لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا فەرمان رەشاد سەرۆکی ریکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان راپۆرتێکی سەبارەت بە مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی لە ھەولێر خستەروو و رایگەیاند، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن لە ھەولێر، بە رێژەی لە سەدا ٦٠ پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەسترێت، بەڵام لەئێستادا ئەو ئاوە تا رادەیەکی زۆر کەمبووەتەوە و قوڵایی بیرەکان تا ٦٠٠ مەتر گەیشتووە، بەڵام بەرھەمھێنانی ئاو بۆ ٧٠ گالۆن کەمبووەتەوە.

وتیشی، ئاوی ژێرزەوی ھەولێر لەچەند ساڵی رابردوودا ساڵانە ٥ بۆ ٦ مەتر کەمیکردووە، ھۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی پرۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبوون کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن و کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی ئاو ھەیە.