لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای وەرزی دروێنەی ئەمساڵەوە تا ئێستا، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ٢٢ ھەزار و ٤٢٨ تۆن گەنمیان بەدەست گەیشتووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە پارێزگای موسڵ لە پێش ھەموو پارێزگاکانەوە بووە و تا ئێستا شەش ھەزار و ٨٧٢ تۆن گەنمی ڕادەستکردووە. لە دوای ئەویش پارێزگای کەرکوک دێت کە تا ئێستا شەش ھەزار و ٣٨٢ تۆنی ڕادەستکردووە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم تا ئێستا دوو ھەزار و ٨٤١ تۆنیان ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە و پارێزگای دھۆکیش بە پلەی یەکەم دێت و تا ئێستا ھەزار و ٤١٧ تۆن گەنمی ڕادەستی عێراق کردووە.
"عادل کەریم" وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە دوای پڕۆسەی ئازادییەوە لە ٢٠٠٣ تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ ملیار دینار لە کەرتی کارەبا خەرجکراوە، بەڵام نەتوانراوە ڕەوشی کارەبا باشتر بکرێت و پێداویستییەکانی وڵات پڕ بکاتەوە.
وتیشی، لە ئێستادا عێراق ١٩ ھەزار مێگاوات کارەبای ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ٢٤ سەعات کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین بکرێت، پێویستییان بە ١٣ ھەزار مێگاواتی تری کارەبا ھەیە.
جەختیشیکردەوە، لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا بڕی ٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ کەرتی کارەبا تەرخانکراوە، ئەوەش تا ڕادەیەک دەتوانێت کێشەی کارەبا چارەسەر بکات.
داواشی لە میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد، پەیامەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون، بەشێوەی سەرنج ڕاکێش و باشتر بڵاوبکەنەوە، بۆئەوەی خەڵکی ھۆشیارتر مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بکەن و خۆیان بپارێزن.
بە گوێرەی ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە کۆی ١٦٢ تووشبوو ٢٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بە واتای ئەوەیە لە ١٦%ی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار گیانیان لەدەستداوە، بە واتای ئەوەی ١%ی تووشبوانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بە مانای ئەوەیە نەخۆشی تای خوێنەربوون زۆر مەترسیدارترە لە کۆرۆنا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر بەدەم پەیامەکەی موقتەدا سەدرەوە چوون و لە حەنانە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان نوسیوەو خستویانەتە ژێر رکێفی سەدرەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ موقتەدا سەدر لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، گرنگی بە دەسەڵات و سیاسەت نادات و ئەگەر ئەوان رێگربن لەبەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێ ئەوا ئامادەن بکشێنەوە، داواشی لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی کرد نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بکەن.
موقتەدا سەدر راشیگەیاند، عێراق حکومەتێکی پێویستە کە بتوانێت شکۆی دەوڵەت بپارێزیت و ئەوان پشتیوانی لە گەندەڵکاران ناکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەقبەستویی سیاسی بەمەبەست دروستکراوە، رەوتەکەشی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان زۆرینەن لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، بۆیە رەوتی سەدر بڕیاریداوە ناچێتەناو حکومەتی سازانەوە کە ھەمو لایەنەکان تیایدا بەشداربن.
عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، ئاماژەکانی سەدر بۆ کشاندنەوەی پەرلەمانتارەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چارەسەری کێشەکان ناکات و پاڵنەر نابێت بەرەو چارەسەری سیاسی و کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی.
جەختیشیکردەوە، ھەموان باش دەزانن چارەسەر لە رێگەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی نێوان ھەموو ھاوبەشەکان دەبێت بەبێ دوورخستنەوەو پەراوێزخستنی ھیچ لایەنێک.
بەوتەی فەتلاوی، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ھەڵوێستەکانی لەبارەی پاراستنی مافی گەورەترین پێکھاتە بۆ پێکھێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران ، تا ئێستاش چوارچێوەی ھەماھەنگی کاردەکات لە پێناو گەیشتن بە رێککەوتن و تەوافوق لە ناو ماڵی شیعە و ھەموو ھاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی.
رونیشیکردەوە، ئامادەیی ھەیە بۆ پەسەندکردنی یاسای خزمەتی ناچاری و سەربازگەی پێویست و ئامادەکراویش ھەیە و ھیچ کێشەیەک لە سیستمی جێگرەوە نیە.
جەختیشیکردەوە، دوو لەسەر سێی ئەوانەی لە دامەزراوەی سەربازیدان لە نێوان تەمەنی پیربوون و بریندارانن.
راشیگەیاند، "کەمپی پێویست ئامادەیە بۆ خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بەمەبەستی راھێنان بەو کەسانەی دەبنە سەرباز، ھەروەھا ھیچ کێشەیەک لە سیستەمی جێگرەوەدا نیە".
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگەی گوندی ئوم حونتە لە باکوری ناحیەی گوڵاڵە لە باکوری خۆرھەڵاتی دیالە، کەسێک کوژرا و ٤ کەسی تریش برینداربوون کە ھەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ھێزێکی ئەمنی گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و ئەوانەی بۆمبەکەیان لەسەر ئەو رێگەیە داناوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون دەرکەوتووە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ ەوە تائێستا، نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار لە پارەی گشتی بانکە حکومییەکانی عێراق خراپ بەکارھێنراوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ٩٢٦ ملیار دیناری عێراق بەھۆی ساختەکاری و گەندەڵی و دەستێوەردان و سپیکرنەوەی پارەو خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات دیارنەماوە، ئەو ساختەکارییانەش لە لقی مەیسەنی بانکی کشتوکاڵی و لقەکانی بانکی رەشید لە مەیسەن و بەغدادی پایتەخت ئەنجام دراوە، بەوھۆیەشەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٤١ گومانلێکراو دەرچووە.
بەپێی ئامارەکانیش لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردودا ٤٠٠ ملیار دۆلار لە بودجەی گشتی عێراق دیار نەماوە.
باسم خەشان ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی لە دژی یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەندکرد، بڕیاری ژمارە ٩٧ فیدراڵی ٢٠٢٢ ی دەرکرد کە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران پێچەوانە دەکاتەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو یاسایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کارانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردویەتی بۆ دەرکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک بێسوود بوون، لەبەرئەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەدرێت و چاوەڕواندەکرێت یاساکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، بڕە پارەیەکی زۆر لە رێگەی یاسایی ئاسایشی خۆراکەوە بەھەدەردەدرێت، لەکاتێکدا دەتوانرێت بەو بڕە پارەیە چەندین بەرژەوەندیی خەڵک بەدی بھێندرێت.

عەلی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەی بیرکاری پۆلی سێی ناوەندی رایگەیاند، ھەندێک پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامانجیان ھەبووە لە تێکەڵکردنی رەوشی گشتی بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست سەبارەت بە فرۆشتنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان.
جەختی لەوەشکردەوە، کەمتەرخەمی ھەبوە لە لیژنەی تاقیکردنەوە لاوەکییەکان لە پەروەردەی رەسافە، ئەو کەمتەرخەمییەش بووە بەھۆی دزەپێکردنی پرسیارەکان، پاسەوانی بینای پەروەردەی رەسافەی ٢ توانیویەتی بگاتە شوێنی پرسیارەکان و دزەیان پێبکات، لەئێستاشدا ئەو کەسە دەستگیرکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ تاقیکردنەوەکانی داھاتوو شێوازی ئەلکترۆنی پارێزراو دەگرنەبەر بۆ دابەشکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان، بەمەبەستی دورکەوتنەوە لە دزەپێکردنیان، ئەو میکانیزمەش لە ژێر تاقیکردنەوەدایە، ئەگەر کاراییەکەی بسەلمێنرێت، ئەوا پەسەند دەکرێت و بۆ خولی دوەمی تاقیکردنەوەکان بەکاردەھێندرێت.
ئەحمەد رەحیم ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاند، ساڵانێکە داگیرکاری تورکیا نەھامەتی بۆ ھەزاران خێزان لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە و بە قوڵایی دەیان کیلۆمەتر ھاتۆتە ناوەوە، بۆیە بڕیاریانداوە بە پێکھێنانی لیژنەیەکی مەیدانی بۆ سەردانکردنی ئەو ناوچانەی تورکیا ئۆپراسیۆنی تێدا ئەنجامداوە و کاریگەرییەکان و قەبارەی زیانەکان و قوربانییەکان ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری وتیشی، ھەموو زانیارییەکانیش دەکرێتە راپۆرتێک و پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن.
ئەحمەد رەحیم ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی عێراق مافی خۆیەتی وردەکارییەکانی داگیرکاری تورکیا و کاریگەرییەکانی بزانێت.
کازمی لە ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ھەشت ساڵ لەمەوبەر لە موسڵ و سپایکەر روویدا یادی دەکەنەوە و لە بیری ناکەن ، پەند و وانەی لێوەردەگرن بۆ ئەوەی ھەڵەکانی رابردوو دووبارە نەبنەوە.
راشیگەیاندوە، پێویستە بەردەوامبن لە پاراستنی عێراق و برینەکانی تیماربکەن، بۆ داعش سەرشۆڕی و دۆڕان بۆ عێراقییەکانیش شکۆ و سەرکەوتنی ژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی مایەوە.
باسم خەشان، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی لە دژی یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەندکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کارانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردویەتی بۆ دەرکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک بێسود بون، لەبەرئەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت یاساکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.
وتیشی ، بڕە پارەیەکی زۆر لە رێگەی یاسایی ئاسایشی خۆراکەوە بەھەدەر دەدرێت، لەکاتێکدا دەتوانرێت بەو بڕە پارەیە چەندین بەرژەوەندی خەڵک بەدی بھێندرێت.
باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند، ئەو کارانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردویەتی بۆ دەرکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک بێسود بون، لەبەرئەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت یاساکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.
وتیشی ، بڕە پارەیەکی زۆر لە رێگەی یاسایی ئاسایشی خۆراکەوە بەھەدەر دەدرێت، لەکاتێکدا دەتوانرێت بەو بڕە پارەیە چەندین بەرژەوەندی خەڵک بەدی بھێندرێت.
لەلایەکی ترەوە عارف حەمامی پەرلەمانتاری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی ئەو لایەنەیە کە شەرعیەتی یاسای ئاسایشی خۆراک یەکلادەکاتەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی لە رۆژانی داھاتوودا.
وتیشی، جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک پێویستی بە حکومەتی خاوەن دەسەڵاتی تەواوە نەک حکومەتی کاربەڕێکەر .
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر ڕاوەدونان و دەستگیرکردنی ئەو گروپانەی کە سەقامگیری وڵات تێکدەدەن و بە توندیش ھێرشەکەی سەر ھەولێر و ھەر ترساندنێکی ھاوڵاتیان ڕەتدەکەنەوە.
کازمی باسی لەوەش کرد ئەم ھێرشە ھەوڵێکە بۆ زیان گەیاندن بە ھەماھەنگیی ھاوبەشی ھەولێر و بەغداد و سوربوونی ھەندێک لایەنیشی بۆ نانەوەی ئاژاوە و لێدان لە چەمکی دەوڵەت دووپاتکردەوە.
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە لایەن خالید عوبەیدی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشکەشکراوە، داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی دارایی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان تەرخان بکرێت.
وەک لە داواکەدا ئاماژەی پێکراوە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داوای تەرخانکردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری کردووە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکانی دەزگا ئەمنییەکان.