دەركردووە. تەمەنی هەژدە ساڵ بووە، كە لە ڕۆژنامەی (ژیان)دا كاری كردووە و هاوڕێی نزیكی فایەق بێكەس و گۆران بووە.
ساڵی 1939 بە پشتیوانیی كوردێكی فەیلی (محەممەد باشقە 1890-1980) مۆڵەتی گۆڤاری (گەلاوێژ)ی وەرگرتووە، سەرەتا زۆربەی كاروباری گۆڤارەكەی بە تەنها ڕاپەڕاندووە. 1942 ناچار كراوە وەك حاكم لە شاری هەولێر دابمەزرێ و ئەوەندەی پێ نەچووە گوازراوەتەوە بۆ هەڵەبجە، پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ ڕووناكبیرانی ئەو دوو شارەدا هەبووە. كاتێك میری تەنگی پێ هەڵچنیوە، ناچار ئابی 1944 وازی لە حاكمی هێناوە و هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و كاری پارێزەری كردووە.
(عەلائەدین سەجادی 1915-1984) هاوكاری سەرەكیی گۆڤارەكە بووە و تا 1949 بەردەوام بووە و 118 ژمارەی بە 105 بەرگ لێ بڵاو بووەتەوە. 1947 وەك سەركردەیەكی دیاری پارتی دەركەوتووە و لە 1949ـەوە، نزیكی دوو ساڵ زیندانی كراوە، بە بیانووی ئەوەی خاوەنی گۆڤارەكە (زیندانی)یە، ئیتر ڕاگیراوە.
لە 1944ـەوە لەگەڵ چەند تێكۆشەرێكی تردا كۆمەڵەی (ژ.ك)یان دامەزراندووە و ئەمیش وەك لێپرسراوی لقەكە هەڵبژێراوە. توانیویانە لە زۆربەی كوردستاندا، لقی بەهێز بۆ (ژ.ك) و پاشان بۆ (حدك) دروست بكەن.
كاتێك بۆ یەكەمین كۆنگرەی پارتی بانگ كراوە، حەزی نەكردووە بچێتە ڕیزەكانی پارتی و لقی (ژ.ك) هەڵبوەشێنێتەوە، كە (حیزبی دیموكراتی كوردستان) لەسەر بنەماكانی (ژ.ك) دامەزراوە، ئەوانیش لقەكەی خۆیان كردووەتە قوربانی ئەو پارتە سیاسییە و دواتر چوونەتەوە ڕیزی (پارتی دیموكراتی كورد- عێراق) و هەندێكیشیان چوونەتە ناو (حشع) و پاشان، كراوەتەوە بە لێپرسراوی لقی سلێمانیی پارتی.
دوای ئازادبوونی و سەرەتای مارتی 1951، بەشداریی دووەم كۆنگرەی پارتی كردووە لە بەغدا، بۆچوونی زۆربەی ئەندامانی كۆنگرەی یەكخستووە، بە كۆی دەنگ وەك سكرتێری گشتیی پارتی هەڵبژێرراوە. بە پێشنیازی ئەویش، كۆنگرە ناوی پارتی گۆڕیوە و بەرنامەی پێشووی بەلاوە ناوە و بڕیاری داوە پڕۆگرامێكی نوێ و پێشكەوتووخوازی چەپتری هەبێت. لەم كاتەدا، بە خەرجی خۆی ڕۆنیۆیەك و تایپێكی بۆ پارتی كڕیوە.
ئەو ڕێبازە نوێیەی پارتی، بووەتە هۆی نزیكبوونەوە لە (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، لە عێراقیشدا لەگەڵ (حزب وحدە الشیوعیین) و (حیزبی نیشتمانیی دیموكراتی) و (حیزبی شیوعیی عێراق)دا، پەیوەندیی هاوخەباتی بەستووە، بە تایبەت دوای ئەوەی (حشع) دان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كورددا ناوە، كە ئامانجێكی سەرەكیی ئەم بووە و پاشان لە پڕۆگرامی پارتیشدا جێی كردووەتەوە.
نێوانی لەگەڵ قازی محەممەددا هەبووە و پێشەوا بە (بیلە- بیلبیلەی چاو) ناوی بردووە، ئەمیش بە (شینی پێشەوا) سۆزی بۆ لەسێدارەدانی دەربڕیوە. خەمخۆری كوردانی پارچەكانی تری كوردستان بووە، ئەو كاتەی سكرتێری گشتیی پارتی بووە، هەندێ ئەندامی پارتی بۆ توركیا ناردووە، لە پێناوی خوێندن و دۆزینەوەی كەسانی كوردپەروەر و چەپڕەودا، لەو سەردەمەشدا پێشوازی لە د.قاسملو كردووە و هاوكاریی نێوانی پارتی و (حدكا)ی خۆشتر كردووە.
لە كۆنگرەی سێیەمدا، كە بە ڕێبەری خۆی لە كەركووك (26-27ی كانوونی دووەمی 1953) بەستراوە، پێڕەو و پڕۆگرامی نوێی بۆ پارتی داڕشتووە و بەرەو خەباتی هەموو چین و توێژەكانی بردووە، هەروەها پێشنیازی دامەزراندنی (یەكێتی)ی قوتابیان و لاوان و ژنانی كوردستانی كردووە و بە ڕێنوێنیی ئەم هەرسێكیان دامەزراون. نووسینگەی داكۆكیكردنیان لە پێناوی خەباتی چیانیەتیدا كردووەتەوە، بە كردەوەش بەرگرییان لە جووتیاران كردووە، لەم خەباتەدا، م.برایم ساڵی 1954 كراوەتە ئامانجی ئاغایەك و بە خەستی بریندار كراوە.
ساڵی 1954 ڕۆڵی سەركەوتووی لە یەكخستنی (حشع)دا هەبووە، هەمان ساڵ و دوای هاتنە سەركاری نووری سەعید، ماوەیەك خۆی شاردووەتەوە و بە نهێنی خەباتی كردووە. ساڵی 1955 بە پێشنیازی ئەم و بۆ یەكەم جار، چەند خوێندكارێكی كورد (كە سەرۆكی وەفدەكە مام جەلال بووە)، نێردراونەتە فێستیڤاڵی لاوان و خوێندكارانی جیهان لە وارشۆ، یەكێك لە ئەركەكانیان پەیوەندیكردن بووە بە (مەلا مستەفای بارزان) لە سۆڤێت و سەركەوتوو بوون.
ساڵی 1956، بە هەوڵی ئەم، باڵەكانی پارتی یەكخراونەتەوە و (پ.د.ی.ك) دروست بووە. ساڵی 1957 ویستوویەتی سەر لە جەمال عەبدولناسر بدات. 16ی تەمووزی 1958 كۆمیتەی ناوەندی (پ.د.ك) كۆبوونەتەوە و لەسەر پێشنیازی ئەم، بڵاوكراوەیەكیان دەركردووە و پشتگیرییان بۆ شۆڕشەكە نواندووە.
لە پێناوی چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد لە دەستووری كاتیدا، 27ی تەمووز بە سەرۆكایەتیی م.برایم و نوێنەری شارەكانی كوردستان، سەریان لە بەغدا داوە. هەوڵی زۆریان داوە ئۆتۆنۆمی بخەنە دەستووری كاتییەوە، سەركەوتوو نەبوون و توانراوە بڕگەی (كورد و عەرەب هاوبەشن لە نیشتماندا...) بخرێتە دەستوورەكەوە. دیداری بارزانی لەگەڵ جەمال عەبدولناسردا ڕێك خستووە، كە سەرئێشەیەكی زۆری بۆ م.برایم دروست كردووە بە تایبەت لای عەبدولكەریم قاسم.
ڕەزامەندیی ڕۆژنامەی (خەبات) وەرگرتووە و یەكەم ژمارەی لە 4/4/1959 دەرچووە، كە بڵاوكراوەیەكی ڕۆژانەی پڕ تیراژی پێشكەوتووخواز بووە. زۆربەی سەروتارەكان خۆی نووسیونی و سەرپەرشتی هەموو بەشەكانی كردووە، پەیداكردنی چاپخانەكەش، هەر بە دەستپێشكەری و كۆششی ئەم بووە. دواتر ئیمتیازی (خەبات)ی داوە بە پارتی و مۆڵەتی ڕۆژنامەی (كوردستان)ی وەرگرتووە و (مام جەلال تاڵەبانی) كردووەتە سەرنووسەری، كە تەنها پێنج ژمارەی لێ دەرچووە.
وەك سەركردەیەكی خەباتی شاخ بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولی 1961دا كردووە، تا 1964 كە بە ناوی (باڵی مەكتەبی سیاسی) لە پارتی جیابوونەتەوە، ناكۆكییەكە تا 1971 بەردەوام بووە و ئەوسا بوونەتەوە بە پشتگیری شۆڕش.
پاش 1975 لە لەندەن نیشتەجێ بووە. چالاكییەكانی دە ساڵی دوایی تەمەنی، لە پێناوی چالاكیی كوردستانی گەورەدا تەرخان كردووە و گۆڤاری (چریكەی كوردستان)یان دەركردووە. ئێوارەی 8/4/2000 لە لەندەن كۆچی دوایی كردووە و لە (گردی سەلیم بەگ) نێژراوە.
ئیبراهیم ئەحمەد بە دیارترین كەسایەتیی سیاسیی قۆناغی دوای شێخ مەحموودی حەفید دادەنرێت، بە تایبەت لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستدا. لە بواری نووسیندا، سەرەتا وەك ڕۆمانتیكێكی شۆڕشگێر دەركەوتووە، دواتر چووەتە سەر ڕێبازی ڕیالیزم، ئەوسا وەك پەخشاننووسێكی كارامە دەركەوتووە. شاعیر و كوردیزانێكی باش بووە و چەندین داهێنانی لە وشەسازیی كوردیدا كردووە.
لە ڕۆمان و چیرۆكنووسیندا پێشەنگی سەردەمەكەی بووە، كوێرەوەری و ژانی گەل و دوا تیری كەوان، بە شاكاری ئەو قۆناغە داەنرێن. تا ساڵی 2010 نزیك بە 26 كتێب و سیپارەی چاپكراوی هەیە (ڕۆمان، كورتە چیرۆك، وەرگێڕان، شیعر و پەخشان، مێژوو، زمانەوانی و ڕۆژنامەگەری... هەندێكیان چەند جارێك چاپ كراونەتەوە)، 17 كتێب لەبارەی ژیان و بەرهەمەكانی و لە 26 كتێبیشدا، بابەتی لەبارەوە نووسراوە.
ساڵی 2001 ڕێكخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، كە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات. ساڵی 2007 (جەمیل ڕۆستەمی) كاری دەرهێنانی بۆ ڕۆمانی (ژانی گەل) كردووە و لە لایەن (كۆمپانیای سولی فیلم)ـەوە بەرهەم هێنراوە.
ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی 8ی نیسانی 2000 لە لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ سلێمانی و ھەر لەو شارەش بهخاك سپێردرا.
لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و باڵیۆزی ڕووسیادا ھاتووە " بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی لە عێراق دروستبووە راگەیاند و وتی، لەسەرەتاوە یەکێتی لەگەڵ لێکتێگەیشتن و تەوافوقی سیاسیی بووە."
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی دۆخی ئەمڕۆی عێراق بەجۆرێکە کە نابێت ھیچ ھێز و لایەنێک پەراوێز بخرێن.
ڕاشیگەیاند، ناکرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێکی خراپ ببرێت و ھەموو ھەوڵێکیش لە دەرەوەی ئەم ئیرادە نیشتمانییە بێئەنجام دەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستاش کات ماوە بۆ گفتوگۆ، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و ھاوبەشیی راستەقینە کێشەکان چارەسەر بکەین و حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبھێنین کە وڵات بەرەو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ببات.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان کرایەوە بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەردوولا بکات.
قوباد تاڵەبانی لە ڕێوڕەسمەکەدا ھیچ وتارێکی پێشکەش نەکرد، بەڵام لەدوای بەخشینی خەڵاتەکان، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام شعرێکی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەدی بڵاوکردەوە و دەڵێت " ئەزانم چەن دوژمنی زۆردارو، خوێنە خۆر رێم لێ ئەگرن."
دەقی شیعرەکەی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد کە لەلایەن قوباد تاڵەبانی بڵاوکراوەتەوە:
ماندوم و رێگاکەم دورە
برسیم و دوژمنەکانم تێرن
روتم وئەوان پۆشتەن
بێھێزم ئەوان بەدەسەڵاتن
من دەست وپێ بەستراوم و ئەوان بەڕەڵان
لەگەڵ ئەمەشا بەویستێکی نەگۆرو
گیانێکی نەبەزو زاتێکی مەردانەوە
ئەرۆم بەرەو روناکی
ئەزانم زۆر چاک ئەزانم
چ رێیەکی سەختم لەبەرە
ئەزانم زۆۆر چاک ئەزانم
چ دەردو ئازارو ئەرکێکم لەسەرە
ئەزانم چەن دوژمنی زۆردارو
خوێنە خۆر رێم لێ ئەگرن
بەڵام نەسەختی رێگە
نە سامی تاریکی بێ پایانی
دەورو پشتم نەزۆریو
زۆرداری دوژمن
ئەوەندەی تۆزێک کار ناکەنە
دڵـم سەرێکەو ھێناومەو
نایگێرمەوە ئەرۆم بەبێ ترس
بەرەو روناکی...
ئیبراھیم ئەحمەد
سامان نادر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، بەڵام یەکێک لە قوربانییەکان بەر لەوەی بگات بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
عەمید ئاسۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ٤ تۆمەتبار لەسەر رووداوی تەقەکردنەکە دەستگیرکراون و شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵە لەسەر کێشەی زەوی و زار ڕوویداوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان وتیشیان شەڕەکە لەنێوان زیاتر لە چوار کەس ڕوویداوە و لە ھەردوو بەری شەقامی مەلیک مەحمود تەقە کراوە.
ئاشتی عەبدوڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لەنووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان شەوی رابردوو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ١٢ چەقۆی لەھاوسەرەکەی دا و ھەڵھاتبوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی رابردوودا قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکیدا، وتی،" دەمەوێت قسەیەک لەدڵەوە بەژنکوژەکان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەو کاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەھەر شوێنێک قسەم بڕوات، ناھێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببن و دەبێت سزای خۆتان وەرگرن، دەشڵێت، لەھەر کوێیەک بن دەستگیرتان دەکەین.
ئەم قسەیە لە من وەربگرن: بەڵێن بێت ناھێڵم ئارام بخەون. وەک داعشێک مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم کۆبۆوە و لە نزیکەوە تاوتوێی بونیادنانی چەند پڕۆژەیەکی نوێی گەشتوگوزاریان کرد و ئەنجامی ھەنگاوە نوێیەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی خرایەڕوو.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە نزیکەوە باسیان لە ھەنگاوەکانی نەخشەی ناوچەیی (سایتپلان)ی ناوچە گەشتیارییەکانی چەق چەق و قلیاسان و سەرچنار و دوکان کرا.