فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردی ھەواڵگری و ماوەیەکی زۆر چاودێریکردن لە ناحیەی وانە، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا توانیویانە سێ گەورە تیرۆریستی داعش بکوژن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ گەورە تیرۆریستە سەرچاوەی دابینکردنی پارە بوون بۆ داعش و بەرپرسی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و ھێنانی تیرۆریستیش بوون لە سوریاوە بۆ عێراق بەگشتی و بۆ سنوری پارێزگای نەینەوا.