ھاتوچۆی ھەولێر ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە ئاگادارییەکەی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێردا ھاتووە، سەرجەم ھاوڵاتیان وشوفێران لەکاتی سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فۆرم یان تازەکردنەوەی مۆڵەت، دەبێت ئەو بەڵگەنامانەیان بەوێنەی ڕەسەن لەلابێت.
١- کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی
٢- کارتی زانیاری
٣- مۆڵەتی بەسەرچوو (بۆئەوکەسانەی مۆڵەت تازەدەکەنەوە)
٤- پاسپۆرت ئەگەرھەیان بێت، ەئەگەر نەیانبێت سپێڵی ناوی سیانی خۆیان بەئینگلیزی لەسەر ھەربەڵگەنامەیەکی رەسمی یان نوسینگەیەکی وەرگێڕان وەربگرن وھاوپێچی بکەن لەگەڵ بەڵگەنامەکانیان.