لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی کۆبوونەوە و کێشە و گرفتەکانی بەردەم دابەشکردنی نەوتی سپی و کەمی غاز تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکەن و داوایان کرد سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز بکات بەمەبەستی دابینکردنی بڕی پێویست لە نەوتی سپی و غازی ماڵان.

ھاوکات لیژنەکە دوو پێشنیازی بۆ حکومەت کردووە، کە پشکی بەشە غازی ماڵان زیادبکرێت، ھەروەھا کۆی بەرھەم بکرێتە کۆبۆن، بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ئەو رێژەیە دەگاتە ماڵان یان نانەواخانەکان.

سەبارەت بە نەوتی سپییش، لیژنەکە داوادەکات حکومەت بڕیار و پلانی ھەبێت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا، داواشدەکەن ھەناردەی گازوایل رابگیرێت، لەکاتێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە لیژنەکەیان راگەیاندووە ئاگاداری ئەو ھەناردەیە نین و مۆڵەتیان پێنەداون.