فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەبارەی پلانی ئەو دوو وەزارەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی کۆدەبێتەوە.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوە کیمیایی و بایەلۆژییەکان دەکات و لیژنەکانی تەندروستی و ژینگە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، راپۆرتێک لەو بارەیەوە پێشکەشدەکەن.

بڕیاروایە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پەرلەمانتار سوێندی یاسایی بخۆن و خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژە یاسای تریش بکرێت.