راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردەوە، لەم ھەفتەیەدا لە کۆی پشکنینی ٤٨ وێستگە، لە لایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی ھەولێر، ١٢ بەنزینخانە لە ھەولێر و دەوروبەری بەھۆی دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە ھاووڵاتیان، سزادراون و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

راشیگەیاند، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تاوەکو یەکی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون گەیشتووەتە ٢٥٤ بەنزینخانە و لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێرییکردنی بەنزینخانەکانیش، ھەوڵەکانیان چڕترکردووەتەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتی بەنزین.