لە پەیامێکدا ، سکرتێری گشی پارتی چەپرەوی کوردی لە سوریا، پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لایەنگرانی یەکێتی کردوە بە بۆنەی ھەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھیوای خواستوە ئەو بۆنەیە سەرەتایەک بێت بۆ گەشەکردنی زیاتری یەکێتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی چەپرەوی کوردی سوریا کە پەیوەندییەکی مێژوویی لە نێوانیاندا ھەیە سەرباری ھەموو ئەو قورسایی و ئاستەنگانەی لەو پەیوەندییە سیاسییەدا ھەبووە.

ھەر لەو راگەیەندراوەدا، پشتگیری پارتی چەپرەوی کوردی سوریا بۆ ھەڵوێستە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی یەکێتی نیشمانی کوردستان لە ھەرچوار پارچەی کوردستان دوپاتکراوەتەوە.