ئاسایشی ھەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکردەوە کە لەدەست ھێزە ئەمنییەکان ھەڵھاتبوو
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی ٢٥ی ئابی رابردوودا تۆمەتبارێک لەکاتی گواستنەوەیدا لە دەستی ھێزە ئەمنیەکان ڕایکرد و خۆی حەشاردا، بەڵام ئەمڕۆی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێرەوە دەستگیرکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر باسی لەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەدا دوو کەسی دیکە دەستگیرکراون کە دەستیان ھەبووە لە شاردنەوەی ئەو تۆمەتبارەی ھەڵاتبوو.