ئاسۆس عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە "بۆکان حەسەن" ئەو گەنجەی ھەڵەبجە کە زمانی "کوردی سۆرانی" لە بەشی وەرگێڕانی گۆگڵ جێگیرکرد، مەڵبەندی شارەزوری یەکێتی پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە و ھیوای خواست حکومەتی ھەرێمیش پشتگیری گەنجانی بەھرەمەند و بەتوانای وەک "بۆکان حەسەن" بکات.
(تەھا ڕەحیم) سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان بۆ کوردسات نیوز وتی، ئەمساڵ ڕێژەی بەرھەمی گەنم زۆر کەمە و مەرجیش نییە جوتیاران گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن، چونکە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە جیھاندا، ئەگەر ھەیە زۆرێک لە جوتیاران گەنمەکانیان بە نرخی بازرگانی بخەنە بازاڕەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
لە یادی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی تەواوی ئەندامان و خێزانی پەروەردەیی دەکەین.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وەک فێرگەیەک بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و فێرکردن ڕۆڵی گەورە و پێشڕەوی بینیوە لە گۆشکردن و قووڵکردنەوەی ھزری بەرزی کوردایەتی و پەروەردەی تەندروست و زانستی سەردەمدا.
لەم بارودۆخەی ئێستاشدا، ئەوە لە رێکخراوەکەتان چاوەڕوان دەکەین بەھەمان گیانی بەرزەوە بەردەوام بن لە خزمەتی مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن. ھەروەک پێویستە وەک رێکخراوێکی پیشەیی و مەدەنی نوێنەرایەتی راستەقینەی مامۆستایان بکەن و لەسەنگەر و بەرەی ئەواندابن و لە رێگەی فشاری مەدەنییەوە داخوازی و پێداویستییەکانی مامۆستایان دەستەبەر بکەن، تا لەو رێگەیەوە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن زیاتر بەرەو پێشەوە بەرن.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ گشت ئەو مامۆستایانە دەنێرین کە تەمەنێکیان لە خزمەتکردنی فێرکردن و پەروەردە و زانستدا بینیوە و نەوەیەکی خوێندەواری پێشکەوتوخوازیان پێگەیاندووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر داوای فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا وەفدێکی باڵای شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات.
ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگەش ئەندامی ئەو وەفدەیە، بڕیارە چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی تایبەت سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی میدیای سەربازیی لە عێراق و باشترکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندی نێوان میدیای سوپای عێراقی و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمریکا ئەنجام دەدرێن.
"شۆڕش ئیسماعیل" وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تا ئێستا ھەزار و ٢٠٠ سکاڵا لەسەر سلێمان ھەڵشۆیی تۆمارکراوە و بڕی ئەو پارەشی لەگەڵ سکاڵاکاران و ھاووڵاتیان مامەڵەی پێوەکردووە ١٥ ملیۆن دۆلار بووە.
وتیشی، ٨٧ تۆمەتبار بەھۆی پەیوەندییان بە کەیسەکەوە ڕاگیران و دواتر سەرجەمیان جگە لە سلێمان ھەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد کران.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین وتیشی، لە ئێستادا کەیسی سلێمان ھەڵشۆیی لە قۆناغی کۆتایی لێکۆڵینەوەدایە بەڵام وادەیەکی زیاتری دەوێت تاکو کەیسەکە یەکلایی دەکرێتەوە و دواتر سلێمان ھەڵشۆیی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
سلێمان ھەڵشۆیی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە بێ گرێبەستی یاسایی، ئۆتۆمبێل و زەوی و خانوو و ئاژەڵی بە بەسوود و ماوە لە ھاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین وەرگرت، بەڵام دواتر مایەپووچبوونی ڕاگەیاند و ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا.
داواشی کرد، مووچە بێ دواکەوتن، ھەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت، ئەو مووچانەشی پاشەکەوت یان بڕدراون، بخرێنە سەر ھەژماری مامۆستایان.
یەکێتیی مامۆستایان داواش دەکات، پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم مامۆستایان دەستپێبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی زەویی نیشتەجێبوون بکرێتەوە و کێشەی مامۆستایان وانەبێژ، بە گرێبەست یان دامەزراندنیان چارەسەر بکرێت، داواش دەکات، یاسایەکی خانەنشینی بۆ مامۆستایان دەربکرێت و لە ناوچە جێناکۆکەکانیش گرنگی بە خوێندنی کوردی بدرێت.
ئەو ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتیی مامۆستایان لە کاتێکدایە، ١٥ی ئایاری ئەمساڵ، ٦٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان تێدەپەڕێت.
"شۆڕش ئیسماعیل" وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای دەمەقاڵێ لە نێوان دوو کەس لەناو بازاڕی سەنگەسەر دروستبوو، دواتر لایەنی یەکەم تەقەی لە لایەنی دووەم کرد و بە سەختی برینداری کرد، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی پشدەر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد، بەھۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا. وتیشی، بریندارەکە بەھۆی سەختی برینەکەی بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
سەبارەت بە ھۆکاری ڕووداوەکە وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ھۆکاری ڕووداوەکە ڕادەگەیەنن.
ئیدارەی کەرکوک بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەرکوک - لەیلان ھەوڵی ڕووخاندنی خانوو و دوکانەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەدات، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و خێوەتیان لە ناوەندی گەڕەکی پەنجا عەلی ھەڵدا .
دەشڵێن، ئەوان دژی پڕۆژە نین، بەڵام داواکارین پانی ڕێگەکە لە ٣٠ مەترەوە بکرێتە ٢٠ مەتر.
وتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند، ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی موڵکی ھەموو خەڵکی عێراقە و تەنھا موڵکی کۆمپانیایەک نییە. کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ ھەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا جوتیار عادل وتی، بۆیە ئەو ھەڵمەتەی دژی ھەرێم دەستیان پێکردووە ھۆکارەکەی سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی ھەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.
ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ١٩ی نیسانی رابردوودا کچێک ونبووە و لە ٢١ی نیسان تەرمەکەی لە یەکێک لە بیناکانی ھەولێر دۆزراوەتەوە.
وتیشی، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لە شوێنی خوێندنی کچەکە، کەسێک ھەبوو بەردەوام ھەڕەشەی لێکردوە، لەرێگەی ئەکاونتەکەیەوە شوێنەکەی دەستنیشان کراوە و دواتر دەستگیرکراوە، دەرکەوتووە ھەڕەشەی لە چەندین ژن و کچی تریش کردووە
میدیاکانی رۆژئاڤا بڵاویانکردووەتەوە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە گوندەکانی باکوری حەلەب بە مووشەک پاسێکیان کردووەتە ئامانج و بە ھۆیەوە ١٢ ئەندامی "کۆمیتەکانی گەل"ی شارەکانی نوبل و زەھرا کوژراون، ١٤ کەسیش برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا گوندەکانی سنوری عەفرین بۆردومان دەکات و زیانێکی زۆریش بە ھاوڵاتیان گەیشتووە.
"رەمەک ڕەمەزان"قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قەزاکە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی پێنج شەممە بەھۆی ڕوداوێکی تەقەکردنەوە لەبانی مەقان ھاووڵاتیەک کوژرا، لە دوای روداوەکەش ھێزە ئەمنیەکان دەستیان بەڵێکۆڵینەوە کرد و سەرەداویان لەسەر ڕوداوەکە کۆکردەوە، رۆژی ھەینی ئەنجامدەری تاوانەکەیان لەسلێمانی دەستگیرکرد.
وتیشی، ھێزە ئەمنیەکان لە ماوەیەکە کەمدا توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن ھاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە بەدواداچونی پێویست بۆ ھەموو روداوێک دەکرێت و کەسانی تاوانبار دەستگیردەکرێن و ڕوبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بابەتەی ئێستا لەسەر داھاتی سلێمانی ھەیە، قابیلی ئەوەیە ھەموو لایەک بەدواداچوونی بۆ بکەن و وردەکارییەکەی بزانن.
وتیشی، حکومەتی ھەرێم لەمانگی تەمووزی ٢٠٢١دا بڕیارێکی دەرکرد کە رێژەیەک لە داھاتی ناوخۆ دیاری بکرێت یان تەمویل بکرێت بۆ مووچە بۆئەوەی بتوانرێت لەگەڵ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت، بۆ ئەم مانگەش ٨٠٠ ملیار دیناری داھاتی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت، لەگەڵ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دەکاتە یەک تریلیۆن دینار، لەو بڕەش تەنھا ٢٨٤ ملیار دینار واتا ٢٨.٤%ی ئەو پارەیە دراوە بە سلێمانی، لەکاتێکدا دەبووایە ٤٣٠ ملیار دینار بۆ سلێمانی بنێردرایە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە" ڕایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە زنجیرەیەک چالاکییان لە ناوچە جیاجیاکانی زاپ دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و سەنگەرێکیش تێکشکێندراوە.
ئاشکراشیکرد، سوپای تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ جار سنووری زاپ و مەتینا و خواکورکی بە فڕۆکە و ھێلیکۆپتەری جەنگی و تۆپ و ھاوەن بۆردوومان و تۆپباران کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چڕنووک-قوفڵ تائێستا ٨٢ گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین کوژراون.
پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند، ئەمشەو بەھۆی کێشەیەک لەسەر زەویوزار، لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری قەزای خەبات شەڕە تەقە روویداوە و بەھۆیەوە کەسێک برای خۆی و دوو برازای کوشتووە و دواتر خۆی و کوڕێکیشی لەشەڕەکەدا کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێرن و تەندروستییان ناجێگیرە، پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، شەڕەکە کۆتایی ھاتووە و ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتوونەتە گوندەکە.