دەقی پەیامەکە:

ئازاد ھەورامی سەرکردەیەکی سیاسی، کوردپەرەر، رووناکبیر و ھونەردۆست بوو!

ئازاد ھەورامی سەرکردەیەکی سیاسی، کوردپەروەر، رووناکبیر و ھونەردۆست و ناسراوی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، کەسایەتییەکی دیاری نێو بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و خۆشەویستی ناو خەڵک و ھەڤاڵەکانی بوو.

شەھیدی سەرکردە ئازاد ھەورامی لە ماوەی تەمەنی خۆیدا چەندین لێپرسراوێتی باڵای رێکخراوەیی و حزبی پێ سپێردراوە، لە ھەموویاندا سەرکەوتووانە ئەرکەکانی بە باشی راپەڕاندووە.

مەخابن! ئەم سەرکردە گەورە و دیارەی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دوا قۆناغەکانی ئەنفال، و لە رۆژی ٣ی ئابی ١٩٨٨دا لە گوندی کونەکۆتری دۆڵی باڵەییان، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی رژێمی بەعسی لەناوچوو بە سەختی بریندار دەبێت، و رۆژێک دواتر لە ٣١-٨-١٩٨٨دا و لە کاتی گواستنەوەی لە شێخ ئایشەوە بۆ ئاڵوەتان و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە شەھید دەبێ و دەچێتە ریزی کاروانی شەھیدانی کوردستان!

لەم یادەدا؛ سڵاو.. لە روحی بەرزەفڕی ئازادی سەرکردە..!
بە نەفرەت بن دووژمنانی گەلەکەمان..!

ئاسۆ مامەند
ئەندامی دەستەی کارگێڕی (م.س) و سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان