کوردستانکوردستان

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی عێراق و چەند ناوچەیەکی ھەرێمی گرتووەتەوە، بەھۆیەوە سەدان کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و دەوام لە چەند پارێزگایەکیش راگیرا.

بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەی عێراق تاقیکردنەوەکان و دەوامی خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ ئەمڕۆ راگرت. لە پارێزگاکانی بەغداد و نەجەف و بابل و دیالە و کەرکوک و واست و دیوانیەش پشووی رەسمی لە فەرمانگە حکومییەکان راگەیەندرا.

ھاوکات گەشتی فڕۆکەخانەکانی بەغداد و سلێمانی و نەجەف بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین بۆ کاتێکی نادیار راگیران. تەندروستی کەرکوکیش رایگەیاند، بەھۆی تەنگەنەفەسی، بەیانی ئەمڕۆ ١٣٨ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران و بەھۆی تێکەڵبوونی ماددەی زیانبەخش بە خۆڵەکە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کۆئەندامی ھەناسە، خۆڵبارینی ئەمجارە مەترسیدارە و پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.

ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە پارێزگاکانی سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینیشی گرتووەتەوە و ئاستی بینین زۆر کەمبووەتەوە. دەستەی کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە تاکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەیەکدا نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و گرانبونی عەلەف و جوچک و خراپی ڤاکسین و ھاوکارینەکردنیان لەلایەن حکومەت بووەتە ھۆی گرانبوونی نرخی مریشک.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "نرخی مریشکی زیندوو لەبازاڕەکاندا پەیوەندی بە بەرھەمھێنانی مریشکەوە ھەیە لەبەر ئەوەی ھەر لە کڕینی جوچک و دەرمان و عەلەف و غاز و پێداویستییەکانی بەخێوکردن گرانبووە."

وتیشی، "حکومەتیش ھیچ ھاوکارێک و بەدەمەوە ھاتنێکی بۆ ئەم کەرتە نییە".
راشیگەیاند” نەخۆشی نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ و ئایبی، بڵاو بووەتەوە ٧٠٪ی مریشک و جوچکی لەناو ھۆڵەکانی بەخێوکردن لەناوبردووە”.
ھۆشداریشیدا لەوەی "بەکارھێنانی ڤاکسین بەھیچ شێوەیەک لەکوردستان کارناکات و ئەو ڤاکسینانەی بوونیان ھەیە لە عێراق و کوردستاندا، خراپن."

نازم عەبدوڵا جاف وتیشی، "ماوەی دوو ساڵە ئێمە داوا لە حکومەت دەکەین ڤاکسین دابین بکات بۆمان چونکە ئەوە پەیوەستە بە ئەمنی نەتەوەییەوە و ھیچ بازرگانێک ناتوانێت دەستی بۆ بەرێت بێجگە لە حکومەت کە دەتوانێت خوێن بگرێت و لەڕێگەی سەمپڵەوە بیباتە ووڵاتێکی ئەوروپی و ڤاکسین دابین بکات پاشان بیفرۆشێتەوە پێمان نەک بەخۆرایی بەڵام جێگەی دڵنیایی خاوەن کێڵگەکان بێت".

ئاماژە بەوەشدەکات،  "مریشک ھێشتا نرخی خۆی دەرناھێنێتەوە و  خاوەن کێڵگەکان بەھۆی لەناوچونی مریشک لە ھۆڵەکاندا ھەر لە زیاندان، ھەرکیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن پرۆژە سێ ھەزار و ٢٥٠ دینار دەکەوێت لەناو ھۆڵی بەخێوکردن و ئەگەر ڕێژەی ٣٠٪ی مریشک بمرێت ئەوا خاوەن کێڵگە کیلۆی مریشک بدات بە حەوت ھەزار دیناریش ھەر لە زیاندایە و مایەی خۆی ناگرێتەوە".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی کەشی پێشبینیکراو بۆ سبەینێ، کەشناسی دەڵێت سبەینێ لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان شەپۆلی خۆڵبارینەکە کاریگەرییەکانی نامێنێت و ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی عێراق و چەند ناوچەیەکی ھەرێمی گرتووەتەوە، بەھۆیەوە سەدان کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و دەوام لە چەند پارێزگایەکیش راگیرا.

بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەی عێراق تاقیکردنەوەکان و دەوامی خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ ئەمڕۆ راگرت. لە پارێزگاکانی بەغداد و نەجەف و بابل و دیالە و کەرکوک و واست و دیوانیەش پشووی رەسمی لە فەرمانگە حکومییەکان راگەیەندرا.

ھاوکات گەشتی فڕۆکەخانەکانی بەغداد و سلێمانی و نەجەف بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین بۆ کاتێکی نادیار راگیران. تەندروستی کەرکوکیش رایگەیاند، بەھۆی تەنگەنەفەسی، بەیانی ئەمڕۆ ١٣٨ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران و بەھۆی تێکەڵبوونی ماددەی زیانبەخش بە خۆڵەکە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کۆئەندامی ھەناسە، خۆڵبارینی ئەمجارە مەترسیدارە و پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تورکیا ژمارەیەک بنکەی سەربازیی لەناو ھەرێم دامەزاندووە و ناو بە ناو ھێرش دەکاتە سەر گەریلا و گوندە سنورییەکانیش تۆپباران دەکات.

پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی چیادێل و گەروخالەت لە ناحیەی برادۆست لە سنوری پارێزگای ھەولێر ھێرشیان کرد و بۆماوەی دوو سەعات شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو.

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە شەڕەکەدا ١٠ سەربازی تورکیا کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون، چوار گەریلای پەکەکەش کوژران، دواتر سوپای تورکیا لە ڕێگەی ھێلیکۆپتەری جەنگی ، تەرم و بریندارەکانی بۆ وڵاتەکەی گواستەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە


"سامان لەتیف" وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا ١٥ کەس بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین و تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەن و چاودێری رەوشی تەندروستیان دەکرێت.

"تاھیر عەبدوڵا" بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ ٥٠٠ مەتر و بۆ سەلامەتی گەشتیاران گەشتەکان راگیراون و لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٢ ھەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیش تۆمار نەکراوە. 

وتیشی، پێویستە کەسانی بە تەمەن و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە، دڵنیاییشی دا لەوەی دەرمان و سەرجەم پێداویستییە تەندروستییەکان بەردەستە.

بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین، وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەی عێراق تاقیکردنەوەکان و دەوامی خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ ئەمڕۆ راگرت. لە پارێزگاکانی بەغداد و نەجەف و بابل و دیالە و کەرکوک و واست و دیوانیەش پشووی رەسمی لە فەرمانگە حکومییەکان راگەیەندرا. گەشتی فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەفیش بۆ کاتێکی نادیار راگیران. 

تەندروستی کەرکوکیش رایگەیاند، بەھۆی تەنگەنەفەسی، بەیانی ئەمڕۆ ١٣٨ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران و بەھۆی تێکەڵبوونی ماددەی زیانبەخش بە خۆڵەکە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کۆئەندامی ھەناسە، خۆڵبارینی ئەمجارە مەترسیدارە و پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان بپارێزن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەندامیەتی خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. دارا رەشید ئەندامی سەرکردایەتی، ھاوخەمی یەکێتیان گەیاندە وڵاتی ئیمارات بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی ئیمارات.

لەمیانی سەردانەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان ئاراستەی گەل و وڵاتی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئالنەھیان، سەرۆکی پێشووی ئیمارات.

رۆژی ھەینی خەلیفە بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی ئیمارات لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 

ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات لە کۆشکی ئەلمشریف لە ئەبوزەبی بە سەرۆکایەتی محەمەد بن رەشید ئالمەکتوم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی کۆبووەوە، بەپێی ماددەی ٥١ی دەستووریش، بە کۆی دەنگ محەمەد بن زاید ئال نەھیان بە سەرۆکی نوێی دەوڵەتی ئیمارات ھەڵبژارد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە یەکێک لە باخەکانی سیتەک بیسترا، دەستبەجێ پۆلیسی سیتەک گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت ژنێک بەفیشەک بریندار کراوە. دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە یەکێکیان لە دایکبووی ٢٠٠٢ و ئەو یەکێکیشیان لەدایکبووی ١٩٨٣ و دەستیشگیرا بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچە کە تەقەی پێکرا بوو.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە چالاکییەکی دیکەدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەدایکبووی ١٩٩٩ و بە چەقۆ ھاووڵاتییەکی برینداری کردبوو دواتر ھەڵاتبوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان راگەیاند، بەھۆی ئەوەی ساڵێک و پێنج مانگە لە ئاسایشی ھەولێر زیندانیکراون و بەپێی ئەو ماددەی پێی سزادراون دەکرێت دوای تەواوکردنی چەند رێکارێکی یاسایی مانگێک و ٧ رۆژی تر ئازاد بکرێن.

ئەو پەرلەمانتارانەشی ئامادەی دانیشتنەکەبوون سەرجەمیان رایانگەیاند، ئەو پێنج گەنجەی شیلادزێ بەبێ تاوان لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە تۆمەتبارکرابوون و دادگای ھەولێریش سزای بەسەردا سەپاندن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە ھەولێر پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا داوایکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق رێککەوتنێکی نیشتیمانی بکرێت، "بە جۆرێک کە رێککەوتنەکە لەسەر حیسابی ھیچ لایەنێک نەبێت و پێویستیشە ھەموو لایەنەکان ئاستی داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە."

لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای نەوت و غازی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "دەکرێت ھەر ئەم بڕیارە بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق."

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی نێوانیان، باڵیۆزی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی کە لە ماوەی رابردوودا رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردوە و ستایشی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانیشی کرد کە جدییە لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی تاوان و دەستگیرکردن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.

 

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی نێوان قوباد تاڵەبانی و ماتیۆ تولەر:


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە ھەولێر پێشوازیکرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەیوەندییەکانی نیوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا و پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو و تیایدا رۆبەرت پاڵەدینۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمیش ئامادە بوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی ھەوڵەکانی ماتیۆ تۆلەری کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و بەردەوام ھاوکاری لایەنە عێراقییەکانی کردوە بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکانیان.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بەربەستەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت لەڕێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە ھەوڵی لێکنزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنە جیاوازەکان بدرێت. 

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد رێککەوتنێکی نیشتمانی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ھەموو ئەو کێشانەی بەربەستن لەبەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بە جۆرێک کە رێککەوتنەکە لەسەر حیسابی ھیچ لایەنێک نەبێت و پێویستیشە ھەموو لایەنەکان ئاستی داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە.

سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ناو لایەنە کوردستانییەکانیش، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند کلیلی چارەسەری ناکۆکییەکان لەوەدایە لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە. 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کرا سەبارەت بە نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان و لەمبارەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دەکرێت ھەر ئەم بڕیارە بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی کە لە ماوەی رابردوودا رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردوە و ستایشی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانیشی کرد کە جدییە لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی تاوان و دەستگیرکردن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکیدا، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند دیداری یەکێتی رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە ساز دەکرێت و دەخایەنێت و تێکەڵ بەیادی دامەزراندنی یەکێتی و دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکرێت.

دیدارەکە لەدوای بەڕێوەچوونی زنجیرەیەک لە دیداری دیکە دێت لە بادینان، کەرکوک، ھەولێر، گەرمیان، خانەقین، راپەڕین، ھەڵەبجە، سلێمانی و بەغدا.

لەبارەی دیدارەکە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، " (دیداری یەکێتی) کە بە پەرۆشییەوە ‌دەستمان داوەتێ و مەبەستمانە لە فراوانترین و بەرزترین ئاستدا سەرپێی بخەین. لەم روانگەوەیەوە دەبێتە دیداری خەمخۆری و ھەوڵی یەکێتییانەیە بۆ نوێبونەوەو چاکسازی و بەھێزکردنی پێگەی یەکێتییە لە ھەموو ئاستەکان."

وتیشی، " ئەم دیدارە بانگەوازێکی ھەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ کردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی، بۆ نوێکردنەوەی گوتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت ئەرکەکانی سەرشاشنی جێبەجێ بکا و سەرەنجام باشتر خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی کوردستان بکات، بۆ سبەینێیەکی باشتر کوردستانێکی ئاوەدان بۆ ھەمووان، بێ جیاوازی، فەراھەم بکات."


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و گفتوگۆکرا لەبارەی ھەندێ داواکاری رەوای کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەتی پرسی ھێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان، سەرباری تاوتوێکردنی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پرسی چۆنێتی ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەمەبەستی ناساندنەوە و ھێنانەوەی روفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جە‌ختیکردە‌وە،‌ پشتیوانی داوا رەواکانیانە و داواشی لە وە‌زارە‌تی شەھیدان کرد بۆ لە‌مە‌ولا نوێنە‌ری رێکخراوە‌کانی تایبە‌ت بە پرسی شەھیدان و ئە‌نفالکراوان و نوێنە‌ری کە‌سوکاری ئە‌نفالکراوان بە‌شدار بن لە پرۆسە‌ی ھە‌ڵدانە‌وە و ھێنانە‌وە‌ی روفاتی ئە‌نفالکراوان بۆ زێدی خۆیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش شوانێکیان لە گوندی چەرداخلی لە سنووری خورماتوو رفاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتووش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی شوانەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی خورماتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ھەریەک لە خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول ستایشی ھەوڵەکانی باڵیۆز ماتیۆ تولەری کرد، کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵی ئیجابی گێڕاوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئەمریکادا.

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دۆخی ھەرێمی کوردستان، دەرباز کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پرسەکان خستەڕوو، دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی خاوەنی ستراتیژی خۆیەتی و پێداگری دەکات لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکەی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و دەرباز کۆسرەت رەسول گفتوگۆی وردی پێشھات و رووداوەکانیان کردو جەختیان لە بەشداری سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەکان کرد لە پرۆسەکەو بەپێویستیانزانی لەسەر مێزی گفتوگۆو بە لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کەریم عەلی" سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەی ٢٤ سەعات وزەی کارەبا بۆ ھەموو ناوچەکان دابین بکات، لەو رێگەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت.

راشیگەیاند، لیژنەی پیشەسازی و وزە ئەو کاتە بە گونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە، چونکە لەم کاتەدا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەکارھێنانی کارەبا ڕێژەکەی کەمە و ھاووڵاتیان لە چاو وەرزی زستان و ھاوین زۆر کارەبا بەکارناھێنن و پێشنیازیشیکرد، ئەو تاقیکردنەوەیە بخرێتە مانگەکانی تەمموز و ئاب یان کانونی دووەم و شوبات لە ساڵەکاندا.

روونیشیکردەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا بەھۆی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانەوە ڕێژەی کارەبای پێویست بە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نەدراوە و نزیکەی ٣٤% بووە بەڵام پشکی پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک نزیکەی ٦٦% بووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...616617618619620...919